میرنشینی سۆران

میرنشینێکی کوردی بوو

میرنشینی سۆران (١٣٩٩–١٨٣٥) حکوومەتێکی کوردی بوو کە لە ١٨١٦دا سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند و لە ساڵی ١٨٣٥دا بەدەستی ھێزەکانی عوسمانیەکان لەناوچوو. دامەزراندنی میرنشینی سۆران لەلایەن میری سۆران موسا کوری کەلۆس بەگ بوو. لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی میر مستەفادا بارودۆخی میرنشینی سۆران گەشە دەکات و بەرەوپێش دەچێت. میر مستەفا لە ساڵی ١٨١٣دا دەسەڵاتی میرێتی دەداتە دەستی کوڕەکەی خۆیەوە کە ناوی میر محەممەد بووە،میر محەممەدە زیاتر بە پاشا کوێرە ناسراو بووە.[١]

میرنشینی سۆران
پەڕگە:PeakSoranEmirate.png
شوێنی میرنشینی سۆران
پایتەخت
و گەورەترین شار
ڕەواندز
زمانە فەرمییەکان کوردی
کوردیی سۆرانی
زمانە ناوچەییەکان کوردی
گرووپە ڕەگەزییەکان  کورد
فارس
تورک
ڕێبەران
دامەزران ١٥١٤

چاکسازی و کارە گرنگەکانی میرنشینی سۆان

دەستکاری
  1. چارەسەرکردنی شەڕ و کێشەی ناوخۆیی.
  2. خەبات لە پێناوی بەرفراوانکردنی میرنشینی سۆراندا.
  3. لە ساڵی ١٨١٦دا کارخانەیەکی چەکی لە کاولان کە نزیکی ڕەواندوزە دروستکرا کە لەو کارخانەیەدا، شمشێر و تفەنگ و گوللە و تۆپ و چەرخی تۆپ دروست دەکران.
  4. پاش سەربەخۆیی میرنشینی سۆران هەوڵی بەرفراوانکردنی سنووری میرنشینی سۆران دەدرا کە میر محەممەد ئۆردووگایەکی سەربازیی لە ٣٠٠٠٠ (سی ھەزار) سەرباز دروست کرد، کە پێکهاتبوو لە ١٠٠٠٠ (دە ھەزار)سەربازی سوارە و ٢٠٠٠٠ (بیست ھەزار) سەربازی پیادە.

لەناوچوونی میرنشینی سۆران

دەستکاری

میرمحەمەد لە ساڵی ١٨٣٠دا لەشکرێکی مەزنی بە سەرۆکایەتیی ئیبراھیم پاشا، دژی سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی ناردە سەر سووریا و لە لایەکی تریشەوە لەشکرێکی تری بە سەرۆکایەتیی میرموراد ناردە ئێران و ئەو ناوچانەی کوردیان تیا دەژیا، وە لە ساڵی ١٨٣٤دا میرنشینی سۆران پەیمانێکی ئاشتیی لەگەڵ ئێراندا مۆرکرد.

لە ساڵی ١٨٣٦دا عوسمانییەکان بە سەرۆکایەتیی ڕەشید کە والی (سیواس) بوو، ھێزێکی گەورە و پتەویان ناردە سەر میرنشینی سۆران و جەنگ بەرپا بوو. لە دواییدا ھێزەکانی عوسمانی توانیان دەوروبەری میرنشینی سۆران بگرن. دواتر میر محەممەد خۆی چوو بۆ شاری ئەستەمبوڵ. وە سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی میر محەممەدی ئازاد کرد، بەڵام لە گەڕانەوەیدا میر محەمەد یان پاشای گەورەیان کوشت و توانیان میرنشینی سۆران ھەڵبوەشێننەوە.

