مایکرۆسۆفت ویندۆز

پۆلی ویکیمیدیا
(لە ویندۆزەوە ڕەوانە کراوە)

مایکرۆسۆفت ویندۆز (بە ئینگلیزی: Microsoft Windows)سیستەمێکی بەگەڕخستنی ناخۆڕاییە لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە پەرەی پێدەدرێت.

مایکرۆسۆفت ویندۆز
لقیسیستەمی بەکارخەری، سەکۆی پێژمێری
دامەزران٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥
کورتەناوWindows
ناونراوە لەدوایwindow
پاشکۆئێم ئێس-دۆس
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥
ئیلھامیوونیکس
پەرەپێدەرمایکرۆسۆفت
Package management systemWindows Installer، Microsoft Store
زمانی بەرنامەسازیC، سی++، assembly language
وەشانی نەرمامێر10.0.22000.556، 10.0.22567.200
وێبگەhttps://windows.com
وێبگەی فەرمیhttps://blogs.windows.com/
بەستەری وەسفکراوhttps://www.thecollectionbook.info/windows/all
مۆڵەتمۆڵەتی خاوەن
دۆخی چاپکردنcopyrighted
Update methodWindows Update

ناساندن دەستکاری

ویندۆز بریتیە لە چەند سیستەمێکی کار پێکردن کە مایکرۆسۆفت پەرەیان پێدەدات. یەکەم ناسینی مایکرۆسۆفت بە ئەندامان سیستەمەکەی ناو نا Windows لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٥ وەک زیادکاریەک بۆ MS-DOS وەک وەڵامێک بەو گرنگیەی کە درا بە GUI. مایکرۆسۆفت وای لێھات کە دەسی گرت بەسەر کۆمپیوتەری تاکەکەسی لە جیھاندا و توانی بەسەر ماکـدا تێپەڕێت، کە پێشتر بڵاو کرا بۆوە. نوێترین وەشانی بریتیە لە ویندۆز ١١ و نوێترین راژەکار بریتیە لە ویندۆز سێرڤەر ٢٠١٦ و نوێترین وەشانی مۆبایلی بریتیە لە سیستەمی مۆبایل ویندۆز ١٠ مۆبایل (لە ئێستادا مایکرۆسۆفت پشتگیری لە ویندۆز ١٠ی مۆبایل ناکات)

وەشانەکان دەستکاری

مێژووی ویندۆز دەگەڕێتەوە بۆ ئەیلولی ساڵی ١٩٨١ کاتێک کە پرۆژەکە بە «ڕووکاری بەڕێوەبردن» ناو نرا، دەستی پێکرد. لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٣ (دووای Apple Lisa l، پێش ماکنتۆش) لە ژێر ناوی «ویندۆز»، ویندۆز تا ساڵی ١٩٨٥ بڵاو نەکرایەوە. بەرنامەکانی بریتی بوون لە ژمێرەر، ڕۆژمێر،Cardfile ,Notepad, Paint,Terminal,Reversi,Control panel، نووسین. ویندۆزی ١٬٠ ڕێگە بە چەند پەنجەرەیەک نادات. ئەم تایبەتمەندیەی بە ھۆی Apple computerـەوە وەرگرت.

ویندۆز ٢٬٠ لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٧ کۆمەڵێ باشکردنی تیا بوو لە ڕووکاری بەکارھێنەر و بەڕێوەبردنی بیرگە. ویندۆزی ٢٬٠ ڕێگەی بە پەنجەرەکان دەدا تێکەڵ بکرێن لەگەڵ یەکتردا و بە شێوەیەکی پێشکەوتو تر پیشان درا، کورتکراوەی تەختەکیلی بۆ زیاد کرا.

