ئەندرۆید
ئەندڕۆید سیستمێکی کارگێڕیی مۆبایلە کە لەسەر ناوکی لینوکس ٢٫٦ بناغەی گرتووە. کۆمپانیای ئەندرۆید (.Android Inc) لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کالیفۆرنیا لە ناوچەی Palo Alto دامەزرا، کاریان پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێری مۆبایل، نەخشەشیان ھەبوو کە سیستمێکی کارگێڕی برەو پێبدەن، لە ساڵی ٢٠٠٥ گووگڵ ئەم کۆمپانیایەی کڕییەوە، بەو ئامانجەی کە دەسەڵاتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای مۆبایلدا فراوان بکات. سیستمی کارگێڕی ئەندرۆید لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە و بەرفراوانترین کۆمەڵەی پەرەپێدەری لە پشتەوەیە کە دەروبەری ٣٠٠٠٠٠ پڕۆگرامی بۆ دروست کراوە.
![]() | |
دانەر(ان)ی سەرەتایی | گووگڵ |
---|---|
نووسراوە بە | XML, C, C++, Java |
زمانەکان | زیاتر لە ١٠٠ زمان |
وێبگە | http://www.android.com/ |
تایبەتمەندیدەستکاری
- پرۆگرام و یاری زۆری ھەیە کە بەکارھێنەر دەتوانێت دایابمەزرێنێتە سەر ئامێرەکەی.
- نرخی ھەندێک لە ئامێرەکان زۆر ھەرزانن ئەگەر بەراورد بکرێن لەگەڵ ئامێری دیکە کە ھەمان شێواز کار جێبەجێ بکەن.
- زۆر بە باشی و ئاسانی تێکەڵاوی ڕاژەکانی گووگڵـە و کار زۆر ئاسان دەکاتەوە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی کە لە کار و ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕاژەکانی گووگڵ بەکار دەھێنن.
- سیستمەکە بە شێوەیەکی زۆر دەکرێت ڕێکبخرێت بە پێی ویستی بەکارھێنەر.
ماناکەیدەستکاری
مانای ووشەی ئەندرۆید Android، بە زمانی ئینگلیزی واتە رۆبۆتێک کە لە شێوەی مرۆڤ درووست کرابێت.
کۆگای ئەندڕۆیددەستکاری
سیستمی ناوبراو کۆگایەکی گەورە و پڕ لە پرۆگرامی ھەیە کە ئەمڕۆ زۆرتر لە ١٥٠ ھەزار پرۆگرام و یاری جیاوازی تێدایە کە ھەردوو جۆری خۆڕایی و بە پارە لە خۆ دەگرن، ساڵی ٢٠٠٨ ماڵپەڕی Google play کرایەوە کە تێیدا ھەموو پرۆگرامەکان ڕیزکراون.
وەشانەکانی ئەندرۆیددەستکاری
وەشان | ناوی کۆد | ڕۆژی دەرچوون |
---|---|---|
١٫٠ | ناوی نییە | ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٠٨ |
١٫١ | Petit Four | ٩ی ڕەشەمێی ٢٠٠٩ |
١٫٥ | Cupcake | ٢٧ی گوڵانی ٢٠٠٩ |
١٫٦ | Donut | ١٥ی ئەیلولی ٢٠٠٩ |
٢٫٠-٢٫١ | Eclair | ٢٦ی گەڵاڕێزانی ٢٠٠٩ |
٢٫٢-٢٫٢. ٣ | Froyo | ٢٠ی جۆزەردانی ٢٠١٠ |
٢٫٣-٢٫٣. ٧ | Gingerbread | ٦ی بەفرانبادی ٢٠١٠ |
٣٫٠-٣٫٢. ٦ | Honeycomb | ٢٢ی ڕەشەمێی ٢٠١١ |
٤٫٠-٤٫٠. ٤ | Ice Cream Sandwich | ١٨ی گەڵاڕێزانی ٢٠١١ |
٤٫١-٤٫٣. ١ | Jelly Bean | ٩ی خەرمانانی ٢٠١٢ |
٤٫٤-٤٫٤. ٤ | KitKat | ٣١ی گەڵاڕێزانی ٢٠١٣ |
٥٫٠-٥٫١. ١ | Lollipop | ١٢ی سەرماوەرزی ٢٠١٤ |
٦٫٠-٦٫٠. ١ | Marshmallow | ٥ێ گەڵاڕێزانی ٢٠١٥ |
٧٫٠-٧٫١. ٢ | Nougat | ٢٢ی گەلاوئژی ٢٠١٦ |
٨٫٠-٨٫١ | Oreo | ٢١ی گەلاوێژی ٢٠١٧ |
٩٫٠ | Pie | ٦ی گەلاوێژی ٢٠١٨ |
١٠٫٠ | Q | زانیاری نییە |
داوانامەکان لە ئاندرۆیددەستکاری
داوانامەکان کە ئەوانەی دەبیرێن لە مارکێتی ئاندرۆید بڵاو دەکرێنەوە، بە چەند شێوەیەک دروست دەکرێن بەڵام سەرەکی تریان بریتیە لە بەکارھێنانی زمانی پرۆگرامکردنی Java بەکاردێنن بە یارمەتی Android SDK، یان بەھۆی بەکارھێنانی ئامرازی NDK، وە لە کۆتایدا یان بە بەکارھێنانی App Inventor کە ئەمەش لە لایەن گووگڵ ەوە بۆ ئەو کەسانە بۆیە ئاسان کاری کە زمانەکانی پرۆگرام کردن نازانن بەڵکوو بە ئاسانی دەتوانن داوانامە دروست بکەن و پێکی ببستنەوە لەگەڵ ھاندیئاندرۆید ەکە.