ویندۆز ١٠ مۆبایل
ویندۆز ١٠ مۆبایل (بە ئینگلیزی: Windows 10 Mobile) سیستەمی کارپێکەریە درووستکراوە بۆ ئامێری تەلەفۆنی زیرەک (Smartphone)، لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفت.
ویندۆز ١٠ مۆبایل | |
---|---|
لقی | ویندۆز فۆن |
دامەزران | ١٢ی شوباتی ٢٠١٥ |
بەشێک لە زنجیرەی | ویندۆز فۆن |
لە پێش | Windows Phone 8.1، Windows RT |
لە دوای | Microsoft Launcher، ویندۆز ١١ |
Edition or translation of | ویندۆز ١٠ |
بڵاوکەرەوە | مایکرۆسۆفت |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ |
دروستکەر | مایکرۆسۆفت |
پەرەپێدەر | مایکرۆسۆفت |
سەکۆ | ARM |
وەشانی نەرمامێر | 10.0.14393.2430، 10.0.15063.1868، 10.0.15254.603 |
Discontinued date | ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ |
وێبگە | https://microsoft.com/mobile/windows10 |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/windows-10-mobile |
ئەو سیستەمە دووبارە درووستکردنە بۆ هێڵی بەرهەمی ویندۆز فۆندا و پاش ویندۆز فۆن ٨.١ بڵاوکرا، بەڵام رێکلامی بۆی کرا کە بەشێکە لە سیستەمی ویندۆز ١٠ وەک هەنگاوێک بۆ درووستکردنی یەک سیستەمی کارپێکەر بۆ گشت ئەو ئامێرانە کە مایکرۆسۆفت ویندۆز بەکار ئەهێنی.
ویندۆز ١٠ مۆبایل هەوڵدانێکە بۆ ڕێکخستنی سیستەمی مۆبایل لەگەڵ سیستەمی کۆمپیوتەری تایبەت لە ڕێگای هاوکاتکردنی داتای بەکارهێنەر، یەک بەرنامە بەکاربێت بۆ گشت ئامێرەکان(وەک کۆمپیوتەری تایبەت و تەلەفۆنی زیرەک جووڵێنراو و ئێکس بۆکس)، و توانای بەستنەوەی ئەم ئامێرانە لەگەڵ پیشانگەرێکی دەرەکی تا توانای نێوانەڕوویەکی وەکو کۆمپیوتەری تایبەت بەکاربێنریت و توانای بەستنی مشکێک و تەختەکلیلی ئەلیکترۆنیشی هەبێت، و بە هۆی کەمبوونی بەرنامە و گەمەی ئەم سیستەمە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت چەند کەرەستەی درووستکرد بۆ گەشەپێدەران تا چەند بەرنامەی ئای ئۆ ئێس (بە ئینگلیزی iOS) بهێنن بۆ ئەو سیستەمە بە دەستکارێیکی بچووک، ئەو ئامێرانە کە ویندۆز فۆن ٨.١ بەکار ئەهێنن شایان بوون بۆ نوێکردنەوە بۆ ویندۆز ١٠ مۆبایل پاش ڕێگەپێدان لەلایان درووستکەر وە کۆمپانیای گەیاندن.[١] چەند تایبەتمەندی ئەگۆڕێت بەپێ گونجاوی کەلوپەلی ئامێرەکە.[٢]
سەرچاوە
دەستکاری- ^ Bright، Peter (٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «Every Windows Phone 8 phone will get Windows 10, except the ones that won't». Ars Technica. Condé Nast.
- ^ «Yes, Windows 10 is Coming to Low-End Windows Phones». thurrot.com. Self-published. ٩ی شوباتی ٢٠١٥. لە ١١ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویندۆز ١٠ مۆبایل تێدایە. |