ئاڵای کوردستان

ئاڵای نەتەوەییی کوردان

ئاڵای کوردستان (بە کوردیی باکووری: Ala Kurdistanê) ئاڵای فەرمیی ھەرێمی کوردستانە. لە تەواوی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دان، لە دامودەزگا حکوومییەکان و ئۆرگانە فەرمییەکان شەکاوەیە. ئەم ئاڵایە زۆر جار وەک ئاڵای کوردستانی گەورە دەبیندرێت.

ئاڵای کوردستان
Nameئاڵای کوردستان
ڕێژە٢:٣
بەکارھاتوودەیەی ١٩٢٠ لەلایەن خۆیبوون
١٩٩٢ لەلایەن ھەرێمی کوردستان
دیزایینسێ ڕەنگی سوور، سپی و سەوز لەگەڵ ڕۆژێکی زەرد بە ٢١ تیشک لە ناوەڕاستی ئاڵاکە (ڕۆژی کوردی)

پێناسە ئاڵای کوردستان دەستکاری

ئاڵای کوردستان پێک ھاتووە لە سێ ڕەنگی (سوور و سپی و سەوز) و دروشمێک لە ناوەندی.

ڕەنگەکان دەستکاری

ئاڵای کوردستان لە لاکێشەی ئاسۆیی پێکھاتوە، لاکێشەی سەرەوە ڕەنگی سوورە، ئەوەی ناوەند ڕەنگی سپی یە، و لاکێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوزە. بەرینی ئاڵا دوو لەسەر سێ درێژییەکەیەتی. لە ساڵی (٢٠٠٩)دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا، ڕۆژی (١٧)ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک، ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

ھێمای نەتەوەیی دەستکاری

دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە ٢١ پەڕ (تیشک)ی یەکسان و ھاوشێوەی ھەیە کە ڕێکەوتی ٢١ی ئازار دەگەیەنێت کە نەورۆز و سەرەتای ساڵی کوردییە. بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێیەتی قەبارەی ئاڵا، خۆری زێڕین بە پەڕەکانییەوە یەک پێوەرە و بەبێ پەڕەکان نیو پێوەر، ئەم پەڕانە شێوەیان ڕاستە و لە دەرەوە خالێکی تیژ دروست دەکەن. خۆرەکە دەبێ ڕێک لە چەق (ناوەندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت. خۆر بەشێوەیەک جێگیر کراوە کە ستوونی ناوەندی ئاڵا بە ناو خاڵی تیژی بەرزترین پەڕ (تیشک) تێدەپەڕێت.[١][٢][٣][٤][٥]

ڕەنگەکان، کۆدەکانیان، و واتا باوەکانیان دەستکاری

 
ڕۆژی کوردی (٢١ تیشکی ھەیە)
ڕەنگ واتا
سوور

RGB: (235,35,35)

HEX: #ED2024

خوێنی شەھیدانی ئازادیی نیشتمان
سەوز

RGB: (39,138,65)

HEX: #278E43

ھێمای سروشت و ژینگەی کوردستان
زەرد

RGB: (250,185,20)

HEX: #FEBD11

ئاماژەیە بۆ ڕۆژی کوردی
سپی

RGB: (255,255,255)

HEX: #FFFFFF

ئاشتی و پێکەوەژیان

شێوەکانی بەکارھێنانی ئاڵا دەستکاری

  • ھەڵواسین بە دار (ستوون)؛ پێویستە خۆرەکەی لە ھەردوو ڕووەوە دیار بێت.
  • بەرزکردنەوەی لە باری پانی؛ ڕەنگی سوور لە سەرەوە و ڕەنگی سەوز لە خوارەوە.
  • بەرزکردنەوەی لە باری درێژی؛ ڕەنگی سوور لە لای چەپ و ڕەنگی سەوز لە لای ڕاست.
  • لە یەخەدانی وەک ڕۆزێت لەسەر سینگ؛ لە لای چەپ لەسەر دڵ دەدرێت.
  • دانان لەسەر مێز؛ پێویستە بە لای چەپ بشکێتەوە.

شێوازە ھەڵەکانی بەکارھێنانی ئاڵا دەستکاری

  • نابێت بە ھیچ شێوەیەک ئاڵا لوول بکرێت
  • نابێت بە ھیچ شێوەیاک ئاڵا بە پێچەوانەوە دابندرێت یان بگریرێت
  • ھەر جۆرە سووکایەتییەک بە ئاڵا سزای زیندانە

ڕۆژی ئاڵا دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە. ھۆکاری دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥ ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەھاباد ھەڵگیران و پارێزگاریان لێکرا ، پەرلەمانی کوردستانیش وەک ڕێزێک بۆ ئەو ڕۆژە ١٧ی کانوونی یەکەم یان دیاریکرد بۆ ئەوەی بۆھەموو جیھانی بیسەلمێنن کە نەوەکانی قازی محەمەد و کوردستان ماون و نەمردون . [٦]

ئاڵاکانی تری کوردستان دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "For Kurds, a day of bonfires, legends, and independence - CSMonitor.com". 2020-08-10. Archived from the original on 2020-08-10. Retrieved 2020-12-12.
  2. ^ "نوروز ـ نيروز | الموسوعة العربية". 2017-09-15. Archived from the original on 2017-09-15. Retrieved 2020-12-12. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "The Kurds : a concise handbook : Izady, Mehrdad R : Free Download, Borrow, and Streaming : Internet Archive". web.archive.org. 2020-08-10. Archived from the original on 2020-08-10. Retrieved 2020-12-12.
  4. ^ Yildiz, Kerim; Fryer, Georgina (2004). The Kurds: Culture and Language Rights. Kurdish Human Rights Project. ISBN 1-900175-74-6.
  5. ^ Wahlbeck, Osten (1999). Kurdish Diasporas: A Comparative Study of Kurdish Refugee Communities (Migration, Minorities and Citizenship). Basingstoke: Macmillan. ISBN 0-312-22067-7.
  6. ^ Sorani, Basnews. "کورتە مێژوویەکی ئاڵای کوردستان". www.basnews.com. Retrieved 2021-01-21.
  7. ^ ئ ا ب http://www.crwflags.com/fotw/flags/krd_slvd.html
  8. ^ "Years before independence talk someone had foresight to standardize the Kurdish flag". Rûdaw. 21 June 2017. Retrieved 6 June 2019.
  9. ^ "Kurdistan: Short-lived independent states". www.crwflags.com. Retrieved 2020-12-12.
  10. ^ "Republics of Ararat". www.ekurds.com. Retrieved 2020-12-12.
  11. ^ "کۆماری ئارارات، ئاوڕدانەوەیەک لە مێژوو". chawykurd.com. Retrieved 2020-12-12. ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "Curdi repubbliche". www.rbvex.it. Retrieved 2020-12-12.
  13. ^ Kürdistan Cumhuriyeti'nin bayrağı yukandan kızılla başlayarak beyaz ve yeşil renklerden oluşur. Ortada, iki buğday dalının -üretim ve emeği simgeleyen- ortasında duran bir kalem -kültür ve bilim simgesi-, arka planda da güneşi -özgürlüğün ifadesi- gösteren bir amblemi vardır. (Ersal Yavi,Kürdistan Ütopyası, Cilt 1, Yazıcı Basım Yayıncılık, 2006, p. 332. (تورکی)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری