سۆران (شار)

شارێک لە باشووری کوردستان
(لە سۆرانەوە ڕەوانە کراوە)

سۆران شارێکی باشووری کوردستانە، شارێکی نوێییە، تا سەرەتای ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو گوزارشت بوو لە دێیەک بەناوی دیانا کە ئێستا یەکێکە لەگەڕەکانی شارەکە، شاری سۆران، کە سەنتەری قەزای سۆرانە و ئێستا بە ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەناسرێت، لە ماوەیەکی کورتدا گەشەکردنێکی زۆری بەخۆیەوە دیووە، بەتایبەت لەماوەی ساڵانی ١٩٩٠ ھەتا ٢٠٠٣ کە بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی ساڵانەی دانیشتووانی تۆمارکردووە، بەپێی ئامارە ناڕەسمییەکان ئێستا ژمارەی دانیشتووانی شاری سۆران بە زیاتر لە ٢٠٠٬٠٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت.[٣]

سۆران
بە عەرەبی: سوران
بە ئینگلیزی: Soran
چەند دیمەنێک لە شارۆچکەی سۆران
Map
شارۆچکەی سۆران
سۆران is located in ھەرێمی کوردستان
سۆران
سۆران
پۆتانەکان: 36°39′20″N 44°32′32″E / 36.65558°N 44.54217°E / 36.65558; 44.54217پۆتانەکان: 36°39′20″N 44°32′32″E / 36.65558°N 44.54217°E / 36.65558; 44.54217
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[١]
پارێزگاپارێزگای ھەولێر، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
قەزاسۆران
بوون بە قەزا١٩٨٠
ڕووبەر
 • سەرجەم٢٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٦٨٩ مەتر (٢٬٢٦٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٠٠،٠٠٠
سەرناوی دانیشتووسۆرانی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی، کەلھوڕی)
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٢]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

ھەروەک دەزانین، وشەی "سۆران" لە زمانی کوردی دا، لە زۆر شتا بە کاردێت.

کاتێک باران زۆر دەباری و شڵێوە و لەنگێزەی بنەوەشت دەکات، خاک و دەرودەشت و کێو پارەکان زۆرتر رەنگی سووریان لێ دەنیشێت. وشەی "سۆران"، لە " سوور"ەوە ھاتووە. و "سۆران " یانی "سووران" یا کورد وتەنی سوورکەڵانیەکان یا دەڤەرە سوورەکان. لێرەدا پرسیارێک دێتە گۆرێ، کە ئەی بۆ "سووران" نیە و " سۆران"ە، کە ئەمەش ھۆی ئەوەیە لەو ناوچەیە، بە رەنگی "سوور" دەڵێن " سۆر" و " سۆران " کۆی وشەی " سۆر"ە، واتە سوورەکان.

مێژوونووسان دەگێڕنەوە کە سەرەتای درووستبوونی میرنشینی سۆران، دەگەڕێتەوە بۆ (کەلۆس) ناوێک، دواتر کوڕەکەی جێیگرتووەتەوە ناوی (عیسا) بووە. ئەم عیسا ناوە ھێزێکی کۆکردووەتەوە و چووەتە سەر قەڵای ئاوان، کاتێک گەمارۆیداوە لەسەر بەردێکی سوور وەستاوە کە ڕوانووێتە سەر قەڵاکە، ئیتر نازناوی ھاوەڵانی بەردی سووریان بە خۆی و لایەنگرانی دا. وەنەوەکانی بە سووران یان سۆران ناویان دەرکرد.[٥]

ناوی سۆران لە میرنشینی سۆرانەوە ھاتووە کە بەھێزترین و دەوڵەمندترین میرنشینی کوردی بوە لە سەردەمەکەدا، لە ساڵەکانی ١٨٣٠ میر محەممەد یان پاشا کۆرە حکومڕانی میرنشینەکە تۆپخانە و سکەی پارەی لێداوە بەھیوای دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆ و دوایین پایتەختی ڕواندز بوە لە دوای ھاودیان و ھەریر، بەڵام لەلایەن عوسمانییەکانەوە لەناوبراوە. گەورە بوون و ئاوەدان بوونی شاری سۆران (دیانای کۆن) لەدوای سیاسەتە شۆڤێنییەکانی حکوومەتی بەعسی عێراق بوو. بەھۆی ڕاگواستنی ناحیە و گوندەکانی ناوچەکە و کۆکردنەوەیەیان لە کۆمەڵگا گەمارۆ دراوەکاندا، ساڵی ١٩٨٠ کراوە بە قەزا، لە سۆران چەندین نەتەوە و عەشیرەتی جیا و کوردانی ھەر چوار پارچەکەی کوردستان بەیەکەوە بە ئاشتی دەژین ئەمەش سیمایەکی پێکەوە ژیان و جوانی بە شارەکە بەخشیوە

 
چەند پیاوێکی بەتەمەنی سۆران لە مزگەوتی ئیمامی شافیعی گەڕەکی دیانا چاوەڕێی نوێژی ھەینی دەکەن

[٦][٧]

 
شارەی سۆران لە باکووڕی ڕۆژاوا و لەسەر چیای برادۆستەوە
 
شاری سۆران لە شەودا

ھەڵکەوتەی جوگرافی و کەش و ھەوا

دەستکاری

دەکەوێتە نێوان کێوە بەرزەکانی کۆڕەک، ھەندرێن، زۆزک، حەسەنبەگ، سەرتیز، ئیسقێل و برادۆست، لەرۆژھەڵات زۆزک و حەسەن بەگ لە باکوور گۆرەز و ئیسقێل و لە ڕۆژاوا برادۆست لە باشووریش کێوی ھەندرێن ھەڵکەوتووە، دەکەوێتە سەر ڕێگای ھاملتۆن لە ھەولێرەوە بۆ حاجی ئۆمەران دەڕوات و لە ساڵانی ١٩٢٠ تا ١٩٣٠ لەلایەن ئەندازیار ھاملتۆنەوە دروست کراوە. سنووری سۆران دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەولێرەوە بەدووری ١٢٠ کم. لەباکوورەوە سنووری قەزای سۆران دراوسێیە لەگەڵ وڵاتی تورکیا و قەزای مێرگەسۆر، لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ قەزای چۆمان، لە باشووریشەوە لەگەڵ قەزای رەواندز پشدەر ھاوسنوورە، قەزای شەقڵاوەش دەکەوێتە خۆراواوەیەوە.

