کوردایەتی
ئەم وتارە سەبارەت بە کوردایەتی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کوردی (ڕوونکردنەوە).
کوردایەتی یان ناسیۆنالیزمی کوردیی ئایدیۆلۆجیای نەتەوایەتیی کوردییە. ئەم ئایدیۆلۆجیایە ھەوڵ دەدات بۆ بەدیھاتنی مافەکانی نەتەوەی کورد و پاراستنی زمان و کولتوری کوردی. بڕێک لە کوردەکان پێیان وایە کە کورد تەنیا لە ڕێگای پێکھاتنی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردییەوە بە مافەکانی دەگات. کورد بەھۆی نیشتەجێ بوون لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا کە ژمارەیەکی زۆر نەتەوە و کولتوری جیاوازی تێدا لە مێژەوە تووشی کێشە و پێشێلبوونی مافەکانی بووە.
ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردیدەستکاری
گرنگترین ھەوڵەکانی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و شۆڕشەکان:
- شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری: ١٨٨٠
- شۆڕشی سمکۆی شکاک: ١٩١٩–١٩٢١ و ١٩٢٦
- شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید: ١٩١٩
- شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران: ١٩٢٥
- کۆماری ئارارات: ١٩٢٧–١٩٣٠
- کۆماری کوردستان: ١٩٤٦–١٩٤٧
- شۆڕشی ئەیلول: ١٩٦١-
- شۆڕشی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران: ١٩٧٩–١٩٨١
ناکۆکییەکانی ناوخۆی کورددەستکاری
شەڕی براکوژیدەستکاری
شەڕێکی چەکداریی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بوو کە لە ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٨ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ڕوویدا و بووە ھۆی دروستکردنی گورزێکی بەھێز لە نێوان کوردانی تەنھا بەشی ڕزگارکراوی کوردستاندا بە شەڕی براکوژی ناسراوە. بەھۆی ڕێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن کە لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمریکا مادلین ئۆلبرایت لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئیمزاکرا، کۆتایی پێھات.[١]