سپیندار یان دار سپیندار یان ئەسپیندار یان خۆجەلی جۆرە دارێکە توێکەڵ و دارەکەی سپییە، درێژ و ڕاست ھەڵدەچێ، گرێ‌و‌گۆڵ و خوار‌وخیچی تێدا کەمە، دارێکی بەھێزەو بەرگەی گەرما و سەرمای بەھێز دەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنێکی زۆری ھەیەو تووندو تۆڵە. بۆ کاروباری دارتاشی و دارەڕای خانوو کەڵکی لێ ‌وەردەگیرێ و کاغەزیشی لێ دروست دەکرێ.[١]

دار سپیندار لە پارکێکی شاری خاروغ, تاجیکستان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Kurd Flora". kurdflora.com. ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.