ئاو و ھەوای سۆران زستانی سارد و باراناوییە و ھاوینان گەرم و شێدارە، لەزستاناندا بەڕێژەیەکی مامناوەند بەفری لێدەبارێت وەرزی بەھاریشی پڕ بارانە. ھەر دوو ڕووباری شێخی کەلە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و کوێستانەکانی باڵەکایەتییەوە ھەڵدەقوڵێت، برادۆست کەلە کوێستانەکانی برادۆست و باکووری کوردستانەوە ھەڵدەقوڵێت بە سنووری قەزای سۆراندا تێدەپەڕن و دەڕژێنە زێی گەورەوە.

کشتوکاڵ و ئاژەڵداری

دەستکاری

قەزای سۆران ناوچەیەکی کشتوکاڵییە، ڕووبەری گشتی قەزای سۆران ٨٠٩٬٦١٦ دۆنمە، کە ٧٣٧٬٥٤٤ دۆنم بە کەڵکی چاندن و کشتوکاڵی دێت، جگە لە دانەوێڵە باخی سێو، ھەرمێ، ھەڵوژە، توو، ھەنار، ھەنجیرو ترێ لێدەڕوێنرێت، ھەروەھا دارگوێز و سپیندار لێدەڕوێنرێت، قەزوان، بەڕو، بڵالوک، کرۆسک، گۆیژ، ڕێواس و کوارگ بە خۆڕسکی دەڕوێن. ڕێژەیەکی بەرچاو ئاژەڵی کێوی لە ناوچە شاخاوییەکانی سۆراندا ھەن، وەک: گورگ، ورچ، کەمتیار، کوڕبەشە، سیخوڕ، سمۆرە، کەروێشک، مار، پشیلەی کێوی، بزنی کێوی و بەراز، ئاژەڵێ ماڵی وەک: مانگا، بزن، مەڕ، کەر، ئەسپ، ئێسترو پەلەور بەخێو دەکرێن.

گەشتوگوزار

دەستکاری

قەزای سۆران ناوچەیەکی دڵڕفێن و دڵگرە لە ھەموو ڕوێکەوە، گەشت گوزاری قەزای سۆران بەناوبانگە بە ھەوارگەکانی جوندیان، بێخاڵ و تاڤگەی گەلی عەلی بەگ، ھەروەھا ھەوارگەکانی بناری حەسەن بەگ، بێرمە ساردو بێرۆیان و سەکران و پڕژە.

ژێردەستە ئیدارییەکان

دەستکاری

ھەر پێنج قەزای (شارستانی) ڕەواندز، چۆمان و مێرگەسۆر و سیدەکان و خەلیفان لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە ئیدارەی سۆرانن، زیاتر لە ٤٠٠ گوندیش سەر بە قەزاکەن.

گەشەسەندن

دەستکاری

سۆران لە ساڵی ١٩٨٠ بوو بە ناوەندی قەزا، سەرەتا ناوی قەزای سدیق بوو، دوای ڕاپەڕین ناوەکەی گۆڕا بۆ قەزای سۆران، ھەروەھا لەدوای راپەڕین گەشەسەندێکی بەرفراوانی بەخۆیەوە دیوە، بەجۆرێک ژمارەی دانشتوانەکەی لە ٥٠٠٠ بۆ ١٢٥٠٠٠ زیادی کرد، کە لە ئێستادا ژمارەی دانیشتووانەکەی بە نزیکەی ٣٨٠ ھەزار کەس دەخەمڵێنرێت. پێڕەوانی ھەردوو ئایینی ئیسلام و مەسیحی لە شارەکەدا دەژین. بەھۆی پێگە جوگرافییەکەیەوە بەردەوام لەگەشەسەندندایە و ناوەندی بارزرگانی ناوچەکەشە.

لە ناوەندی قەزای سۆران ٦٥ فەرمانگەی حکومی ھەیە کە ٤٥ فەرمانگەیان ئیش و کارەکانی ھەرچوار قەزای سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕەواندز و سیدەکان و خەلیفان بەڕێوەدەبەن بەبێ گەڕانەوە بۆ ناوەندی پارێزگای ھەولێر.

١٤ حزبی سیاسی بارەگای خۆیان لە شاری سۆران کردووەتەوە، ھەروەھا چەندین پەیمانگای حکومی و ئەھلی لێیە لەپاڵ زانکۆی سۆران کە لە چەند کۆلێژێک پێکدێت و لە ڕیزبەندی زانکۆ یەکەمەکانی ھەرێمی کوردستانە

 
وێنەی چیای کۆڕەک

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  4. ^ https://lex.vejin.net/ck/search/?t=%D8%B3%DB%86%D8%B1%D8%A7%D9%86&f=0
  5. ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  6. ^ ڕووبەر: باڵەکی، دڵشاد: زمانی فارسی لەدامودەزگاکانی سۆران دەبێتە واقیع ١٦ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  7. ^ زاڵبونی زمانی فارسی لە سۆران گەیشتووەتە فەرمانگەکانیش ٦ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ئاوینە. ئوکتوبر ٢٠١١