بەخێربێن



ھەنووکە ٥ وتار لە دەروازەی جاڤادا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

جاڤا (بە ئینگلیزی: Java) زمانێکی بەرنامەسازیی ئاست بەرزە. جەیمس گۆسلینگ کە لە کۆمپانیای سەن کاری دەکرد دایھێنا. ساڵی ١٩٩٥ کۆمپانیای سەن یەکەم وەشانی جاڤای بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ کۆمپانیای ئۆڕاکڵ پاش کڕینەوەی سەن (لە ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠١٠ دا)، بۆتە خاوەنی ئەم بەرھەمە و سەرپەرشتی تەواوی دەکات. دوا وەشانی (Java 8) لە ١٨/٣/٢٠١٤ دا بە فەرمی ڕاگەیەنرا. جاڤا زۆرینەی ڕێساکانی لە زمانەکانی C و ++C وەرگرتووە. ھاوکات نواندنی تەنەکان Object Oriented بەشێوەیەکی ئاسانتر جێبەجێ دەکات. جاڤا لە زۆرێک لە بوارەکانی پەرەپێداندا بەکار دەھێنرێت. یەکێ لەو بوارانە مۆبایلی ئاندرۆیدە کە ھەرچەن ناوکەی لینوکس بەکار ئەھێنێت، بەڵام ڕواڵەت و تەواوی پرۆگرامەکانی بە جاڤا نوسراون. ھەروا لە بواری وێبیشدا Java Servlet ڕێگای نوسینی سکریپتە و لەسەر ڕاژەکاری TomCat و ڕاژەکاری دیکە چارەسەر ئەکرێت. جاڤا ھەروەھا لە بواری داتای گەورە BigDataشدا بە بەربڵاوی بەکاردێت بۆ نمونە Hadoop بە جاڤا نوسراوە.

وتاری ھەڵبژێردراو

جاڤاسکریپت (بە ئینگلیزی: JavaScript) زۆرجار لە ئینگلیزیدا کورت دەکرێتەوە بۆ JS - جەی ئێس، بریتییە لە زمانێکی بەرنامەسازیی ئاستبەرز، فەنکشناڵ و وەرگێڕدراو. تایبەتمەندێتییەکانی ئەم زمانە ئەوەیە کە جوڵاوە، جۆری دراوی بێھێزە (واتە دەتوانی دراوێک بناسێنی بە ژمارە بەڵام بە ئاسانی 'ھێزی' لێ بکەی ببێتە 'نووسە')، پشت بە پرۆتۆتایب دەبەستێ (لە ئۆ ئۆ دا) و فرەپارادایمە (فرە شێوازی داڕشتنە). جاڤاسکریپت بریتییە لە یەکێک لە سێ پێکھێنەری سەرەکی تۆڕی جیھانی ئینتەرنێت، (CSS, HTML)دوانەکەی ترن. جاڤاسکریپت لە بنەمادا زمانی بەرنامەسازییە لەسەر وێبگەڕ، بەڵام بە دروستکردنی نۆد.جەی ئێس دەکرێت لەسەر ڕاژەکار و سیستمەکانی کارگێڕی وەگەڕخرێت.

وەک ھەر زمانێکی فرە پارادایم، جاڤاسکریپت پاڵپشتی دەکات لە بەرنامەسازیی فرمانی (لەنێویاندا تەنخواز و لەسەر بنچینەی پرۆتۆتایپ)، فەنکشنەڵ، بەڕووداو پاڵنراو. جاڤاسکریپت خاوەنی ناوبەستی بەرنامەسازیی بەرنامەی بەکاربەرییەکی تایبەتە بۆ کارکردن لەگەڵ دەق، ڕیز، ڕێگولەر ئیکسپرێشن، و ھەروەھا قۆزتنەوەیەکی سەرەتایی دۆم بەڵام زمانەکە لەخۆیدا ھیچ تێکردن/دەرخستەیەکی وەکوو ڕایەڵە، کۆگا، کەرەستەکانی گرافیک لەخۆ ناگرێت بەڵکو پشت بەستوو بە ژینگەی ئەو خانەخوێیەی کە لەخۆی دەگرێت.

زیاتر...

وتار

جەیمس گۆسلینگ (لەدایکبووی ١٩ی ئایاری ١٩٥٥ (تەمەن ٦٧ ساڵ))، کەسایەتی پڕۆگرامساز و زانای کۆمپیوتەری کەنەدییە، ئەو بە باوکی زمانی پڕۆگرامسازی جاڤا دەناسرێتەوە، جەیمس لە ساڵی ١٩٧٧ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی کۆمپیوتەر بەدەست ھێنا، وە لە ساڵی ١٩٨٣ دا بڕوانامەی دوکتۆرای (PhD) لە زانستی کۆمپیوتەر بەدەست ھێناوە.

زیاتر...

وتار

سی شارپ (بە ئینگلیزی: #C) یەکێک لە زمانە بەرنامەسازییەکانی مایکرۆسۆفتە کە وەکوو زمانیکی بەرنامەڕێژیی ھاوچەرخ، گشتی، ئامانجدار، لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە گەشەپێدراوە و لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازانی کۆمپیوتەری ئەوروپی (ECMA) و ڕێکخراوی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان (ISO) پەسەند کراوە، ئەم زمانە بە جۆریک دیزاینکراوە کەبتوانێت لە ژێرخانی زمانی ھاوبەش(CLI) کاربکات، کە پێکدێت لە کۆدی جێبەجێکردن و ژینگەی کارپێکردن کە ڕێگە بە زمانە جۆراوجۆرە ئاست بەرزەکان دەدات لەسەر سەکۆ و تەلارسازییە جیاوازەکانی کۆمپیوتەر و زۆر ھاوشێوەی لەگەل زمانی جاڤا و بەکارھێنەرانی ئاسانە بۆ ئەو کەسانی کە زانیارییان لە سی، سی++و جاڤا ھەیە زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان