دەروازە:زانستی کۆمپیوتەر
بەخێربێنپێشەکیزانستی کۆمپیوتەر بریتییە لە زانستی ناسینی پێکھاتەی کۆمپیوتەر، داڕشتنی کۆمپیوتەر و ناسینی ئەلگۆریتمەکان. زانستی کۆمپیوتەر پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ بیرکاری و ئەندازیاریی کۆمپیوتەردا ھەیە. زانای کۆمپیوتەر لێکۆڵینەوە لە تیۆری ھەژماردن دەکات، ھەروەھا بەرپرسە لە داڕشتن بۆ دانانی نەخشەی سیستمی نەرمەواڵە. بوارەکانی زانستی کۆمپیوتەر دابەش دەبن بەسەر بەشەکانی تیۆری و پراکتیکیدا. تیۆری ئاڵۆزی ژماردن (شێوازی پۆلێنکردنی گرفتەکانی کۆمپیوتەر و ژماردن) زیاتر ئاستەم و واتاییە، لە کاتێکدا ھێڵکاری کۆمپیوتەر بایەخ دەدات بە چارەسەرکردنی بەرەنگارییەکانی ڕۆژانە. مێژووی بناغە سەرەتایییەکانی زانستی کۆمپیوتەر پێش مێژووی کۆمپیوتەری دیجیتاڵ دەکەوێت. ئامێرەکانی ژمێریاری لە سەردەمانی کۆنەوە دروست بوون بۆ شیکارکردنی کێشە ژمێریارییەکانی وەک لێکدان و دابەشکردنی ژمارەکان. لە ئاستی سەرەتایی دا، کۆمپیوتەر بۆ بواری ژمێریاری دروست کراوە. لە ساڵی ١٦٢٣دا، ویڵھێلم شیکارد یەکەمین ئامێری ژمێریاریی میکانیکی دروست کرد. لە ساڵی ١٦٧٣، گۆتفرید لێبنیتز یەکەمین ئامێری ژمێریاریی میکانیکی-دیجیتاڵی پێشکەش کرد. لێبنیتز بە یەکەم زانای کۆمپیوتەر دادەنرێت کە تۆماری سیستمی ژمارەی دووانی (باینەری، بە ئینگلیزی: Binary) کردبێت. وتاری ھەڵبژێردراوئەندازیاری کۆمپیوتەر خوێندنە، کە چەندین بواری ئەندازیاریی کارەبا و زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری سوفتوێر پێکەوە دەبەستێتەوە تاوەکوو پەرە بە سیستمە نەرمامێری و ڕەقامێرییەکان بدات. ئەندازیارانی کۆمپیوتەر لە بوارەکانی ئەندازیاریی ئەلەکتریک، داڕشتنی نەرمامێر، پەیوەندیی نەرمامێر-ڕەقامێر ڕاھێنانیان بۆ دەکرێت، واتە بە تەنیا لە بواری ئەندازیاریی نەرمامێر یان ئەندازیاریی ئەلەکتریکدا ناخوێنن. ئەندازیارانی کۆمپیوتەر لە زۆر لایەنی ژمێرکاریی نەرمامێر و ڕەقامێردا ئیش دەکەن. لەوانە: میکرۆکۆنترۆلێرەکان، میکرۆپرۆسێسۆرەکان، کۆمپیوتەرە کەسییەکان، سوپەرکۆمپیوتەرەکان و داڕشتنی دیجیتاڵ. ئەم بوارەی ئەندازیاریی تەنیا لەسەر چۆنیەتیی کارکردنی سیستمە کۆمپیوتەرییەکان ئیش ناکەن بەڵکوو لەسەر ئەوەش کار دەکەن کە چۆن دەکرێت ئەم سیستمانە لە بوارێکی بەرینتردا بەکار بھێنن. ھەندێک لە کارە باوەکانی ئەندازیارانی کۆمپیوتەر بریتین لە نووسینی نەرمامێر و فیرمامێر بۆ میکرۆکۆنترۆلێرە جێگیرەکان، داڕشتنی چیپی ڤی. ئێڵ. ئێس. ئەی، داڕشتنی ھەستەوەری ئانالۆگ، داڕشتنی بۆردی خولگەی سیگناڵی ئاوێتە و داڕشتنی سیستمەکانی کارپێکردن. ھەروەھا ئەندازیارانی کۆمپیوتەر دەتوانن لە بواری ڕۆباتیکزدا توێژینەوە بکەن. وێنەی هەڵبژێردراووتارڕەقامێر بەھەموو کەرەستەیەکی ڕەق دەوترێت کە لە ماددەیەکی کانزایی دروست کرابێت. بەشی فیزیاییی سیستمی کۆمپیوتەری، لەبەرگرەوەی ھەموو دەزگا و خولگە ئەلەکتریکی و ئەلەکترۆنییەکان، دەزگا ئەلەکترۆمیکانیکییەکان و، بەشە میکانیکییەکان و جەستە، ھەروەھا وەکوو لقێک لە زانستی کۆمپیوتەر، کە خەریکی خوێندنەوەی ئەم باسلێکراوانەیە، وەک مۆدێم، تەختەکلیل، چاپکەر و کارتە ھەمە جۆرەکانی کۆمپیوتەر.[١] ڕەقامێری کۆمپیوتەر لە ئامێرە داخلکەرەکان و ئامێرە دەرکەرەکان (Input/Output Devices) پێکدێت. زیاتر... وتاربیرکاری پێکدێت لە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکانی وەک چەندێتی (تیۆریی ژمارە)، سترەکچەر (جەبر)، بۆشایی (ئەندازە)، و جیاکاری و تەواوکاری (شیکاری). ھیچ پێناسەیەکی قبووڵکراوی گشتی نییە. بیرکاران بەردەوام بۆ نەخشگەلی بنەڕەتی دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، و بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکان بە چەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەنێن. لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ شتانی بیرکارانە (وەکوو ژمارەکان یان خاڵەکان) سروشتین و خۆڕسکانە بوونیان ھەیە یان مرۆڤ خولقاندوونی ھێشتا باس و گفتوگۆ دەکرێت. بیرکار «بێنجەمین پێرس» ئەوھا بیرکاری دەناسێنێت: «ئەو زانستەی کە دەرەنجامە پێویستەکانمان بۆ گەڵاڵە دەکات». لە لایەکی ترەوە، ئەلبێرت ئەینشتاین، دەڵێت: «تا ئەو شوێنەی کە یاساکانی بیرکاری ئاماژە بە ڕاستەقینە دەدەن، بێگومان نین؛ و تا ئەو شوێنەی کە بێگومانن، ئاماژە بە ڕاستەقینە نادەن». بە کەڵک وەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. بوارەکانی ژماردن، پێوان، توێژینەوەی ژێرجڵەوانەی شێوە ئەندازەیییەکان، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕۆژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبن. دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |