گووگڵ

کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆژیا و ئینتەرنێتی ئەمریکی

گووگڵ (بە ئینگلیزی: Google) یەکێکە لە کۆمپانیاکانی وێب، کە بەرھەمھێنەری گەڕانکاری گووگڵە. لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨[١][٢] دامەزراوە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج کە ھەردووکیان قوتابیی بوون لە زانکۆی ستانفۆرد.

گووگڵ
ناوی پێشووتر
گووگڵ (١٩٩٨–٢٠١٧)
کۆمپانیای تایبەت، سەر بە کۆمپانیایەکی دیکەیە
پیشەسازی
دامەزرا٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨؛ ٢٤ ساڵ لەمەوبەر (١٩٩٨-٠٩-04)
لە مینلۆ پارک، کالیفۆرنیا، ئەمریکا
دامەزرێنەران
بارەگا،
بەردەستە لە
جیھان
کەسایەتییە سەرەکییەکان
سوندار پیچای
(بەڕێوبەری گشتی)
ڕوس پۆرات
(بەڕێوبەری بەشی دارایی)
داھات٦٦٬٠٠١٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٤)
١٦٬٤٩٦٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٤)
١٤٬٤٤٤٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٤)
Total assets١٣١٬١٣٣٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٤)
ژمارەی کارمەندان
١١٤٬٠٩٦ (چارەکی سێیەمی ٢٠١٩)
بەشێکە لەئەلفابێت
وێبگەgoogle.com
وێنەی دامەزرێنەرانی گووگڵ سێرجی بین و لاری پەیج

ئێستا گووگڵ بە ملیاران کەس زیاتر لە جیھان بەکاری دێنن

چەند زانیارییەک لەسەر سێرجی برین و لاری پەیجدەستکاری

سێرجی برین لە ساڵی ١٩٧٣ لەدایکبووە زانایەکی کۆمپیوتەرە، سێرجی برین جوولەکەیە. لاری پەیج لە ساڵی ١٩٧٣ لەدایکبووە ئێستا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گووگڵە و ھاوڕێکەی سێرجی برین پلەی Co-Founder ی ھەیە لە گووگڵ. ئەو دوو ھاوڕێیە لەسەرەتادا ھەستان بە دروستکردنی پەڕگەیەکی گەڕان بە ناوی BackRub دواتریش ناویان نا گووگڵ و لە ساڵی ١٩٩٨ گووگڵ دەستیان کرد بەپێشکەشکردنی ئەو گەڕانە. ئێستاکەش لاری پەیج خاوەنی ١٨٫٧ ملیۆنە و ناوبراو مامۆستای زانکۆی کۆمپیوتەرە.

مانای گووگڵدەستکاری

وشەی گووگڵ خۆی لە (Googol)ەوە ھاتووە کە گووگۆڵ زاراوەیەکی وەرزشی یە بەمانای (١ بەدوا دەکەوێ بەسەد بەرامبەر بە سفر) دێت، ئەو وشەیە لەلایەن زانا (میلتۆن سیرۆتا) دانراوە کە لە کتێبێکی ئینگلیزی بەناوی (بیرکاری و خەیاڵ) ھاتووە.

مێژووی گووگڵدەستکاری

گووگڵ لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی کرد بە گۆڕانکارییەکەی کە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج دروست کرابوو کاتێک ھەردووکیان قوتابیی بوون لەزانکۆی ستانفۆرد. لەکاتێکدا گەڕان کاری گووگڵ گەڕانکارێکی ئاسایی بوو، ھەردووکیان بیریان کردەوە و پلانێکیان دانا بۆ ئەوەی گەڕان کارییەکەیان باشترو جوانتر بکەن چونکە زۆر سادە بوو ئەوکات، ھەر بۆیە ئەوان بەرەو پێشەوەیان برد بەھۆی تەکنەلۆژیایەکی نوێ بەناوی PageRank کە چەند پەڕێکی سایتە بەناوبانگەکانی تێدا بوو، گرنگی ئەم پەڕانە لەوە بوو کە دەتویست بگەڕێیت ھەر لەناو گووگڵ بۆی دەگەڕا. ئەم گەڕانکارییە بچووکە بوو بە سیستەمێکی تر کەناوی RankDex بوو ئەم سیستەمەش لەلایەن Robin Li ەوە دیزاین کرابوو، ئەم سیستەمە داھێنەرەکەی ڕۆبن لی بوو کاتێک ئەو سیستەمەی دۆزییەوە لەناوچەی بایدو لەچین. لاری پەیج و برین بنەڕەتیانە نازناوی ئەو سیستەمەیان نوێیەیان کرد بە BackRub، لەبەر ئەوەی سیستەمەکە ھەندێک لە ھەڵەکانی سیستەمەکانی پێشتری چاک کردبوو، لەکۆتاییدا ناویان نا Google کە بەھۆی یاریکردنەوە بەوشەی Googol ەوە بووەتە Google. تا ئەو کاتە سایتی گووگڵڕ ھەر سەر بە زانکۆی ستانفۆرد بوو، بەڵام گووگڵ ویستی لەمەش ڕزگاری بێت و توانی دۆمەینێکی نوێ بکڕێت کە ئەو کات ناوی دۆمەینەکە بریتی بوو لە google.stanford.edu. دواتر لە ساڵی ١٩٩٧ بەتەواوی خۆی جیاکردەوە لەزانکۆی ستانفۆرد و دۆمەینێکی سەربەخۆی تۆمارکرد، دواتر گووگڵڕ بەتەواوی یەکی گرت لە ساڵی ١٩٩٨، و ئەوکات ھاورێیەکیان لە زانکۆی ستانفۆرد بەناوی (Susan Wojcicki) بنکەیەکی بۆ بە کرێ گرتن لە لەکالیفۆرنیا وەکو دەستپێکردنێک بۆ ئەو کۆمپانیایە. لە مانگی ٥ ی ٢٠١١ سەردانکەرانی گووگڵ بێ ھاوتا بوو کە لەماوەی تەنھا یەک ھەفتەدا یەک بلیۆن کەس سەردانی گووگڵیان کرد کە ئەمەش داھاتێکی زۆری بۆ گووگڵ پەیدا کرد کە داھاتەکەی ٩٣١ ملیۆن بوو تەنھا لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا. لەمانگی ١ ی ٢٠١٣ گووگڵ ٥٠ بلیۆنی بەدەستھێنا کە بووە یەکەم کۆمپانیا زۆرترین داھات بەدەست بێنێت لەماوەیەکی زۆر کورت دا.[٣][٤]

بەشداریکردنی گووگڵ لەگەڵ چەندین کۆمپانیای دیکەدەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای گووگڵ بەشداریکرد لەگەڵ چەندین کۆمپانیا و دەزگای حکومی بەمەبەستی باشترکردنی بەرھەمەکانی. ھەر بۆیە کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ھاوبەشی دەست پێکرد لەگەڵ کۆمپانیای (ناسا)ی ئەمریکی بەمەبەستی پەخشکردنی ئاسمان و چاودێریکردنی زەوی و کەش وھەوا. دواتر ھاوبەشییەکی دیکەی کرد لەگەڵ کۆمپانیای سەن میکرۆسیستەمز لە ١٠ ی ٢٠٠٥ بە مەبەستی بەشداریکردن ئەو تەکنەلۆژیایانەی کە بەکۆمپانییەکە دەگەیشت؛ و بەمەبەستی باشترکردنی خزمەتگووزارییە ڤیدیۆیییەکانی دەستی کرد بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای AOL کە ئەو کۆمپانیایەش سەر بە کۆمپانیای (Time Warner)ە کە ئەویش یوتیوب بوو کە گووگڵ توانی باشترین قازانج بکات لە یوتیوب و لە ئێستادا یوتیوب بەناوبانگترین سایتی ڤیدیۆیییە؛ و لەھەمان ساڵ گووگڵ بوو بە باشترین کۆمپانیای بازرگانی. دواتریش توانی گرێبەست بکات لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی دیکە وەکو مایکرۆسۆفت و نۆکیا و سۆنی ئیریکسۆن و چەند کۆمپانیایەکی دیکە؛ و لە ساڵی ٢٠٠٧ گووگڵ خزمەتگوزاریی مۆبایلیی ژیری ڕاگەیاند.

تایبەتمەندییەکانی ماڵپەڕی گووگڵدەستکاری

ماڵپەڕی گووگڵ پێکدێت لە کۆمەڵێ خزمەتگوزاریی جیاواز کە بەکارھێنەرانی سەرسام کردووە ھەر ئەمەشە ڕۆژ بەڕۆژ بەکارھێنانی ڕوو لە زۆربوونە

  • گووگڵ سکۆلار Google Scholar
  • گەڕان Google Search
  • گەڕان بۆ وێنە Google Image
  • ڤیدیۆ Google Video
  • پۆستی ئەلیکتڕۆنی Google Mail
  • بازاڕ Shop
  • تۆڕی کۆمەڵایەتی Google plus
  • وەڕگێڕ بۆ چەندەھا زمانی جیھانی Google Translate
  • بلاگ blogger
  • نەخشە Google Map
  • دۆکەمێنت Documents
  • کۆگای ئەپڵیکەیشنی سیستەمی ئەندڕۆید Google Play
  • پەرتووکخانە Google Books
  • گەڕانی کۆمەڵەدراوە Dataset Search[٥]
  • گوگڵ درایڤ Google drive
  • جی مەیڵ

کڕینی یووتیووبدەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٦ کۆمپانیای گووگڵ ھەڵساوە بە کڕینی ماڵپەڕی یوتیوب کەتایبەتە بە سەیریکردنی ڤیدیۆ بەمەش داھاتێکی باشی بۆخۆی مسۆگەر کرد چونکە یووتیووب لە ئێستادا لەڕیزبەندی جیھانی سێیەم ماڵپەڕە لەڕووی زۆری سەردانیکەرانی جگە لەوەش داھاتی ڕێکلامیش داھاتێکی بێسنووری بۆ گووگڵ مسۆگەر کردووە

بەرھەمەکاندەستکاری

  • ماڵپەڕی گووگڵ
  • ماڵپەڕی یوتیوب
  • سیستەمی ئەندڕۆید
  • گەڕۆکی گووگڵ کڕۆم بۆ کردنەوەی پەڕگەی ئینتەرنێت

ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین سەردان دەکەن بۆ گووگڵدەستکاری

ئەرجەنتین، ئوسترالیا، بەلجیکا، بەڕازیل، کەنەدا، دانیمارک، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، مەکسیک، سوید، سویسڕا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ http://www.google.com/intl/en/about/company/
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 29ی Septemberی 2013. Retrieved 16ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Brin, Sergey; Page, Lawrence (1998). "The anatomy of a large-scale hypertextual Web search engine" (PDF). Computer Networks and ISDN Systems. 30 (1–7): 107–117. CiteSeerX 10.1.1.115.5930. doi:10.1016/S0169-7552(98)00110-X.
  4. ^ Barroso, L.A.; Dean, J.; Holzle, U. (April 29, 2003). "Web search for a planet: the google cluster architecture". IEEE Micro. 23 (2): 22–28. doi:10.1109/mm.2003.1196112. We believe that the best price/performance tradeoff for our applications comes from fashioning a reliable computing infrastructure from clusters of unreliable commodity PCs.
  5. ^ گووگڵ بیست و پێنج ملیۆن کۆمەڵەدراوەی گشتی بڵاو دەکاتەوە | ڕێکخراوەی زانستی فەرھەنگیی ھۆژان