یاندێکس

کۆمپانیای تەکنەلۆژیای فرەنەتەوەیی ڕووسی

یاندێکس (بە ئینگلیزی: Yandex) (بە ڕووسی: Яндекс) کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیی فرەنەتەوەیی ڕووسییە[١] کە بەرھەم و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکانی ئینتەرنێت پێشکەش دەکات، لەوانەش بزوێنەری گەڕانی ئینتەرنێت، لە ساڵی ١٩٩٧ دەستیپێکردووە، ھەروەھا خزمەتگوزارییەکانی وەک زانیاری، بازرگانی ئەلیکترۆنی، گواستنەوە، نەخشە و بەرنامەکانی مۆبایل، و ڕیکلامی ئۆنلاین پێشکەش دەکات.[٢][٣]

یاندێکس
ناوی خۆماڵی
Яндекс
دامەزرێنەرانئارکادی ڤۆلۆژ - ئارکادی بۆرکۆڤسکی - ئیلیا سێگالۆڤیچ
بارەگامۆسکۆ، ڕووسیا
بەردەستەs لە
ڕووسیا، کازاخستان، بیلاڕووس، ئۆزبەکستان، ئازەربایجان، گورجستان، ئەرمەنستان، ئیسرائیل، تورکیا، ئیستۆنیا، ئێران
بەرھەمەکانلیستی بەرھەم و خزمەتگوزارییەکانی یاندێکس.
ژمارەی کارمەندان
(٢٠٢٠) ١٠٬٢٢٧
وێبگەya.ru
yandex.com

کۆمپانیای یاندێکس لە ساڵی ٢٠٠٠ دامەزراوە. لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕووسیا و دەوڵەتە سەربەخۆکانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوودا خزمەت بە بینەران دەکات.[٤]

تا ساڵی ٢٠١٧، کۆمپانیاکە گەورەترین کۆمپانیای تەکنەلۆژیا بوو لە ڕووسیا[٥] و گەورەترین بزوێنەری گەڕان بوو لەسەر ئینتەرنێت بە زمانی ڕووسی، کە پشکی بازاڕی زیاتر لە ٥٨٪ بوو. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٨دا دووەم گەورەترین بزوێنەری گەڕان بووە لە تورکیا، بێلاڕوس، چین، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، کۆریای باکوور، قرغیزستان، کازاخستان، ئوکراینا و ئەرمەنستان.[٦]

تا ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ٣٠ ئۆفیسی لە سەرانسەری جیھاندا ھەبووە،[٧] گەورەترین پشکی بازاڕی ھەیە لە ھەر بزوێنەرێکی گەڕان لە ئەورووپا و ویلایەتە سەربەخۆکان و سێیەم گەورەترین بزوێنەری گەڕانە لە سەرانسەری جیھاندا دوای گووگڵ، بینگ.[٨] ڕکابەرە سەرەکییەکانی لە بازاڕی ڕووسیادا بریتین لە گووگڵ و ڤی کەی و ڕامبلێر.

لە شوباتی ٢٠٢٢، بازرگانیکردن بە پشکەکانی یاندێکس لە بۆرسەی نازداک ڕاگیرا و لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا بەردەوامە.[٩]

