ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی
ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی، (Nasiyonalîzmî Neteweyî) کە بە ئیتنۆ ناسیۆنالیزمیش ناسراوە،[١] جۆرێکە لە ناسیۆنالیزم کە تێیدا نەتەوە و ڕەگەزایەتی لە ڕووی نەتەوەیییەوە پێناسە دەکات،[٢][٣] بە جەختکردنەوە لەسەر ڕوانگەیەکی ئیتنۆ سەنتەری (ناوەندیی نەتەوەیی) بۆ پرسە جۆراوجۆرە سیاسییەکانی پەیوەست بە دووپاتکردنەوەی گرووپێکی نەتەوەیی دیاریکراو.[٤]
بنەمای سەرەکی ناسیۆنالیستە نەتەوەیییەکان ئەوەیە کە «گەلان بە میراتێکی ھاوبەش پێناسە دەکرێن، کە زمانێکی ھاوبەش و باوەڕێکی ھاوبەش و ڕەچەڵەکی نەتەوەیی ھاوبەش لەخۆدەگرێت».[٥] ھەروەھا «ئەوانەی لە نەتەوەکانی ترن و لە ئێمە نین دەبێت وەک ھاووڵاتی پلە دوو پۆلێن بکرێن».[٦][٧]
پێناسەکردنی نەتەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان دەتوانێت ببێتە ھۆی ئەوەی کە ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی لە جۆری پان ناسیۆنالیزم دروست بکات، وەک لە ڕووداوەکانی سەرھەڵدانی پان ئەڵمانیزم یان پان سلاڤیزمدا ڕوویانداوە.[٨]
پەرەپێدانی چەمکەکە دەستکاری
ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی (کە دەشتواندرێت بە نەتەوەپەرستی نەتەوە بانگ بکرێت) لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا لە قۆناغی نێوان جەنگە جیھانییەکانی یەکەم و دووەمدا سەریھەڵدا، لەگەڵ دووبارە کێشانەوەی نەخشەی سیاسیی ئەورووپا، و بەشێکی زۆری نەتەوە و نیشتمانەکان مافی چارەی خۆنووسینییان پێدرا، بووە سەرەتای ھەستکردنی گەلان بە بوونی خۆیان لە خاکەکەیاندا.[٩]
ھەروەھا زیاد بوونی کۆچ و تێکەڵ بوونی نەتەوەکان بە یەکتر، لە خاکی نەتەوەی یەکەم یانیش لە خاکی نەتەوەی دووەم، بووە ھۆی ڕق لێبوونەوە و جۆرێک لە سەرھەڵدانی ڕەگەزپەرستی ھەردوو نەتەوەکە بەرامبەر یەکتری، کە ھەردووکیشیان لە پێشبڕکێدان بۆ زیندوو ھێشتنەوەی ناسنامەیی خۆیان.[٩]
ئەمانەش ببینە دەستکاری
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Leoussi 2001.
- ^ Smith 1987.
- ^ "ethno-nationalist". Oxford Reference (بە ئینگلیزی). doi:10.1093/oi/authority.20110803095759621. Retrieved 2023-12-29.
- ^ Nagel, Joane (1998), Hughey, Michael W. (ed.), "Ethnic Nationalism: Politics, Ideology, and the World Order", New Tribalisms: The Resurgence of Race and Ethnicity, Main Trends of the Modern World (بە ئینگلیزی), London: Palgrave Macmillan UK, pp. 344–355, doi:10.1007/978-1-349-26403-2_15, ISBN 978-1-349-26403-2, retrieved 2023-12-29
- ^ Muller 2008.
- ^ "Ethnic Nationalism and the Fall of Empires: Central Europe, the Middle East and Russia, 1914-23". Routledge & CRC Press (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.
- ^ Nagel, Joane (1998), Hughey, Michael W. (ed.), "Ethnic Nationalism: Politics, Ideology, and the World Order", New Tribalisms: The Resurgence of Race and Ethnicity, Main Trends of the Modern World (بە ئینگلیزی), London: Palgrave Macmillan UK, pp. 344–355, doi:10.1007/978-1-349-26403-2_15, ISBN 978-1-349-26403-2, retrieved 2023-12-29
- ^ Snyder, Louis Leo (1984). Macro-nationalisms: A History of the Pan-movements. Issue 112 of Contributions in political science: Global perspectives in history and politics, ISSN 0147-1066. Westport, Connecticut: Greenwood Press. ISBN 978-0-313-23191-9. Retrieved 2 December 2022.
- ^ ئ ا Le Bossé ٢٠٢١.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی تێدایە. |