ویندۆز ٢٬١ بە دوو شێوەی جیاواز بڵاوکرانەوە: Windows/٣٨٦ کە I٣٨٦بەکاردەبات و جۆری Virtual 8086 mode، لەبەر کارە زۆرەکانی داوانامەکانی DOS کە بە جێی دێنن. وە بیرگە دابەش کراوە بۆ چەند پەڕەیەک بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو بیرگەیەی کە ڕێپێدراوە کاری پێبکرێت. دووەمیان Windows/٢٨٦کە ئەمیش لەسەر Virtual 8086 mode کاردەکات، وە دەتوانرێت سود لە ناوچەی بیرگە وەربگیرێت. وەشانە کۆنەکان تری ویندۆز تەنھا سیستەمەکە چەند ڕوویەکی جێ بەجێکار بوو بۆ بەکارھێنەر (سادە بوون). زۆری لەبەر ئەوەی لە بەشی سەرەوەی MS-DOS کاریان دەکرد و بەکاردەھێنران وەک خزمەت گوزاری بۆ پەڕگەی سیستەمەکە. وەشانی ٣٬٠ی ١٩٩٠ و وەشانی ٣٬١ی ١٩٩٢ بریتی بوو لە باشتر کردنی دیزاین، ئەویش بە ھۆی virtual memoryـیەوە وە ھەروەھا توانای بارکردنی Virtual Devices virtual device driver کەی ڕێگە دەدات بە پێشاندانی ئامێرە دڵخوازەکان لە نێوان پەنجەرەکاندا، ئەم ویندۆزەش I٣٨٦ـی بەکار دەبرد کە ئەمە وای کرد چەند مێگابایتێک زیاتر بەدەست بێنن و لابردنی پابەندبوون بە بەشداری کردن لە Virtual Devices، وە ئەم وەشانە دەیتوانی بگاتە زانیاریەکان بێ چوون بۆ DOS بە ھۆی بەکارھێنانی 32bitبۆ گەیشتن بە پەڕگەکان. ویندۆز وەشانی ٩٥ لە ساڵی ١٩٩٥ بڵاوکرایەوە کە ڕوویەکی نوێ لە خۆی دەگرێت. هەروەها پشگیری ناوی درێژ دەکات کە دەگاتە ٢٥٠ پیت وە ھەروەھا تووانای ئاشکرا کردن و بەستنەوەی ئامێر و کارپێکردنی هەبوو. لە بنەڕەت ناتوانێت داوانامەکانی ٣٢ بت کار پێبکات. چەند تایبەتمەندیەکی زۆر لە ڕووی تەکنۆلۆجیەوە کە ئەمە زیاتر جێگیری کرد وەک لە ویندۆز ٣٬١.

وەشانی داھاتووی بریتی بوو لە ویندۆز ٩٨ کە لە ساڵی ١٩٩٨ بڵاو کرایەوە، وە چاپی دووەمی ٩٨ لە ساڵی ٩٩ بڵاو کردەوە.

دووای ویندۆز ٩٨ ویندۆزی Me) Me وەرگیراوە لە Me standing for Millennium Edition)بڵاوکردەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ بڵاوکرایەوە، کە ئەمەش بنچینەکانی ویندۆزی ٩٨ پڕدەکاتەوە. ھەروەھا تووانی ھەڵبژاردنی "boot in DOS mode" لا بەرێت و ھەروەھا تایبەتمەندیەکی تری زیاد کرد کە ئەویش بریتی بوو لە گێڕانەوەی سیستەم کە ئەمیش یارمەتی بەکارھێنەر دەدات کاتێک زانیاری لە دەس بچیت ئەم کردارە بۆی دەگەڕێنێتەوە ھی چەند ڕۆژی پێشوو.

دووای ئەمانیش وەشانەکانی

Windows XP
 Server 2003 Windows Server 2003
Windows XP64x
Windows Home Server
Windows Vista
Windows Server 2008
Windows 7
Windows Server 2008 R2
Windows 8
Windows 8.1
Windows 10
windows 11

ویندۆز ٨ دەستکاری

دواین وەشانی لەساڵی ٢٠١٢ وەشێنرا کە لە ڕێکەوتی ٢٩ی فێبرێوەری ساڵی ٢٠١٢ لە کۆنگرەی مایکڕۆسۆفت ڕاگەیانرا. بڕیارە درا کە لە مانگی تشرینی یەکەم بکەوێتە بەردەستی بەکارھێنەرانی ئەم وەشانەش بەنێوی ویندۆز ٨ دەبێت. کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت لەم وەشانەدا چەند زمانێکی نوێی بۆی زۆر کرد یەکێ لەوانە زمانی کوردی یە. چاوەڕوان دەکرێ لەم ویندۆزەدا بەکارھێنەران پێویستیان بە دژە ڤایرۆس نەبێت بەڵام ئەوەی دوایی پشت ڕاست نەکراوەتەوە و مایکڕۆسۆفت ڕایشی گەیاند کە ھەموو ئەو کۆمپیوتەرانەی کە وەشانی ٧یان لەسەر بووە دەتوانرێ وەشانی ٨ یشی لەسەر دابمەزرێت.