بەرھەم و خزمەتگوزارییەکانی دەستکاری

  • لە ساڵی ٢٠٠١ کۆمپانیاکە تۆڕی ڕیکلامی ئۆنلاینی یاندێکس. دایرێکتی دامەزراند.[١٠]
  • لە مانگی ھەشتی ٢٠٠٩ کۆمپانیاکە بەرنامەیەکی لێدەری گۆرانی ڕاگەیاند.
  • لە ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٠ کۆمپانیای یاندێکس (یاندێکس میوزیک)ی ڕاگەیاند کە خزمەتگوزارییەکی ستریمینگی مۆسیقایە، کە پێک ھاتبوو لە کەتەلۆگێکی ٨٠٠ ھەزار تراکی لەلایەن ٥٨ ھەزار ھونەرمەندەوە.[١١]
  • لە ١٩ی ئایاری ساڵی ٢٠١٠ بزوێنەرێکی گەڕانی تەنھا بە زمانی ئینگلیزی ڕاگەیاند.[١٢][١٣]
  • لە مانگی ئازاری ٢٠١٣ کۆمپانیاکە زمانی ئینگلیزی بۆ بەرنامەی وەرگێڕانی یاندێکس زیاد کرد[١٤]
  • لە تەممووزی ٢٠١٣ بەرنامەی ئیمێڵی یاندێکس بە ناوی «Mail.Ru» دەستی کرد بە دەرکەوتن لە بەشی ڕیکلامەکانی ناو براوسەرەکە لە ئەنجامی گەڕانەکان.[١٥]
  • لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ کۆمپانیاکە یاریدەدەری کەسی زیرەکی خۆی بەناوی (ئەلیس) بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و مایکرۆسۆفت ویندۆز ناساند.[١٦][١٧][١٨]
  • لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢، یاندێکس ڕای گەیاند کە بەرھەمی ھەواڵ و بلۆگی فرۆشتووە بە (ڤی کەی) ڕکابەری.

مێژوو دەستکاری

ھەڵبژاردنی ناو یاندێکس دەستکاری

لە ساڵی ١٩٩٣، ئارکادی ڤۆڵۆژ و ئیلیا سێگالۆڤیچ دوو ھاوڕێ بوون لە قوتابخانە پێکەوە کاریان دەکرد بۆ پەرەپێدانی بزوێنەری گەڕان[١٩]لەو کاتەدا وشەی یاندێکس یان داھێنا.[٢٠]

پەرەپێدان دەستکاری

  • لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣ بۆ ١٩٩٦ کۆمپانیاکە بەردەوام بوو لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای گەڕان،[٢١]لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧، بزوێنەری گەڕانی «Yandex.ru» دەستیپێکرد و لە پێشانگای سۆفتوڵ لە مۆسکۆ پێشکەشکرا.[٢٢] سەرەتا بزوێنەرەکە لەلایەن کۆمپانیای Comptek پەرەی پێدرا.[٢٣]
  • لە ساڵی ١٩٩٨، یاندێکس ڕیکلامی لە بزوێنەری گەڕانەکەیدا دەستپێکرد، و لە ساڵی ٢٠٠٠، یاندێکس لە قوبرس وەک کۆمپانیایەکی سەربەخۆ لەلایەن ئارکادی ڤۆلۆژەوە دامەزرا.[٢٤]
  • یاندێکس لە ئەیلوولی ٢٠٠٥ ئۆفیسێکی لە ئوکراینا کردەوە[٢٥] و بزوێنەرێکی گەڕانی تایبەتمەند بۆ بەکارھێنەرانی ئۆکراینی ناساند بە ناوی «www.yandex.ua".[٢٦] ھەروەھا ناوەندی پەرەپێدانی خۆی لە مانگی ئایاری ٢٠٠٧ لە کیێڤ کردەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨، بوونی خۆی لە ئوکراینا درێژکردەوە. لە ساڵی ٢٠٠٩دا، ھەموو خزمەتگوزارییەکانی «www.yandex.ua» بۆ بازاڕی ئوکراینا جێگیرکران.[٢٧] لە ساڵی ٢٠١٠ کۆمپانیای یاندێکس ئەلگۆریتمەکەی بزوێنەری گەڕانی «پۆلتاڤا»ی بۆ بەکارھێنەرانی ئۆکراینی خستە بازاڕەوە، کە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای ماتریکس نێت دروست کرابوو.[٢٨]
  • لە ساڵی ٢٠٢٠ یاندێکس بنەماکانی کارکردنی ناوخۆیی خۆی بڵاوکردەوە..
  • زیاتر لە ٣٥ بنەمایان ھەیە. لەوانە: «ئێمە پەرە بە تەکنەلۆژیا نادەین بۆ مەبەستی سەربازی»، ئێمە پابەندین بە یاساکانی ھەر وڵاتێکەوە کە تێیدا کاردەکەین و ھەوڵدەدەین بە شێوەیەکی بنیاتنەرانە بەشداری بکەین لە ھەر یاسایەکی پێشنیارکراوی کە پەیوەندی بە تەکنەلۆژیا یان بازاڕەوە ھەبێت، و بەرھەم و خزمەتگوزارییەکان کە دروستی دەکەین ھیچ بابەتێکی سیاسیی تێدا نییە».[٢٩]بۆ نموونە، خزمەتگوزارییەکانی ڕیکلامی یاندێکس ڕیکلامی سیاسی وەرناگرن.[٣٠]

