ڕەگەزنامە بریتییە لە پێگەیەک کە سەر بە نەتەوەیەکی دیاریکراوە، وەک ئەوەی پێناسەی کۆمەڵێک کەس کە لە وڵاتێکدا ڕێکخراون، لەژێر یەک دەسەڵاتی یاساییدا دەژین، یان وەک کۆمەڵێک کەس لەسەر بنەمای کولتوور، یەکگرتوون.[١][٢][٣]

لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا، ڕەگەزنامە ناسنامەیەکی یاسایییە کە ئەو کەسەی ھەڵگرییەتی، بە تەواوی بەشێکە لە نەتەوە و نیشتیمانەکەی، لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی سەروەردا.[٤] دەسەڵاتی دادوەری دەوڵەت بەسەر کەسی ھەڵگردا دەچەسپێت و پاراستن و مافەکانی دەبنە ئەرکی دەوڵەت، و لە دەوڵەتەکانی تریش دەتوانێت مافەکانی وەربگرێت.[٥]

لە ماددەی ١٥ی بانگنامەی جیھانیی مافەکانی مرۆڤدا ھاتووە کە «ھەموو کەسێک مافی ڕەگەزنامەی ھەیە»، ھەروەھا «نابێت ھیچ کەسێک بە ئارەزووی خۆی لە ڕەگەزنامەی خۆی بێبەش بکرێت و مافی گۆڕینی ڕەگەزنامەی خۆی لێ بێبەش بکرێت». کەسێک کە ڕەگەزنامەی ھیچ دەوڵەتێکی نەبێت بە کەسێکی بێ دەوڵەت ھەژمار دەکرێت، بەپێی یاسا و ڕێسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، مافی ھەر دەوڵەتێکە کە دیاری بکات کە خەڵکی وڵاتەکەی کێن، ئەم جۆرە دیاریکردنانە بەشێکن لە یاسای نەتەوەیی. لە ھەندێک حاڵەتدا، دیاریکردنی نەتەوەیی بە یاسای نێودەوڵەتی گشتی بەڕێوە دەچێت، بۆ نموونە بە پەیماننامەکانی بێ دەوڵەتی و ڕێککەوتننامەکان.[٦][٧]

پرۆسەی بەدەست ھێنانی ڕەگەزنامە پێی دەوترێت ناسنامەدان. ھەر دەوڵەتێک لە یاسای ڕەگەزنامەی خۆیدا ئەو مەرجانە دیاری دەکات کە بەپێی ئەو مەرجانە، دەوڵەت کەسەکان وەک ھاووڵاتی خۆی دەناسێنێت. ھەندێک وڵات ڕێگە بە ھاووڵاتیانی خۆیان دەدەن کە چەندین ڕەگەزنامەیان ھەبێت و ھەندێکی تر پێداگری لەسەر بوونی یەک ڕەگەزنامەی تایبەتدا دەکەن.[٨]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

وردتر بخوێنەوە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Nationality Definition & Meaning | Britannica Dictionary». www.britannica.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ Publishers، HarperCollins. «The American Heritage Dictionary entry: nationality». www.ahdictionary.com. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «nationality». Cambridge Dictionary.
  4. ^ «A quarter of countries still have nationality laws that discriminate against women». Equality Now (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٧ی تەممووزی ٢٠٢٢. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ Boll، Alfred Michael (2007). Multiple Nationality And International Law. Martinus Nijhoff Publishers. p. 114. ISBN 978-90-04-14838-3. لە 2020-07-26 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2020-02-19 ھێنراوە.
  6. ^ Spiro، Peter (2011). «A New International Law of Citizenship». American Journal of International Law. 105 (4): 694–746. doi:10.5305/amerjintelaw.105.4.0694. لە 2021-12-27 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2021-03-30 ھێنراوە.
  7. ^ «Nationality | International Law & Human Rights | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ Huddleston، Thomas (2020-05-28). «Naturalisation in context: how nationality laws and procedures shape immigrants' interest and ability to acquire nationality in six European countries». Comparative Migration Studies. 8 (1): 18. doi:10.1186/s40878-020-00176-3. ISSN 2214-594X.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)