ویندۆز ١٠ دەستکاری

ویندۆز ١٠ باشترین ویندۆزە کە تا ئێستا دروستکرابێت. ئەم ویندۆزە سەراتە وەشانی تاقیکاری لێ دەرچوو بەڵام دوای ئەوە لەمانگی ٧ی ٢٠١٥ بە فەرمی بڵاو کرایەوە. ویندۆز ١٠ تێکەڵەیەکە لە ویندۆز ٧ و ٨٬١، شایەنی باسە ئەو ویندۆزە بۆ بەکارھێنەرانی ٧ و ٨٬١ بێ بەرامبەرە و دەتوانن نوێی بکنەوە.

پارێزەری ویندۆز دەستکاری

لە ٦ی ١ی ٢٠٠٥ دا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت وەشانێکی بێتای بڵاو کردەوە لە Microsoft AntiSpyware. لە ١٤ی ٢ی ٢٠٠٦ Microsoft AntiSpyware بوو بە Windows Defender واتە (بەرگریکاری ویندۆز) لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بێتای دووھەم. Windows Defender بریتیە لە بەرنامەیەک کە دروست کراوە بۆ دژی سیخوڕی و ھەروەھا لابردنی داوانامەی نەویستراو. بەکارھێنەرانی xp و Windows Server ٢٠٠٣ کە وەشانی چالاک کراویان ھەیە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئەم بەرنامەیە دابگرن لە ماڵپەڕی سەرەکی مایکرۆسۆفت، ئەم بەرنامەیە بەشێکە لە ویندۆز ٧ لەگەڵ ڤیستا.

 
درەختی خێزانی ویندۆز

ئەو پڕۆگرامانەی لەگەڵ ویندۆز ھەن دەستکاری

ئەو پڕۆگرامانەی لەگەڵ ویندۆز ھەن، ئەم پڕۆگرامانە بەشێوەی خۆکار مایکڕۆسۆفت دای ناون ئەمانەن:

  • میدیا پلەیەر
  • مایکرۆسۆفت ئێج (microsoft edge)
  • نۆت پاد (Note pad)
  • ویندۆز مووڤی مەیکەر (بۆ کاری مۆنتاژ)
  • ژمێریار (Carculator)
  • دەنگ تۆمارکەر (Sound Recorder)
  • چەندەھا پڕۆگرامی جۆراوجۆر بۆ کاری جیاواز …

زاراوەکان ماکە ئۆئێس ئێکس بۆ ویندۆز دەستکاری

ئەم خشتەیە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەیە تازە لە سیستەمەی ماکەوە دەچنە ویندۆز!

لەویندۆز لە ماک
(Start Menu (ڤێستا و ٧) Apple Menu , lunch pad
System try (Top right corner of meu bar (system and third part icons
Recycle bin Trash
Start Screen (ویندۆز٨) Lunchpad
File Exploar Finder
Taskbar Docks
Documents Home Folder
Flip 3D (ڤێستا و ٧) Mission Con`trol
Gadgets and sidebar (ڤێستا و ٧) Dashboard
Priview Pane Quick Look
Serach لە (ڤێستا و ٧)
Seach charm لە (٨)
Spotlight
control Panel لە (ڤیستا و ٧)،
Settings Charm لە (٨)
System preferences
Microsoft Office iWork , Microsft office for mac
Printer Settings System preferences > Print & scan
Back up and restore center لە (ڤیستا و ٧)
File History لە (٨)
Time Machine
Help Help Menu

سەرچاوەکان دەستکاری

  • تەواوی زاراوکانی ماک بۆ ویندۆز سوود لە پەرتووکی (Mac Basics (Super Guide وەرگیراوە کە لەنووسینی خاتوو (Serenity Caldwell) کە لە ئەپڵیکەیشنی iBook بەدەست دەکەوێت بۆ کڕینی یان خوێندنەوەی بەشێکی (Sample). (کە بۆ ئای ئۆ ئێس و ماک دەگوونجێت)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری