میر محەممەد

پاشای گەورە


میر محەممەد کوڕی مستەفا بەگی کوڕی میر ئوغوز بەگی بچوک کوڕی میر ئەحمەدە (١٧٨٤ز – کانونی دوەمی ١٨٣٧ز ) میری دەوڵەتی سۆران بووە لە ساڵی ١٨١٣ تاکوو کوژرانی لە ساڵی ١٨٣٧دا. بە "میری کۆرە" و بە "پاشای گەورە"ش ناسراوە و میری ھەرە ناوداری دەوڵەتی سۆران بووە. ساڵی ۱٨۲٦ میر محمەمەد کرایە میری سۆران.[١]

پاشای گەورە

میر محەممەد

لەدایکبوون١٧٨٤
مەرگ١٨٣٧
نەتەوەکورد
پێشمستەفا بەگ
پاشمیرنشینەکە کۆتایی هات
ئایینئیسلام

ژیاننامە دەستکاری

یەکێکە لە میرە ھەرە بەناوبانگەکانی دەوڵەتی سۆران کە بە پاشای گەورە ناسراوە چونکە لە سەردەمی حوکمرانییەتەکەی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ئیداری و سەربازی و هیتر... لە ھەر شوێن و ناوچەیەک میرێکی دانابوو جا لەبەر ئەوەی ھەمووی لەژێر فەرمانی ئەو کاریان دەکرد بۆیە لەلایەن خەڵک ناونرابوو پاشای گەورە، ئەو پاشایە زۆرترین لاپەڕەی لە مێژووی کورد و میرنشینەکان تۆمار کردووە و سەرکردەیەکی بە توانای سەردەمی خۆی بووە. لە ساڵی ۱٨٣٦ لە هێرشێکی بەرفراوانی دەوڵەتی عوسمانی پاشای گەورە بەدیل گیرا و لە ساڵی ۱٨۳۷ لە بۆسەیەکدا عوسمانییەکان ژیانیان لێ ستاند.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ حەسەن، مەحمود حەمەکەریم (٢٠٠٦). فەتواکەی مەلای خەتێ ئەفسانەی مێژوونووسێک. سلێمانی: چاپخانەی چوارچرا. ل. ٧.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

میرنشینی سۆران لە سەردەمی میر محەممەد {١٨١٣-١٨٣٦}ز