پەڕەی سەرەکی بکەرەوە
مۆبایلی زیرەکی سامۆسۆنگ نێکسەس

مۆبایل (بە ئینگلیزی: Mobile phone) یەکێکە لە شێوازەکانی ئامڕازی پەیوەندیکردنی گەڕۆک کە پشت بە پەیوەندیکردنی بێتەلی لە ڕێگەی تۆڕێک لە تاوەری پەخشی دابەشبوو لە چوارچێوەی ڕووبەرێکی دیاریکراودا دەبەستێت. لەگەڵ پێشکەوتنی ئامێرەکانی تەلەفۆنی گەڕۆک، ئامێرەکان لە تەنھا شێوازی پەیوەندیکردنی دەنگی زیاتر بووە بە جۆرێک کە وەک ئامێری کۆمپیوتەر و بەبیرھێنەوەی وادەکان و وەرگرتنی پۆستەی دەنگی و بگەڕی ئینتەرنێت و ئامێری تازە بەکاردەھێندرێت و دەتوانێت بەھەمان سافی و ڕوونی کامێرای دیجیتاڵ وێنەبگیرێت، مۆبایل بووەتە شێوازێکی ڕیکلامکردنیش بەھۆی ڕکابەری توندی نێوان کارپێکەرانی مۆبایل گوژمەی قسەکردن و گۆڕینەوەی داتاکان کەوتووەتە بەردەستی ھەموو چینەکانی کۆمەڵگە. بۆیە ژمارەی بەکارھێنەرانی ئەو ئامێرە لە جیھاندا ڕۆژانە لە زیادبووندایە و شوێنی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی جێگیری گرتووەتەوە.

مێژووی سەرھەڵدانی مۆبایل بۆ ساڵی ١٩٤٧ دەگەڕێتەوە ئەو کاتەی کۆمپانیای لۆست تەکنۆلۆژی دەستی بە تاقیکردنەوەکان لە کارگەکەی لە نیوجێرسی کرد، بەڵام خاوەنی یەکەم مۆبایل نەبوو، بەڵکو خاوەنی ئەو دەستکەوتە مارتن کۆپەری ئەمریکی توێژەر لە کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بۆ پەیوەندییەکان بوو لە شیکاگۆ، کە یەکەم پەیوەندیکردنی لە ٣ی نیسان/١٩٧٣ ئەنجامدا، تەلەفۆنی گیرفان - مۆبایل یان گەڕۆک- بریتیە لە بازنەی وەرگرتن و ناردن لە ڕێگەی ئاماژەی لەرەلەری لەمیانی وێستگەکانی ناردنی زەوینی و ئاسمانیی، تەواو ھاوشێوەی ئاماژەکانی ڕادیۆ، بەڵام مۆبایل و تۆڕە زەوینەکانی لە ڕادیۆ جیاوازە و ئاماژە لەرەلەرەییەکانیشی وەکو ئاماژەکانی کێشانی دڵە و ھەڵکشان و داکشانی ھەیە و زۆر بەھێزە و دەگاتە ٢٠ مێگاھێرتزی ناردن و وەرگرتن لەیەک چرکەدا، دەربارەی شێوازی پەیوەندیکردنیش لە ڕێگەی بازنەیەکی تەواو دەبێت کە خۆی لە مۆبایلی کەسی و سویچی سەرەکی تایبەت بە کۆمپانیا و ھێڵی سیم کارت (SIM CARD) دەنوێنێت و سیم کارتیش بریتیە لە کارتێکی بچووک کە یەکەی ئەمبارکردنی بچووک و زۆر ورد و یەکەیەکی چارەکردنی تێدایە کە داتاکانی بەکارھێنان و پۆستەی تێدا ئەمبار دەکرێت، کە بۆ پەیوەندیکردن بە کەسانی دیکەوە بەکاردەھێندرێت، ھەرچی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە لە بازنەی وەرگرتن و ناردن و یەکەی چارەکردنی ناوەندی و لقی و ڕام و فلاش بۆ ئەمبارکردنی زانیارییەکان پێکدێت و دەکرێ کورتەنامە بنووسیت و چێژ لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایل وەربگریت کە ئەمانەن:-

تایبەتمەندییەکاندەستکاری

  • پەیوندیکردن بەکەسانی دیکە و بینینیان لە ڕێگەی نەوەیەکی نوێی ئامێرەکانی dct4 کە کامێرای وردی پێوەیە.
 
سیم کارت
  • دەتوانی کورتەنامە بۆ ھەموو شوێنێکی جیھان بنێریت.
  • خۆخەریککردن بە یارییەکان.
  • گوێگرتن لە گۆرانی بە سیستمی ھەمەجۆری وەکو wav mp3-ogg ھەروەھا گوێگرتن لە ڕادیۆ و ڕیکۆردەری دەنگەکان و یاری دیکەی ھاوبەشی نێوان ئامێرەکان لەمیانی تۆڕی ئینتەرنێتدا.

ئەوەی شایانی باسکردنە چەندین لێکۆڵینەوە لەسەر مۆبایل ئەنجامدراوە کە دووپاتیدەکەنەوە بەرکەوتنی زۆری لەرەلەرەکانی پەخش یان دانانی مۆبایل لە نزیک دڵ زیانی بۆ تەندروستی ھەیە و ھەندێکجار دەبێتەھۆی لەکارخستنی سیستمی لێدانی دڵیش.

سەرچاوەکاندەستکاری