سنوورەکانی میرنشینی سۆران

دەستکاری

سەرچاوەکانی مێژووی ئیسلامی ئاماژە بە زاراوەی سۆران دەکەن و دەڵین: (الصھران – السھران بلاد الصھرییە).و کۆنترین دەقی مێژوویی کە ناوی سۆرانی تێدا ھاتبێت ئەم دەقەیە «مسالک الایصار» ھەروەھا لە (صبح الاعشی) دا باسی سۆرانی کراوە. ئەگەر سنووری ئەم ناوچانە دیاری بکەین کە بە سۆران ناسراوە، زۆر جار تەنھا ڕەواندزی بەدەستەوە ماوە ھەندێ جار سنووری دەسەڵاتی میرنشینەکانی دراوسێشی خستۆتە ژێر ڕکێفی خۆی. بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەتوانیین بڵێین ئەم شوێنانەی لەماوەی (٤٠٠) ساڵی دەسەڵاتی میرنشینی سۆران باڵا دەستی ھەبووە و ئەوان بە موڵکی خۆیان زانیوە بریتییە لە (ڕەواندوز، ھاودیان، خەلیفان، ھەریر، شەقڵاوە، ھەولێر، کۆیە (قەزا)، سماقولی).

سنووری ژووروی سۆران خۆی دەدا لەھەکاری و ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە خوارووشەوە دەگەیشتە میرنشینی بابان. ھەر وەکوو ساڵح محەممەدامین دەڵێ سنووری دەسەڵاتی میرایەتی سۆران لە نێوان ھەردوو زێی گەورە دابووە و ھاوسنووربوو لەگەڵ میرنشینی بابان لە لایەک لەگەڵ میرنشینی بادینان لە لایەکی ترەوە.

ژیاننامەی میر محەممەد یان پاشای گەورە

دەستکاری

یەکێکە لە میرە ھەرە بەناوبانگەکانی میر نشینی سۆران کە بە پاشای گەورە ناسراوە چونکە لەسەردەمی فەرمانڕەوایەتییەکەی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ئیداری و سەربازی و ھتد.. لەھەر شوێن و ناوچەیەک میرێکی دانا بوو جا لەبەر ئەوەی ھەمووی لەژێر فەرمانی ئەو، کاریان دەکرد بۆیە لە لایان خەڵک ناونرابوو پاشای گەورە، ئەو پاشایە زۆرترین لاپەڕەی لە مێژووی کورد و میرنشینەکان تۆمارکردووە و سەرکردەیەکی بەتوانای سەردەمی خۆی بووە

ھەر لەسەردەمی ئەو ڕواندز پایتەخت بووە، کچی بایزبەگی باپشتی کە دەکاتە کچی مامی مارە دەکات بەڵام لە بەر دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ عوسمانییە تورکەکان نایگوازێتەوە تاکو ساڵی ١٨٣٦ز عوسمانییەکان بە ھاوکاری یەزیدییەکان و عەشیرەتی مزوری، ڕواندز داگیردەکەن و ئەم پاشایە گەورەیە بە دیل دەگرن و بەناوی گفتوگۆ دەیبەنە ئەستەنبۆل لە ڕێگای گەڕانەوەی ھەر لە لایان عوسمانییەکان شەھیدی دەکەن، ھەرچەندە خەڵکی دەڤەری ڕواندز خۆیان بە نەوەی ئەو دادەنێن بەڵام لەبەر ھۆکاری ئەوە تەنھا ڕێزگرتنە بەڵکو ھیچ نەوەیەکی لەدووای خۆی بەجێ نەھێشتووە جونکە ژنی نەگواستبۆوە لەلایەکی تر لە کتێبی شەڕفنامەی بەدلیسی ھاتووە کە پاشماوەو خزم و کەسانی ھەیە کە بریتین لە ھەندێک بەگزادەکانی ڕواندز و باپشتیان ودێلزیان(دێرزیا) و دەرگەڵە و ئاڵانێ و شەقڵاوەو… ھتد. دەگێڕنەوە دەڵێن دوژمنان چەندین شوێنی کوردستان داگیردەکەن بەڵام کەسێکی ئازاو چاونەترس بە ناوی ڕەشائاغا کە (دەبێتە باپیرە گەوڕەی ئیبڕاھیم ئاغا و لەتیف نادرئاغا و سالح نادرئاغا و خزم و سەرۆکی بنەماڵەی باویل ئاغا) بە بێ ئاگاداری پاشا خۆیی و بە ١٥٠–١٦٠کەس ڕووبەڕووی دوژمنان دەبنەوە لە ئەنجامدا بەسەر دوژمنان سەردەکەون، کاتێک کە ئەم ھەواڵە بە پاشا گەیشت، پاشا یاوەرێکی خۆی بەناوی (سۆراو) ناردی بەشوێنیاو خۆشی لەبەر دەرگا چاوەڕێی کرد و تاکو ڕەشاغا گەیشتە لای ئینجا لەگەڵ خۆی بردییە ژوورەوە و ھەر ئەم کاتە فەرمانی پلەی (فەرماندەیی سوپای) پێ بەخشی. ھەموو ڕۆژانی ھەینی پاشای گەورە لە دووای نوێژی ھەینی لە دیوەخانەکەی پێشوازی لە خەڵک دەکرد بۆ دیتنیان و گفتۆگۆ کردن لەگەل کردنیان تاکو لە نزیکەوە ئاگاداری کاروبارو ئێش و ئازارەکانیان ببێ، جارێکیان ڕەشاغا مەلا عەزیز کە دەکاتە (باوکی باویل ئاغا) لەگەڵ خۆی دەبات بۆ دیوەخان، پاشا دەپرسێت ئەمە فەقێ عەزیزە ڕەشا ئاغاش دەڵێت (بەڵێ) پاشاش وتی من حەزدەکەم گوێ لەدەنگی ڕاگرم جونکە مەلایەکەی زۆر مەتحی لە لای من کردییە، فەقێ عەزیزیش بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە دەست دەکات بە خوێندنی قورئان بەڵام ھەر لەگەڵ دەستپێکردنی بە (اعوز باللە الشیطان الرجیم) پاشا لە جێگای خۆی ھەڵدەستێت و لەسەر چۆک دادەنیشێت کە تەواو بوو، پاشا ھەستا سەر پێ و لە چێگای خۆی دانیشتوو زۆر بە ھێمنی لەسەرخۆ فەرمووی (ئەم قورئان خوێندنەی زۆر خۆش بوو، دڵم نەرم و نیانی کەوتە ناوی، ھەیبەت لە دڵم پەیدابوو) ھەر ئەوکاتە بوخچەیەک دەشیای کە بریتی بوو لە خەنجەرێکی کاڵا زیو و کورتەک و شەلوار و قوندەرەیەکی کڵاشی چاک و دەستە سڕێکی پێشکەش بە مەلا عەزیزی کرد. لەوکاتەی کە عەلی بەگی میری یەزیدی بەخۆی و دوو کچی گیران، ئەم دوو کچە بوون بە موسڵمان و میر یەکیێکیانی لە ڕەسول پاشای برای مارە کرد و ئەوی تریشیان لە مەلاعەزیز مارە کرد بەڵام عەلی بەگ لە ھاوینەھەواری گەلی عەلی بەگ لە سێدارە درا ھەرچەندە میر زۆر عاشقی ئازایەتی بوو بەڵام لەبەر ئەوەی نەبووە موسڵمان بۆیە لەلایان مەلای خەتێ فتوای لەسێدارەدانی بۆ دەرجوو، جا ھەندێک کەس بۆ مێژوو شێواندن دەڵێن گەلی عەلی بەگ بەناوی عەلی بەگی مامی پاشای گەورە کراوە جونکە پاشا لەسەر خواردنی پارە و گەندەڵی لە سێدارەی داوە بەڵام ئەمە زۆر لە ڕاستییەوە دوورە جونکە پاشای گەورە ھیچ مامی نەبووە بە ناوی عەلی بەگ، ئەو گەلییە بەناوی عەلی بەگی یەزیدی ناونراوە کە لەوێ لەسێدارە دراوە.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «لە تیرۆری پاشای گەورەوە تا جمھووریی رواندز». Rudaw. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە. {{cite news}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  2. ^ «لە تیرۆری پاشای گەورەوە تا جمھووریی رواندز». Rudaw. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە. {{cite news}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)