خەلیفان، ھەولێر

شارستانێک لە باشووری کوردستان
(لە خەلیفان، سۆرانەوە ڕەوانە کراوە)

شارۆچکەی خەلیفان یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای ھەولێر لە هەرێمی کوردستان.

خەلیفان
شار
Map
خەلیفان is located in ھەرێمی کوردستان
خەلیفان
خەلیفان
جێگەی لە کوردستاندا
پۆتانەکان: 36°39′46″N 44°33′01″E / 36.66282°N 44.55030°E / 36.66282; 44.55030پۆتانەکان: 36°39′46″N 44°33′01″E / 36.66282°N 44.55030°E / 36.66282; 44.55030
 کوردستانکوردستان
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
شارخەلیفان
بەرزایی
٦٨٥ مەتر (٢٬٢٤٧ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسونی

جوگرافیا دەستکاری

خەلیفان ١٠٥ کم لە شاری هەولێری پایتەختەوە دوورە و، ١١کم لە شاری سۆرانەوە دوورە، دەکەوێتە نێوان چوار چیای گەورەوە، کە لە هەر چوار لاوە دەوری خەلیفانیان داوە، لە ڕۆژهەلاتەوە چیای کۆڕەک کە یەکێکە لە چیا بەرزەکانی باشووری کوردستان کە بەرزییەکەی دەگاتە ٢٨٨٣م و، لە ڕۆژئاواشەوە چیای پانەسەر کە بەرزییەکەی دەگاتە ١٢٠٠م و، لە باکوورەوە زنجیرە چیای برادۆست، کە بەرزییەکەی دەگاتە ٢١٦٥م ئەویش یەکێکە لە چیا بەرزەکانی باشووری کوردستان، لە باشووریشەوە چیای هەریرە کە خەلیفان و هەریر لە یەکتری جیادەکاتەوە، بەرزییەکەی ١٨٥٠م لە سالی ١٩٦٧ز بووە بە شارەدێ.

ڕووبەر دەستکاری

ڕووبەری گشتی شارۆچکەی خەلیفان ١٦٢.٨ کم دووجایە. هێڵی پانی و درێژی ناوەندی شارۆچکە بریتییە لە ٣٦.٦٦٢٨ پلە باشوور و ٤٤.٥٥٠٣ پلەی باکوور. باری ڕووی زەوی شارۆچکەی خەلیفان دەشت لە ٢٥٪ و گرد ٤٠٪ و کێو و شاخیش ٣٥٪.[١]

ئاووھەوا دەستکاری

چیاکانی نزیک خەلیفان شارۆچکەکەیان جوانتر کردووە، چونکە لە وەرزی زستاندا هەر چوار چیاکە بەرگێکی سپی جوانی بەفری دەپۆشن، کە ئەمەش وای کردووە خەلیفان لە وەرزی زستاندا پلەی گەرمییەکەی بگاتە نێوان (٠) و (-١٠) پلەی سەدی.[٢] خەلیفان لە وەرزی هاویندا پلەی گەرمییەکەی لە مانگی تەممووزدا لە نێوان (٣٠ و ٤٠) پلەی سەدیدایە و، لە مانگەکانی تری هاویندا تەنیا لە نێوان (٢٣ و ٢٩) پلەی سەدیدایە، کە ئەوەش بەهۆی هەڵکەوتەی شوێنە جوگرافییەکەی و بوونی ڕووباری خەلیفان لە ناوەندی شارەکە، کە ئەو ڕووبارە زۆرترین ڕێژەی سپینداری لێ چاندراوە، زۆرتر لە هەموو جێگەیەکی تری کوردستان، ئەمەش دیمەنێکی جوانی بەخشیوە بە خەلیفان.

مێژووی دروستبوونی خەلیفان دەستکاری

بە نووسراوی سەرۆکایەتی کۆمار شارەدێی خەلیفان بنیات نرا کە ناوەندی شارەدێیەکە دەکەوێتە گوندی خەلیفان سەر بە ڕەواندز لە ساڵی ١٩٦٧ بووە بە شارەدێ. لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢٣ بە نووسراوی فەرمی لە بەیاننامەی ژمارە ١٦ی ساڵی ٢٠٢٣ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیار درا بە گۆڕینی کارگێڕیی خەلیفان لە شارەدێ بۆ شارۆچکە بە هەمان سنووری ئێستای و کردنی گوندی سرێشمە بە شارەدێ لە شارۆچکەی خەلیفان.[٣]

ناوی خەلیفان دەستکاری

هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی نووسراو لەبەردەستدا نییە تاکوو شیکاری ئەم چەمکە بکات، ئەو سەرچاوانەی کە باون لەناو جەماوەر بەشێوەی زارەکییە، گوایە لە گەلیاوانەوە هاتووە و، ڕایەکی تر دەڵێت لە کاتی هاتنی لەشکری ئیسلام بۆ دەڤەرەکە دوو خەلیفەی لێ نیشتەجێ بووە، بە تێپەڕبوونی کاتیش ئەم ناوە داتاشراوە و بووەتە خەلیفان.

