تاراوە
گوندی تاراوە دەکەوێتە باشووری خۆرھەڵاتی ناحیەی خەلیفان سەربە قەزای سۆرانە.نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی خەلیفان دوورە . نزیکەی ١٥٠ سال پێش ئێستاژیانی لێ بووە بەپێی سەرژمێری سالی ١٩٥٧ رێژەی دانیشتوانی پیاو ٧٤ پیاو بووە ، ئافرەتیش ٦٩ ئافرەتی لێ بووە واتە کۆی گشتی هەردووکیان ١٤٣ کەس بووە . بەرزی گوندی تاراوە لە ئاستی رووی دەریاوە لەسەر هێلی پانی (٣٦٤٧٥٨) وە هێلی درێژی (٤٤،٤٧٨٥)بەرزە ،
خەلکی ئەم گوندە لە کۆنەوە بە ئاژەلداری و کشتوکالەوە خەریک بوونە.