فەتواکەی مەلای خەتێ ئەفسانەی مێژوونووسێک
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
فەتواکەی مەلای خەتێ ئەفسانەی مێژوونووسێک لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویە لە نووسینی مێژوونووسی کورد حەسەن مەحموود حەمەکەریم لە ساڵی ٢٠٠٦ بڵاوکراوەتەوە.
نووسەر | حەسەن مەحموود حەمەکەریم |
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
چەشن | مێژوویی |
بڵاوبوونەوە | ٢٠٠٦ |
لێکۆڵینەوەکە باس لە فەتوایەکی مەلای خەتێ دەکات، کە بە قسەی ھەندێک مێژوونووس،[١] بووەتە ھۆی ڕووخانی میرنشینی سۆران.
لێرەدا نووسەر باس لەوە دەکات کە فەتواکە ھەڵبەستراوە وئەو فەتوایە نە بە شوێنەوار دۆزراوەتەوە ونە لە زاری قوتابییەکانییەوە بیستراوە.
ھەر لە لێکۆلێنەوەکە باس لە ھۆکارەکانی ڕووخانی میرنشنەکە دەکات وبە کورتی باس لە مێژووی میرنشینی سۆران دەکات.[٢]
ناوەڕۆک
دەستکارینووسەر لە پێشەکی کتێبەکەیدا باس لە کورد دەکات وەسفی گەلەکەی دەدات ودەڵێت «کورد یەکێکە لە گەلە زیندوەکانی سەر گۆی زەوی، مێژووەکەی وا نیشان دەدات کە لە کۆنترین گەلانی ڕۆژ ھەڵاتی ناوەڕاست بێت، سەرچاوەکان چالاکی وڕووداوی زۆری ئەم میللەتەیان گێڕاوەتەوە، خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندە، لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا ھەر زۆر لای ونە».[٣]
ھەروەھا نووسەر باس لەوەش دەکا کە نووسینەوەی ھەندێک لە مێژووی کورد بە دەستی ڕۆژھەڵاتناسان وداگیرکەرانی دەوروبەری کورد بووەتە ھۆی زەقکردنەوەی خاڵە لاوازەکانی وپەراوێزخستنی خاڵە بەھێز وسەروەرییەکانی کورد، لەم بارەیەوە دەڵێت << مێژووی کورد بە زۆری لەلایەن ڕۆژھەڵاتناس، یان داگیرکەرانی دەرو دراوسێ، بە زەینی دوژمنکارانەی خۆیان نووسیویانە، شێواندویانە، کەم وزیادیان بۆ کردوە، لایەنە بەھێز وسەروەرییەکانیان شاردوەتەوە، لاوازەکانیشیان بە زەقی دەرخستوە، بەو جۆرەیان نیشان داوە کە کورد دڕندەیە، نەزانە، بێ سوودە، کاری لەسەر ناکرێ، بۆ ھیچ ھاوکێشەیەک ناشێ. ئەمە ستەمە لە کوردمان، لە خاکمان، لە بوونمان، لە مێژوومان، لە چارەنوسمان کراوە، بۆ ڕاستکردنەوەی، ھەوڵی دڵسۆزان، ڕەنجی شەو وڕۆژ، کات وسات وماوەی زۆری دەوێت.. !>>
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ یەکێک لەو مێژوونووسانە حسێن حوزنی موکریانییە، کە لە کتێبەکەی بە ناوی (مێژووی میرانی سۆران) باس لەو بابەتە دەکات.
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/opinion/231120222. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ بڕوانە لاپەڕە ٣ی نامیلکەکە.