سنووری کارگێڕی خەلیفان دەستکاری

 
دیمەنێکی گوندی بەنۆکە، یەکێک لە گوندەکانی سنووری شارۆچکەی خەلیفان

سنووری کارگێڕی بەم شێوەیە دەست پێ دەکات و لە خاڵی بە یەک گەیشتن لە دۆڵی شیوەدزە (زێی گەورە) دەڕوات بەرەو ڕۆژهەڵات تا دەگاتە زنجیرە چیای برادۆست و، سنووری شارۆچکەی دیانا و مێرگەسۆر دەڕوات بەرەو باشووری ڕۆژهەڵات، زنجیرە چیای برادۆست تا خاڵی بە یەک گەیشتن لە سنووری ڕۆژاوای تا دەگاتە خاڵی (٨) باڵەکیان سەر بە شارەدێی دیانا. هەروەها دەڕوات تا دەگاتە دۆڵی خەلیفان و، دەڕوات بەرەو باشووری ڕۆژاوا تاکوو لووتکەی چیای کۆڕەک بەرەو زنجیرەچیای کورتەک و سەرەسێوۆکان تاکوو خاڵی بە یەک گەیشتنی لەگەڵ سنووری پارێزگای سلێمانی و شارۆچکەی شەقڵاوە و ڕەواندز و شێخ وەسان، تاکوو دەگاتە خاڵی زینەتیر، هەروەها دەڕوات بەرەو باکوور لەسەر زنجیرەچیای هەریر کە سنووری هەر سێ ناوچەکە بە یەکەوە دەبەستێتەوە، ناوچەکانی شەقڵاوە و خۆشناوەتی و خەلیفان، دەڕوات بەرەو زێی گەورە و، بەردەوام دەڕوات بەرەو باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات، لەسەر زێی گەورە دەڕوات تاکوو خاڵی بە یەک گەیشتن لە دۆڵی شیوەدزە کە سنوورەکە لەوێ دەستی پێ کرد.

ھاوینەھەوارەکانی خەلیفان دەستکاری

ھاوینەھەواری گەلی عەلی بەگ[٤][٥] دەستکاری

ئەم هاوینەهەوارە ١٠٦ کم لە ناوەڕاستی شاری هەولێرەوە دوورە، بە یەکێک لە هاوینەهەوارە سەرنجڕاکێشەکانی هەرێمی کوردستان دەژمێردرێت. دەکەوێتە نێوان چیای کۆڕەک و چیای برادۆست، بە درێژایی ١٢ کم، شوێنەکە ٨٠٠ م بەرزە لە ئاستی دەریا، پلەی گەرمییەکەی دەگاتە ٣١ پلەی سەدی لە هاویندا و، (-١٠) لە زستاندا. لەم شوێنەدا دوو ڕووبار بە یەک دەگەن، یەکێکیان لە دۆڵی ئاڵانەوە دێت، کە تاڤگەی گەلیی عەلی بەگ پێک دەهێنێت[٦]، لەگەڵ ئەوی تریان کە لە شارۆچکەی ڕەواندز هەڵدەقوڵێت کە ئاوی بێخاڵە، زێی گەورە پێک دەهێنن. سەرەڕای تاڤگە گەورەکە چەندان تاڤگەی بچووکی تێدایە. ئەم شوێنە بە سروشتە شاخاوییەکەی و دار و بارە جۆراوجۆرەکەی بووەتە شوێنێکی گەشتیاری، کە خەڵکی زۆر ڕووی تێدەکەن لە وەرزی هاویندا، بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

ھاوینەھەواری بێخاڵ[٧] دەستکاری

هاوینە هەواری بێخاڵ ١٠٢ کم لە ناوەڕاستی هەولێرەوە دوورە، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی تاڤگەی گەلیی عەلی بەگ. ١٠ کم لە ڕۆژاوای شارۆچکەی ڕەواندز و ٧ کم لە خەلیفان دوورە. دەتوانین بگەین بە بێخاڵ لە ڕێگای گەلی عەلی بەگ یان لە ڕێگای ڕەواندز.[٨][٩] لەم هاوینەهەوارە تاڤگەیەکی ڕوون و گەورە هەیە کە بە درێژایی شاخەکەی داپۆشیوە، خەڵکی لە سەرەتای بەهاردا ڕووی تێدەکەن تا کۆتایی هاوین.[١٠][١١][١٢]

