جۆلەمێرگ یەکێکە لە گوندەکانی شارۆچکەی خەلیفان سەربە قەزای سۆران لە پارێزگای ھەولێر.

جۆلەمێرگ/سەربەناحییەی خەلیفانە، لەقەزای سۆران، لەپارێزگای ھەولێر، ٢کم ونیو لەسەنتەری شارۆچکەی خەلیفان دوورە پێش تێکدانی گوندی جۆلەمێرگ کەسالانی ھەشتاکان نزیکەی ٢٠٠مال دەبوو، کەلەسالانی ١٩٨٨و١٩٨٩لەلایەن ڕژێمی پێشووی بەعس وێران کرا.

پاش ڕاپەرینەمەزنەکەی کوردستان لەسالی ١٩٩٣دووبارە خەلکەکە ڕوویان لەگوندەکە کردەوە گوندە کەیان دروست کردەوە، واتەلەسالی ١٩٩٣نزیکەی ٤٠مالی تێدابوولەسالی٢٠٠٦ تاکو ٢٠١٣بەرەبەرەخەلکەکە گوندیان چۆلکردوو زۆربەیان چوون بۆجۆلەمێرگی خواروو گەرەکی خەبات سەررێگای دۆلی ئالانە لەوێ خانوویان دروست کردوون ئێستاش لەوێن ئەوانی تریش پەرت وبلاوبوون بەرەوشارەکانی ترچوون، ئێستا جۆلەمێرگ تەنھا دوو مالی لێ ماوە.

ناوی جۆلەمێرگ/لەوەوەھاتووە کە (جۆ لە مێرگ چێندراوە) یانیش شوێنێکی ئەوەندە چۆڵ بووە بە (چۆڵە مەرگ).

بەلم ماناێ یەکەم (جۆ -دانەوێلە لەمێرگ-مێرگی ئاوی) ڕێگەی تێدەچێتت، چونکە گوندێکە دەوراو پشتی بەمێرگی زۆر دەورە دراوە. مانای دووەمی لەوە ھاتووەبە (چۆلە مەرگ) ھاتووە کەخەلکەکە ترسی مەرگی لێ نیشتووە بەنیشتە جێ بوون تێیدا.

بەرزی/٢٠٠م لەسەرئاستی ڕووی دەریالەخەلیفان بەرزترە.

دەکەوێتە ڕۆژھەلاتی خەلیفان لەژێر چیای کۆرەک.

ڕێگای سەرەکی/ئەورێگایەی بۆی دەچن بەستراوەتەوەبەرێگای چیای کۆرەک.

خەلکەکە بەکاری جۆراوجۆرخەریک بوینە بەگشتی مەرومالاتیان بەخێوکردووە وکشتوکالیان کردووە.

بروانامە/خەلکی ئەم گوندە ھەرچەندەئێستا پەرت وبلاوبوینە بەلام چەندان بروانامەی بەرزیان ھەیە و لەفەرمانبەری حکومی دادوەرو پزیشکی گشتی و ئەندازیار بەھەموو جۆرەکانی، ڕێژەیەکی زۆر ومامۆستاودکتۆروئەندازیار و پارێزەر … ھتد بەدەستیان ھێناوە.

لەسەردەمی میرنشینی سۆران (میرمحمد کەبەپاشاکۆرە بەناوبانگ) بووئەم گوندە یەکێک بووە لەژێرحوکمرانی میرنشینی سۆران، کەئێستاش شوێنەوارێکی مێژوویی کۆنی سەردەمی میرمحمدی تێداماوە پێی دەلێن قەلات، کەلەخوار گوندە.

مزگەوت/پێش تێکدانی گوند لەھەشتاکان مزگەوت دروست کربوو، کەگوند وێران کرا بوو لەسالی ١٩٩٥دروست کراوە پاشان لەسالانی(٢٠٠٠ و ٢٠٠١)مزگەوتێکی ترلەتەنیشت مزگەوتە کۆنەکە دروست کرا کەئێستاش ماوە.

بنکەی تەندروستی لێ نییە

قوتابخانە/لەسالانی ١٩٨٨–١٩٨٩گوند وێران کرا، لە سالانی (١٩٩٧و١٩٩٨)قوتابخانەی لێ کراوەتەوە کەسەرەتا (احمد وسوحمد) وەک خێرخوازو یارمەتدانی گوندی خۆی چەندغورفەیەکی لەتەنیش مالی خۆی کەمالی لەسەرەتای گوندە بۆقوتابخانەدابینکرد بۆئەوەی خەلکی گوندتێیدا سوود مەند بن بتوانن دەست بەخوێندن بکەن وزانست وزانیاری لێی فێربن، سەرەتاکەی (٤١)قوتابی لەم قوتابخانەیە دەستیان بەخوێندن کرد، پاش چەندین سال کە(١١٦) فێرواز لەمالە قوتابخانەکەی (احمد وسو حمد) فێر خوێندن و بڕوانامەیان بەدەستھێنا، دوای ئینجا لەسالی (٢٠٠٣و٢٠٠٤)قوتابخانەیەکی نوێی لەلای حکوومەتی ھەرێم، بۆدروست کرا بۆئە وەی خوێندنی تێدابەردەوام بێت، بەلام ئێستاقوتابخانەکەماوە، وەداخراوە بەھۆی چۆلکردنی گوند.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

  1. ^ سوانح مولوی صاحب قلعه بلند. Afghanistan Centre at Kabul University. 2000.