یارییەکانی دەستکاری

پلاتفۆرمیێکی یاریکردنی ھەیە بە ناوی Yandex.Games کە دەتوانیت بە ئۆنلاین یاری تێدا بکەیت پێک ھاتووە لە دەیان یاری بچووک و بەچێژ، کە ھەم لە وێب و ھەم لە مۆبایل بەردەستە، بە دەست ھێنانی داھات دوو ڕێگەی ھەیە یەکەمیان لە ڕێگەی ڕیکلامی ناو یارییەکان دووەمیان بەھۆی کڕینی پێداویستییەکانی ناو یارییەکەیە لەلایەن یاریکەرانەوە، زیاتر لە ١١ ملیۆن بەکارھێنەری ھەیە.[٣١] ھەروەھا پلاتفۆرمەکە دراوێکی تایبەت بە خۆی ھەیە بە ناوی (یانس)[٣٢]

دارایی دەستکاری

کۆمپانیاکە لە مانگی ١١ی ٢٠٠٢ قازانجێکی زۆری بەدەستھێنا، لە ساڵی ٢٠٠٤دا فرۆشی یاندێکس بۆ ١٧ ملیۆن دۆلار بەرزبووەوە، کە لە ماوەی ٢ ساڵدا ١٠٠٠٪ زیادی کردووە. داھاتی پاکی کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٠٤دا ٧ ملیۆن دۆلار بووە. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٦ داھاتی ھەفتانەی سیستەمی ڕیکلامی Yandex.Direct یەک ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند. ژمێریاری کۆمپانیاکە لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لەلایەن کۆمپانیای دیلۆیتەوە وردبینی بۆ کراوە.

لە ساڵی ٢٠١٣، یاندێکس بووە گەورەترین موڵکی میدیا لە ڕووسیا لە ڕووی داھاتەوە.

تەکنەلۆژیاکانی دەستکاری

  • لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٨ کۆمپانیاکە یەکەم تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلە سەربەخۆکانی لە مۆسکۆ نمایش کرد.[٣٣]
  • لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣، یاندێکس تۆڕی دەماری دروستکەری یاندێکس جی پی تی بۆ یاریدەدەری دەنگی ئەلیسدا زیاد کرد.[٣٤]
  • لە نێوان ساڵانی ٢٠٢١–٢٠٢٣، یاندێکس وەرگێڕانی دەنگی ئۆتۆماتیکی بۆ ڤیدیۆی یوتیوب بە زمانەکانی ئینگلیزی، چینی، فەرەنسی، ئیسپانی و ئەڵمانی ناساند.[٣٥]
  • لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ کۆمپانیاکە تاقیکردنەوەی یەکەم تەکسی لێخوڕینی خۆکاری لە مۆسکۆ دەستپێکرد.[٣٦]

فەرمانگەکان دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٢ کۆمپانیاکە یەکەم ئۆفیسی ئەورووپی خۆی لە شاری لۆسێرن کردەوە بۆ خزمەتکردنی کڕیارانی ڕیکلام لە یەکێتی ئەورووپا[٣٧]یەکەم ئۆفیسی توێژینەوە و پەرەپێدانی لە ئەورووپا لە ساڵی ٢٠١٤ لە بەرلین[٣٨] دەستی بە کارکردن کرد. لە ساڵی ٢٠١٥ ئۆفیسی شەنگەھای کۆمپانیاکە دەستیپێکرد بۆ ئاسانکاری کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکان کە لە بازاڕی زمانی ڕووسیدا کاردەکەن.[٣٩] تا ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ٣٠ ئۆفیسی لە سەرانسەری جیھاندا ھەبووە. لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ شوێنێکی نوێ لە پراگ زیادکرا.[٤٠] تا ساڵی ٢٠٢١، یاندێکس ئۆفیسی لە ١٢ وڵاتدا ھەبووە.[٤١]

سەرچاوە کراوە دەستکاری

  • لە ساڵی ٢٠٢٣ کۆمپانیای یاندێکس کۆدی سەرچاوەی YTsaurus ی بڵاوکردەوە. سەکۆیەکە بۆ کارکردن لەگەڵ داتا گەورەکان[٤٢]
  • لە ساڵی ٢٠٢٢ کۆمپانیاکە کۆدی سەرچاوەی سیستەمی بەڕێوەبردنی بنکەدراوەی YDB بڵاوکردەوە. لە یاریدەدەری دەنگی خۆی ئەلیس و ھەروەھا لە خزمەتگوزارییەکانی یاندێکس. گۆ و یاندێکس مارکێت بەکاردێت.[٤٣]
  • لە ساڵی ٢٠١٢ کۆمپانیای یاندێکس دەستی بە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان کرد لە چوارچێوەی قسەکردنی سروشتی؛ و لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کۆمپانیاکە یاندێکس سپیچکیتی ناساند. تەکنەلۆژیای ناسینەوەی قسەکردن و کۆکردنەوە و ھەروەھا APIیەکی گشتی بۆ ناسینەوەی قسەکردنە کە گەشەپێدەرانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەتوانن بەکاریبھێنن.[٤٤]

وەبەرھێنانەکان دەستکاری

یاندێکس تاقیکردنەوە لە چەند کۆمپانیایەکی بیانی دەکات لەوانە (تاقیگەی ڤیزی)، (بلێکۆ)، (face.com) و (Sales predict)[٤٥]

ئاسایش دەستکاری

  • لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٧، یاندێکس نووسینگەکانی لە کیێڤ و ئۆدێسای ئوکراینا داخست، دوای ئەوەی خزمەتگوزاری ئاسایشی ئوکراینا ھەڵیکوتایە سەر نووسینگەکان و کۆمپانیاکەیان و تۆمەتباریانی کرد بە کۆکردنەوەی زانیاری نایاسایی بەکارھێنەرانی ئوکراینا و ناردنی بۆ دەزگا ئەمنییەکانی ڕووسیا.[٤٦] کۆمپانیاکە ڕەتیکردەوە ھیچ کارێکی ھەڵەی کردبێت. لە مانگی ئایاری ٢٠١٧ ھەموو خزمەتگوزارییەکانی یاندێکس لە ئوکراینا بە فەرمانی سەرۆکایەتی ژمارە ١٣٣ قەدەغە کران.
  • لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩، کەناڵی RBC News بڵاوی کردەوە، یاندێکس داواکارییەکی خزمەتگوزاری ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا (FSB) بەپێی یاسای یارۆڤایا ڕەتکردووەتەوە بۆ ڕادەستکردنی کلیلی زانیاری بەکارھێنەران کە دەتوانێت داتای تایبەتی خزمەتگوزاری ئیمەیڵەکەی و بەکارھێنەرانی شیبکاتەوە. کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەدا کە مەحاڵە پابەند بێت بە یاسای پەیوەندیدار بەبێ ئەوەی سازش لەسەر پاراستنی نھێنی بەکارھێنەرانەرەکانی بکرێت.[٤٧] ماکسیم ئاکیمۆڤ، جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا، وتی کە حکوومەت ھەنگاو دەنێت بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی FSB لەسەر کۆمپانیاکە.[٤٨] ئەلێکساندەر ژارۆڤ، سەرۆکی خزمەتگوزاری فیدراڵی بۆ چاودێریکردنی پەیوەندییەکان، تەکنەلۆژیای زانیاری و میدیای گشتی، دواتر وتی کە یاندێکس و FSB گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک کە کۆمپانیاکە داتای پێویست دابین بکات بەبێ ئەوەی کلیلی زانیاری بەکارھێنەرەکانی ڕادەست بکات.[٤٩]

ھەواڵ و میدیا دەستکاری

  • لە نیسانی ٢٠١٤ فیلمێک دەربارەی مێژووی یاندێکس بە ناوی Startup بڵاوکرایەوە.[٥٠]
  • لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠، لە ئەنجامی پەتای کۆڤید-١٩ لە ڕووسیا، یاندێکس خزمەتگوزاری پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ماڵەوە بە خۆڕایی بۆ سەرجەم دانیشتووانی مۆسکۆ و دەوروبەری دابین کرد، لە داھاتووشدا بەردەست دەبێت بۆ ناوچەکانی دیکە. پێشتر لە ١٦ی نیساندا دەستپێکردنی خزمەتگوزارییەکەی ڕاگەیاند.[٥١]
  • لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ یاندێکس سەروەت و سامانی میدیایی کۆمپانیاکە ھەواڵی خۆی فرۆشت بە تۆڕی ڤی کەی ڕکابەری.[٥٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Yandex LLC - Company Profile and News". Bloomberg.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  2. ^ N.V, Yandex (2018-04-25). "Yandex Announces First Quarter 2018 Financial Results". GlobeNewswire News Room (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  3. ^ "Все сервисы Яндекса". Яндекс (بە ڕووسی). Retrieved 2023-07-06.
  4. ^ "Projects". baring-vostok.com. Retrieved 2023-07-06.
  5. ^ "Yandex, Russia's biggest technology company, celebrates 20 years". The Economist. ISSN 0013-0613. Retrieved 2023-07-06.
  6. ^ "site statistics "Сайты Рунета"". www.liveinternet.ru. Retrieved 2023-07-06.
  7. ^ "Yandex — Mission". Yandex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  8. ^ "Search Engine Market Share Worldwide". StatCounter Global Stats (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  9. ^ "«Яндекс» добился отмены решения NASDAQ о делистинге". Коммерсантъ (بە ڕووسی). 2023-06-08. Retrieved 2023-07-06.
  10. ^ "Yandex — History — History of Yandex". Yandex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  11. ^ "Yandex — Company news — Enhanced Music Streaming on Yandex". Yandex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  12. ^ "Yandex — Company news — Yandex Adds Foreign Content to Its Search Index". Yandex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  13. ^ Rao, Leena (2010-05-19). "Yandex Adds Foreign Content Filter To Search". TechCrunch (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  14. ^ Lomas, Natasha (2013-03-26). "Yandex Adds English UI To Its Translation App To Widen Its International Appeal". TechCrunch (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  15. ^ "404". web.archive.org. 2020-05-07. Retrieved 2023-07-06. {{cite web}}: Cite uses generic title (help)
  16. ^ "Yandex — Company blog — Say "Privet" to Alice, Yandex's Intelligent Assistant". Yandex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  17. ^ Heater, Brian (2017-10-10). "Yandex introduces Alice, an Alexa-like assistant that speaks Russian". TechCrunch (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  18. ^ "Meet Alice: The virtual assistant from Russian search giant Yandex". Engadget (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  19. ^ "Emerging Leader: Arkady Volozh, principal founder and CEO, Yandex". web.archive.org. 2018-11-25. Retrieved 2023-07-06.
  20. ^ "Yandex — History — History of Yandex". Yandex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  21. ^ "Yandex — History — History of Yandex". Yandex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  22. ^ "Yandex — Company blog — Yandex Turns 20". Yandex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  23. ^ "Yandex — History — History of Yandex". Yandex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  24. ^ "Yandex — History — History of Yandex". Yandex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  25. ^ "Financials 2023 | Investor Relations | Yandex N.V." Investor Relations, Yandex N.V. (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  26. ^ "Yandex — Company news — Yandex Presents www.yandex.ua". Yandex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  27. ^ "Yandex — Company news — Yandex Learns Languages". Yandex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  28. ^ "Yandex — Company news — Yandex Search for Ukraine's Every Region". Yandex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  29. ^ "Our Principles | Investor Relations | Yandex N.V." Investor Relations, Yandex N.V. (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  30. ^ "Political advertising - Yandex Direct. Help". yandex.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  31. ^ "Итоги 2021: Павел Епишин из «Яндекс. Игр» о главном за год". app2top.ru (بە ڕووسی). 2022-01-05. Retrieved 2023-07-06.
  32. ^ "Итоги 2021: Павел Епишин из «Яндекс. Игр» о главном за год". app2top.ru (بە ڕووسی). 2022-01-05. Retrieved 2023-07-06.
  33. ^ Etherington, Darrell (2018-02-16). "Yandex shows off the first tests of self-driving cars on Moscow roads". TechCrunch (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  34. ^ "«Яндекс» добавил в «Алису» генеративную нейросеть YandexGPT". Forbes.ru (بە ڕووسی). 2023-05-17. Retrieved 2023-07-06.
  35. ^ Боброва, Таня (2023-04-17). "«Яндекс Браузер» добавил автоматический перевод видео с китайского языка — Сервисы на vc.ru". vc.ru. Retrieved 2023-07-06.
  36. ^ "«Яндекс» объявил о запуске роботакси в Москве". Forbes.ru (بە ڕووسی). 2023-06-07. Retrieved 2023-07-06.
  37. ^ N.V, Yandex (2012-03-12). "Yandex Opens Offices in Europe". GlobeNewswire News Room (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  38. ^ "Reuters | Breaking International News & Views". Reuters (بە ئینگلیزی). 2023-07-06. Retrieved 2023-07-06.
  39. ^ "Russian Internet company Yandex opens commercial office in Shanghai". TASS. Retrieved 2023-07-06.
  40. ^ "Yandex — Contact us". Yandex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  41. ^ "Yandex". Yandex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-06.
  42. ^ ""Яндекс" открыл исходный код своей платформы для работы с большими данными". TACC. Retrieved 2023-07-07.
  43. ^ Евсеева, Евгения (2022-04-19). "«Яндекс» выложил в открытый доступ исходный код системы управления базами данных YDB — Разработка на vc.ru". vc.ru. Retrieved 2023-07-07.
  44. ^ "Распознавание речи от Яндекса. Под капотом у Yandex.SpeechKit". Хабр (بە ڕووسی). 2013-10-22. Retrieved 2023-07-07.
  45. ^ ""Яндекс" заплатил за большие данные". www.kommersant.ru (بە ڕووسی). 2014-05-14. Retrieved 2023-07-07.
  46. ^ "UPDATE 1-Russia's Yandex to close offices in Ukraine's Odessa and Kiev". Reuters (بە ئینگلیزی). 2017-06-01. Retrieved 2023-07-07.
  47. ^ "Russia's Yandex Reportedly Ordered By FSB To Hand Over Encryption Keys". Radio Free Europe/Radio Liberty (بە ئینگلیزی). 2019-06-05. Retrieved 2023-07-07.
  48. ^ Times, The Moscow (2019-06-06). "Russian Government Vows to Protect Yandex Against FSB Pressure". The Moscow Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-07.
  49. ^ "Yandex, FSB find acceptable encryption key solution — media watchdog". TASS. Retrieved 2023-07-07.
  50. ^ Pototsky, Dan; RBTH (2014-04-03). "Telling the Yandex story: 'Startup' gets off the ground". Russia Beyond (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-07.
  51. ^ "Компания Яндекс — Главные новости — Яндекс сделал тестирование на коронавирус бесплатным для всех возрастов". Компания Яндекс (بە ڕووسی). Retrieved 2023-07-07.
  52. ^ Lomas, Natasha (2022-09-12). "Yandex's sale of News and Zen to VK completes". TechCrunch (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-07.