ھاوینەھەوارەکانی تری دەڤەری خەلیفان دەستکاری

  • چیای کۆڕەک کە دەکەوێتە سەر چیای کۆڕەک کە لە پایز و زستان و بەهار بە بەفر داپۆشراوە.[١٣][١٤]
  • چەمی خەلیفان کە بەناو خەلیفان تێپەڕ دەبێت.
  • کووری تەنگ ١ کم لە خەلیفان دوورە.
  • مەلەکان - ١١ کم لە خەلیفان دوورە.
  • دۆڵی ئالانە ٣ کم لە خەلیفان دوورە.
  • کانی ماران ١٫٥ کم لە خەلیفان دوورە.[١٥][١٦]
  • شاخی برایی ١٫٢ کم لە خەلیفان دوورە.
  • پردی خەلان ١٤ کم لە خەلیفان دوورە.
  • بێخمە و تونێلەکەی ١٥ کم لە خەلیفان دوورە.

شارەدێ و گوندەکانی خەلیفان دەستکاری

شارۆچکەی خەلیفان لە یەک شارەدێ و ٥٤ گوند پێک دێت. ناوەندی شارۆچکەکەش هەر شاری خەلیفانە.

شارەدێ دەستکاری

شارەدێ سرێشمە، شارەدێی سرێشمە لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢٣ دامەزراوە و سنوورەکەشی هەر سنووری گوندی سرێشمە کۆنە.[١٧]

پێڕستی گوندەکان دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ krdai (2023-07-06). "شارەدێیەکان". Soran Gov. Retrieved 2023-09-14.
  2. ^ "بەوێنە؛ گەشتێک بۆ چیای کۆڕەک و بێخاڵ". www.rudaw.net. Retrieved 2023-09-14.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "بەیانی ژمارە (١٦)ی ساڵی ٢٠٢٣، تایبەت بە هێنانە کایەی قەزای (خەلیفان) و ناحیەی (سرێشمە).pdf" (PDF). حکوومەتی هەرێمی کوردستان: 1. 2023-08-15.
  4. ^ "هاوینەهەواری گەلیی عەلی بەگ". www.hawlergov.org. Retrieved 2023-09-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ Awadigital. "پارێزگای هەولێر". zagros-kurdistan.com. Retrieved 2023-09-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ Awadigital. "پارێزگای هەولێر". zagros-kurdistan.com. Retrieved 2023-09-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "هاوینەهەواری بێخاڵ". www.hawlergov.org. Retrieved 2023-09-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ Awadigital. "پارێزگای هەولێر". zagros-kurdistan.com. Retrieved 2023-09-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "هاونەهەواری بێخاڵ". www.hawlergov.org. Retrieved 2023-09-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ "گەشتیاران جووڵەیان خستووەتە بازاڕەكان". Retrieved 2023-8-25. {{cite news}}: |first= missing |last= (help); Check date values in: |access-date= (help); External link in |first= (help)
  11. ^ "هەزاران گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران کردووە؛ "خۆشترین شوێنە"". www.rudaw.net. Retrieved 2023-09-13. {{cite web}}: |first= missing |last= (help); External link in |first= (help)CS1 maint: url-status (link)
  12. ^ "هاوینە هەواری بێخاڵ | كوردستانی سەرسوڕهێنەر- وێبسایتی فەرمی دەستەی گشتی گەشت و گوزار". bot.gov.krd. Retrieved 2023-09-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  13. ^ "کۆڕەک تەلەفریکی گەشتیاری | کوردستانی سەرسوڕهێنەر - وێبسایتی فەرمی دەستەی گشتیی گەشت و گوزار". bot.gov.krd. Retrieved 2023-09-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  14. ^ "کۆمەڵگا و تەلەفریکی کۆڕەک". www.hawlergov.org. Retrieved 2023-09-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  15. ^ "کانی ماران | کوردستانی سەرسوڕهێنەر - وێبسایتی فەرمی دەستەی گشتیی گەشت و گوزار". bot.gov.krd. Retrieved 2023-09-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  16. ^ "كانى ماران". www.hawlergov.org. Retrieved 2023-09-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  17. ^ "بەیانی ژمارە (١٦)ی ساڵی ٢٠٢٣، تایبەت بە هێنانە کایەی قەزای (خەلیفان) و ناحیەی (سرێشمە).pdf" (PDF). حکوومەتی هەرێمی کوردستان: 1.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری