کەمتیار (بە ئینگلیزی: Hyena) گیانلەبەرێکی شیردەری گۆشت خۆرە لە پۆڵی کەمتیارەکان، تاوەکو ئێستا تەنھا چوارجۆری لێ دەستنیشان کراوە کە ھەرچواریان ئاژەڵی جومگەداری وشکاوەکین و لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەفریقیا دەژین. کەمتیارەکان خاوەنی چاوێکی سەوزی کراوەن وەک ڕەنگی چاوی پشیلە و بەرگێکی توکنی تەنکیان ھەیە وەک توکی پشیلە بەڵام نەخشدارە بەشێوەی خاڵ خاڵ. کەمتیارەکان بە شێوەی کۆمەڵ کۆمەڵ دەژین. سەرچاوەی خۆراکیان پاشماوەی لاشەی نێچیرەکانی گیانلەبەرانی ترە، بۆیە پێیان دەڵێن مشەخۆر. ھەروەھا خۆشیان ڕاو دەکەن بەتایبەت لە شەوان چونکە بە ڕۆژ دەچنەوە کوخەکانیان و پشوو دەدەن، ھەروەھا قەبارەی لە گورگ گەورەترە بە تایبەت مل و سەری لەساڵێکدا پێنج تاوەکو شەش بەچکە دەکات، درێژیان دەگاتە مەتر و نیوێک بە بەرزی (٧٠–٩٠ سم).

Automatic taxobox help
Thanks for creating an automatic taxobox. We don't know the taxonomy of "Hyaenidae".
  • Is "Hyaenidae" the scientific name of your taxon? If you were editing the page "Animal", you'd need to specify |taxon=Animalia. If you've changed this, press "Preview" to update this message.
  • Click here to enter the taxonomic details for "Hyaenidae".
Common parameters
  • |authority= Who described the taxon
  • |parent authority= Who described the next taxon up the list
  • |display parents=4 force the display of (e.g.) 4 parent taxa
  • |display children= Display any subdivisions already in Wikipedia's database (e.g. genera within a family)
Helpful links
Hyenas
Temporal range: 26–0Ma
<onlyinclude>
<onlyinclude>
Early Miocene – recent
The four living species of hyena, clockwise from upper left: spotted hyena (Crocuta crocuta), brown hyena (Hyaena brunnea), aardwolf (Proteles cristata) and striped hyena (Hyaena hyaena)
Scientific classification edit
Unrecognized taxon (fix): Hyaenidae
Genera
Synonyms

زێدی ڕەسەنیان دەستکاری

خۆی کەمتیار چوار جۆری ھەیە، جۆری یەکەم کەمتیاری ھێلدار لە ئاسیا و ئەفریقیا دەژین. سێ جۆرەکەی تر کەمتیاری خاڵدار و کەمتیاری قاوەیی و کەمتیاری گورگانی تەنھا لە کیشوەری ئەفریقیا دەژیین بەتایبەت لە دەشت و بیابانەکانی باشووری ئەفریقا.

 
کەمتیارێکی ھێڵدار.

خۆراک و بژێوی دەستکاری

کەمتیارەکان بەگشتی و کەمتیارەکانی خۆڕھەڵات و باشووری ئەفریقیا زیاتر پشت بە ڕاو دەبەستن و پاشەڕۆی نێچیری گیانلەبەرانی تریش دەخۆن، گیانلەبەرانێکی بەھێز و وریان. خاوەنی کەڵبە و ددانی بەھێزن بەجۆرێک دەتوانن ڕەقترین ئێسک بکرۆژن و وردی بکەن، ئەو ئێسک و کەللەسەرانەی لە ڕاوی گیانلەبەرانی تر دەمینێتەوە کەمتیارەکان وردی دەکەن و دەیخۆن بۆیە بۆ پاراستنی ژینگە و ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڕۆڵێکی گرنگیان ھەیە، کەمتیارەکان بۆنێکی ناخۆشیان ھەیە و گیانلەبەرانی تر لەبەریان ڕادەکەن ھەروەھا خاوەنی دەنگێکی زۆر نەشازن کە وەک دەنگی پێکەنینی مرۆڤ وایە. کاتێک دەچن بۆ شوێنێک ھەموو گیانلەبەرانی تر لە شوێنەکە ڕا دەکەن.

 
کەمتیارێکی خاڵدار لە باشووری ئەفریقا.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری