گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)
گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧) ڕێفراندۆمێک بوو لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە باشووری کوردستان کرا. سەرەتای دروستبوونی دەنگۆی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کاتێک ناکۆکی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دروست بوو و لەلایەکی دیکەیشەوە شەڕی داعش لە عێراق دەستی پێکرد.[ژێدەر پێویستە] دیاریکردنی ڕۆژی ڕێفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە کۆبوونەوەیەکدا کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی باشووری کوردستان لەوانە پارتی، یەکێتی، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، سۆسیالیست، شیوعی کوردستانی، زەحمەتکێشان و بەرەی تورکمانی و کەمایەتییەکان کۆبوونەوە و بڕیاریان لە ئەنجامدانی ڕێفراندۆمەکە دا و ڕۆژی کردنیشی دیاری کرا.[٢]
گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان | ||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئایا دەتەوێ ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟ | ||||||||||||||||||||||
ناوچە | کوردستان | |||||||||||||||||||||
ڕێکەوت | ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ | |||||||||||||||||||||
| ||||||||||||||||||||||
ئەنجامە بەرایییەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە[١] |
بەپێی ڕاپۆرتێکی فرانس ٢٤، سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترامپ بڕیاری دەرکرد کە داوا لە مەسعوود بارزانی بکات کە گشتپرسییەکە دوابخات، بەڵام ئەو ئەم داواکارییەی ڕەت کردەوە و سوور بوو کە گشتپرسی لە ٢٥ی ئەیلوولدا دەست پێ دەکات بەبێ گوێدان بەو دەسەڵاتانەی کە دژی ئەم بڕیارە وەستاون.[٣] ئەو وتیشی کە ھەر ھەوڵدانێک بۆ ڕاگرتنی گشتپرسییەکە شەڕی خوێناوی لێ دەکەوێتەوە و ھێزەکانی پێشمەرگەش بەرامبەر بە ھیچ ڕێگرییەک لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە بێ ھەڵوێست نابن.[٣] لە چاوپێکەوتنێکی تریشدا ئەو وتی کە ئەم بڕیارە بە ھیچ شێوەیەک پوچەڵ ناکرێتەوە و خەڵکی کوردستان ھەلێکیان پێ دەدرێت بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیان. ڕوونی کردەوە کە دوای گشتپرسییەکەش گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغداد دەکەن تاکو بە ئاشتی بە ئەنجامێک بگەن.[٤]
پێش گشتپرسی
دەستکاریلە ساڵی ٢٠١٤، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق کە نوری مالیکی بوو، تۆمەتبارکرد بە حوکمی تاکڕەوی و مەزھەبی. دواتر لە ئایاری ٢٠١٤، حکوومەتی ھەرێم لە ھەنگاوێکیدا لەڕێگای بۆڕی نەوتییەوە، نەوتی نارد بۆ تورکیا.
لە حوزەیرانی ٢٠١٤، جیھادییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام شاڵاوی گەورەیان بۆ عێراق ھێنا و چەندین شوێنییان لە باکووری عێراق گرت. لەوکاتەدا سووپای عێراق و ھێزە کوردییەکان چەندین ناوچەیان بۆ ئەو جیھادییانە لەدەستدا. دواتر ھێزەکانی پێشمەرگە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەندین ناوچەیان دا لە کەرکووک و بەئەنجام گەیشتن و ھەندێک ناوچەشییان کۆنتڕۆڵکردەوە و لەژێر حوکمڕانی خۆیان ھێشتەوە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ ئەوەیان تاوانی جەنگ بووە.[٥][٦]
حکوومەتەکەی نوری مالیکی زۆرترین ڕەخنەی لێگیرا و بە تۆمبەتباری سەرەکی دادەنرا کە ھیزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەو ناوچە سوننە نشینانەیان داگیرکردبوو؛ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش داوای دەکرد سەرۆکوەزیرانێکی نوێ ھەڵبژێردرێت.[٧][٨] لە ١ی تەممووزی ٢٠١٤، مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە ٢٠١٤ ئەنجامدەدرێت و ئەوەشی وت کە ئەو وڵاتە (عێراق) بەتەواوی دابەشبووە.[٩]
لە ئەیلوولی ٢٠١٤، کاتێک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق گۆڕدرا بۆ حەیدەر عەبادی، سەرکردە کوردییەکان ڕازیبوون کە گشتپرسی دوابخرێت و زیاتر بیرییان لەسەر شەڕی داعش بێت.[١٠]
لە ٣ی شوباتی ٢٠١٦، لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو ئەوەی بڵاوکردەوە کە مەسعوود بارزانی بە کاربەدەستانی حکوومەتی ھەرێمی ڕاگەیاندووە کە دەبێت گشتپرسی لە پێش ھەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکای ٢٠١٦ ئەنجامبدرێت واتە پێش ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦.[١١] دواتر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەل مۆنیتۆر، مەسعوود بارزانی ئەوەی ئاشکراکرد کە گشتپرسی لەپێش تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەنجامدەدرێت.[١٢] بەڵام سەرباری ئەوانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەوەی ڕاگەیاند کە گشتپرسی ئەنجام نادرێت ھەتاوەکوو موسڵ لەدەست جیھادییەکانی داعش ئازاد نەکرێت.[١٣]
لە سەرەتای نیسانی ٢٠١٧، لەکاتی دەستپێکردنی شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاند کە گشتپرسییان بۆ ٢٠١٧ ھەڵگرتووە.[١٤]
لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧، مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەنجامدەدرێت.[١٥] ھێمن ھەورامی کە یاریدەدری بازرانییە ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە کەرکووک، شنگال، مەخمور و خانەقینیش ئەنجامدەدرێت کە ئەو ناوچانە بە ناوچە دابڕێندراوەکانی ھەرێمی کوردستان دەناسرێت لەلایەن حکوومەتی ھەرێمەوە. دواتر سیاسەتوانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھۆشیار زێباری ئەوەی ڕاگەیاند کە گشتپرسی مەرج نییە ڕێک دوای ئەوە سەربەخۆیی بێت بەڵکوو دەکرێت ببێتە کارتێکی بەھێز لەدەست کوردان بەرامبەر حکوومەتی ناوەندی بەغدا.[١٦]
گشتپرسیەکە
دەستکاریھەڵبژاردن بە کوردی، عەرەبی، تورکی و سریانی ھەبوون و پرسیارەکە لەبەردەستدایە، "ئایا دەتەوێ کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟"
ئینگلیزی | Do you want the Kurdistan Region and the Kurdistani areas outside the region's administration to become an independent state? |
---|---|
کوردی | ئایا دەتەوێ ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟ |
Aya detewê herêmî Kurdistan u nawçe Kurdistaniyekanî derewey herêm bibête dewlletêkî serbexo? | |
عەرەبی | ھل ترید أن یصبح اقلیم کوردستان و المناطق الکوردستانیة خارج الاقلیم دولة مستقلة؟ |
تورکی | Kürdistan Bölgesel Yönetimi ve tartışmalı bölgeleri de içerisinde alan bir bağımsız Kürdistan devletinin kurulmasını istiyor musunuz? |
ئاشووری | ܐܵܪܵܐ ܒܥܹܐ ܐܵܢܬ ܕܐܸܩܠܹܝܡܵܐ ܕܟܘܼܪܕܸܣܬܵܢ ܘܦܸܢ̈ܝܵܬ݂ܵܐ ܟܘܼܪ̈ܕܸܣܬܵܢܵܝܹܐ ܠܒܼܲܕܲܪ ܡܕܲܒܪܵܢܘܼܬ݂ܵܐ ܕܐܸܩܠܹܝܡܵܐ ܕܦܲܝܫܝܼ ܐܲܬ݂ܪܵܐ ܫܲܠܝܼܛ ܒܝܵܬܼܵܐ؟ |
ھەڵوێستی حیزبەکان
دەستکاریکاردانەوەکان
دەستکارینێونەتەوەیی
دەستکاریڕۆژھەڵاتی ناوین
دەستکاری- ئێران: پشتگیری بۆ ھەر بڕیاری حکوومەتی ناوەندی عێراقی دەربڕی. لەکاردانەوەی ئەنجامدانی گشتپرسی گواستنەوەی ئاسمانی لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان بڕی.
- ئیسرائیل: بێنیامین نێتانیاھو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتی «ئیسرائیل پشتگیری ھەڵوێستی کوردان دەکات بۆ دروستکردنی وڵاتی خۆیان».[٣١]
- ئوردن: ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە وتی ئەو گشتپرسییە بابەتی ناوخۆیییە و تایبەتە بە عێراق.[٣٢]
- عەرەبستانی سعوودی: وەزیری دەرەوەیان وتی «سعوودیە چاوەڕێی حیکمەتی دوانەخستنی گشتپرسی دەکات لەلایەن مەسعوود بارزانییەوە».[٣٣]
- سووریا: ھەمووجۆرە کردارێک ڕەتدەکەینەوە، سووریا عێراقی دابەشکراوی لا پەسەند نییە. دەبێت جیابوونەوە بەپێی یاسا و دەستووری عێراق بێت.[٣٤]
- تورکیا: لە دژی وەستایەوە، بینالی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا گشتپرسیی باشووری کوردستان بە خۆکوژی وەسفکرد و سەرۆککۆمار ڕەجەب تەییب ئەردۆغانیش وتی کە «گشتپرسی لەم کاتەدا شتێکی باش نییە.» پارتی دیموکراتی گەلان پشتگیری خۆی بۆ گشتپرسی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.[٣٥] لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسی لە ٢٦ی ئەیلوول، ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕای گەیاند کەدەشێت ڕێکاری ئابووری و سەربازی بەرامبەر باشووری کوردستان بگرنە بەر.[٣٦][٣٧]
وڵاتانی دیکە
دەستکاری- فەڕەنسا: سەرۆکی فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن ڕای گەیاند «ئەگەر ئەو گشتپرسییە ئەنجامدرا، بۆ ئەوەبێت کە نوێنەرایەتییەکی باشی کوردەکانی عێراق لە حکوومەتدا و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا ھەبێت».[٣٨]
- ئوسترالیا: ھەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەیان «گشتپرسی مەترسی لێدەکەوێتەوە، لەم کاتەدا دەبێت ھۆی لاوازبوونی عێراق و ھەرێمی کوردستان».[٣٩]
- بولگاریا: جێگری سەرۆکوەزیرانی وڵات ڕای گەیاند ھەموو نەتەوەیەک مافی ئەوەی ھەیە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.[٤٠] دواتر سەرۆک کۆنوسڵی بولگاریا لە عێراق ئەوەی ڕاگەیاند کە وڵاتەکەی ھەڵێوێستی فەرمی نییە لەسەر ئەم بابەتە.[٤١]
- ئەڵمانیا: ھۆشداری بە حکوومەتی ھەرێمدا لەوەی کە گشتپرسییەکە تاک لایەنە نەبێت.[٤٢]
- ئیتاڵیا: نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا رێزان قادر ڕای گەیاند کە بەرپرسانی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوانییان بۆ ڕیفراندۆمی کورد دەربڕیوە.[٤٣]
- شانشینی یەکگرتوو: کۆنسوڵی بەریتانی لە عێراق، ھەمووان لەم جیھانە دەتوانن حکوومەتی خۆیان دیاری بکەن، بەڵام ئێستا کاتەکە لەبار نییە و دۆخی ئێستا مانەوە لە عێراق پێویستترە.
- چین:وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕای گەیاند کەئەوان پشتگیری لە یەکپارچەیی خاکی عێراقکرد، ھاوکات داوای گفتووگۆی کرد بۆ چارەسەری کێشەکانی بەغدا و ھەرێم.[٤٤]
- ئیسپانیا: وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا وتی «بەگوێرەی دەستووری عێراق ئەو ڕیفراندۆمە نا دەستوورییە، لە ساڵی ٢٠٠٥ بەدەنگی زۆرینەی خەڵکی عێراق ئەو دەستوورە پەسەندکراوە. ئێستا پێویستە ھەموو خەڵکی عێراق یەکبگرن و شەڕ لە دژی داعش بکەن، لەپێناو بنیاتنانی وڵاتێکی باشتر بۆ ھەموو خەڵکی عێراق».[٤٥]
- سوێد: ھەردوو حیزبی دەسەڵات پارتی سەوز و پارتی سۆسیال دیموکرات لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانیش کە پارتی چەپ و دیموکراتی سوێدی پشتگیرییان لە ڕیفراندۆم ڕاگەیاند.[٤٦]
جوڵانەوە سیاسییەکانی دیکە
دەستکاری- کەتەلۆنیا: ئارتور ماس، سەرۆکی حیزبی دیموکراتی ئەورووپی کەتەلۆنیا کە پێشتر سەرۆکی کەتەلۆنیاش بوو، پشتگیری خۆی بۆ ڕیفراندۆمی کوردستان ڕاگەیاند، و پشتگیری بۆ سەرکردایەتی کورد ڕاگەیاند و بە بەرگریکار لە دیموکراسی پێناسەی کردن؛[٤٧] گشتپرسیی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ڕوویدا، کە تەنھا ٦ ڕۆژ دوای ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان ئەنجام درا.
کاردانەوەی نێوخۆیی
دەستکاری- بزووتنەوەی گۆڕان، لە دوای نەچوونە پاڵ ئەنجومەنی گشتپرسی، لە دوایین ساتەکانی بەر لە ئەنجامدانی گشتپرسییەکە ڕای گەیاند دەوڵەتی سەربەخۆییی کوردستانی بە یەکێک لە ئامانجەکانی، بۆیە خەڵکی ئازاد دەکەین لە مامەڵەکردن لەم پرسەدا.
- کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ھەروەکو بزووتنەوەی گۆڕان بە چەند کاتژمێرێک زووتر لە دواساتەکانی ئێوارەی ٢٤ی ٩ی ٢٠١٧ دوایین ھەڵوێستی خۆی دەربڕی لە بارەی پشتگیری کردن و بەشداری کردنیان لە گشتپرسی و ڕایان گەیاند کە ھەرکاتێک گشتپرسیی سەربەخۆیی ئەنجام بدرێت ئەوان دەنگیان (بەڵێ) دەبێت.
- حیزبی شیووعیی عێراقی، گشتپرسی مافی ھەرێمی کوردستانە، ھیوادارین حکوومەتی عێراقیش پاڵپشتی لێبکات[٤٨]
- پارتی کرێکارانی کوردستان - جەمیل بایک وتی «گشتپرسی مافێکی دیموکراسییە نابێت کەس لە دژی بوەستێتەوە».
بەرەی نەخێر لە ئیستادا
دەستکاریڕۆژی ٨ی ئابی ٢٠١٧، بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید بەرەی نەخێر لە ئێستادا ڕاگەیەندرا کە دەنگوی ئەوە دەھات کە لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی دارایی لێ دەکرا لەم بەرەیە چەندین نووسەر و چالاکوان و پەرلەمانتاری کوردستان بەشدارییان تێداکرد، ئامانجی سەرەکی ئەم گروپە لەوە دابوو کە گشتپرسی دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.[٤٩][٥٠] یەکێ لە بەشداربووەکانی ئەو بەرەیە پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، فەرھاد سەنگاوی بوو. بەھۆی بەشداریکردنی لە بەرەی نەخێر لە ئێستادا؛ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ناوبراوی لە حیزبەکەی دوورخستەوە.[٥١] بەرەی نەخێر کەناڵێکی ئاسمانیشی بە زمانی کوردی بۆ بانگەشەکانی کردەوە.[٥٢] ڕۆژی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە یاریگای سلێمانی یەکەمین بانگەشەی مەیدانی خۆیان دەستپێکرد.
ئەنجامەکان
دەستکاریگشتی
دەستکاریدوای دوو ڕۆژ لەئەنجامدانی ڕێفراندۆمەکە واتە لەڕۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامە بەرایییەکانی بڵاوکردەوە.[١]
|
٩٢٫٧٣٪ | ٧٫٢٧٪ |
بەڵێ | نەخێر |
دوای ڕیفراندۆم
دەستکاریلەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم لە باشووری کوردستان ئەوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆخۆشی دەربڕین و پشتگیریکردن لە زۆربەی شارەکان وەکوو بانە، مەھاباد و سنە خەڵکی ھاتنە سەر شەقامەکان کە بەمھۆیەوە ژمارەیەکییان لێ دەستگیرکرا.[٥٣]
چوار ڕۆژ لەدوای ڕێفراندۆمەکە ئەوا حکوومەتی ناوەندی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لە فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان قەدەغەکرد جگە لەدەوەی داوای لە ئێران و تورکیا کرد سنوورەکانییان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دابخەن.[٥٤] ئەمەش لەبەرئەوەبوو کە فرۆکەخانەکان لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کۆنتڕۆڵکرابوو.[٥٥]
لە ١٥ و ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سووپای عێراق سەرجەم ناوچە دابڕێندراوەکانی باشووری کوردستانییان کۆنتڕۆڵکرد و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ ھەرێمی کوردستان بەتەواوی ھەڵوەشایەوە و شکستی ھێنا.[٥٦]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا [١][[٢] بەستەری مردوو]] ڕووداو
- ^ «UPDATES: Kurdistan Region to hold independence referendum on Sept 25». Rudaw. ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب. ج، ئێن ئاڕ تی، بارزانی: داوایەکی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپم ڕەتکردنەوە بۆ دواخستنی گشتپرسی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. وەرگیراوە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧
- ^ م. ر، بارزانی بۆ نوێنەرانی یەکێتی ئەورووپا: بە ھیچ شێوەیەک لە بڕیاری گشتپرسی پاشگەزبوونەوە نییە[بەستەری مردوو]. ئێن ئاڕ تی. وەرگیراوە لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧.
- ^ Morris، Loveday (١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦). «Report: Kurds displacing Arabs in Iraq in what could be 'war crimes'». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠١٩٠–٨٢٨٦. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخی|issn=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ «Peshmerga forces from the Kurdistan Regional Government (KRG) and Kurdish militias in northern Iraq have bulldozed, blown up and burned down thousands of homes in an apparent effort to uproot Arab communities in revenge for their perceived support for the so-called Islamic State (IS), said Amnesty International in a new report published today». Amnesty International USA (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Iraq crisis: Incumbent PM Maliki left out as country moves on». BBC News. ١٢ی ئابی ٢٠١٤. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Iraqi media broadly welcome new premier». BBC News. ١٢ی ئابی ٢٠١٤. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Iraq Kurdistan independence referendum planned». BBC News. ١ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Kurds agree to postpone independence referendum». theStar.com. ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Iraqi Kurdish Leader Calls For Nonbinding Vote On Independence». Radio Free Europe/Radio Liberty. ٣ی شوباتی ٢٠١٦. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Barzani: Kurdistan will hold referendum before October». Kurdistan24 (بە English). ٢٣ی ئازاری ٢٠١٦. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Kurdistan will hold independence referendum in 2017, senior official». Rudaw. ٢ی نیسانی ٢٠١٧. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «UPDATES: Kurdistan Region to hold independence referendum on Sept 25». Rudaw. ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Iraqi Kurds plan independence referendum on Sept. 25». Reuters. ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «President Barzani to discuss independence referendum with Kurdistan parties». Rudaw. ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ٩ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «PUK: referendum should be held for independence». PUK Leadership Council. ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە. ٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Kurdish Islamic body calls referendum 'national and religious' right». Rudaw. ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «No party owns project of independence referendum: Kurdish Official». Iraqi News. ٦ی نیسانی ٢٠١٧. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Kirkuk working to form committee on independence referendum». Rudaw. ١٩ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «Iraq's Kurds question motives behind independence vote». Al-Monitor. ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Turkmens Prefer Kurds to Shi'ite-Dominated Baghdad Govt: Leader». Basnews. ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Interview with Loay Mikhael, the Representative of the Christian Chaldean Syriac Assyrian Popular Council to Washington». ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «FLAŞ - Komela Îslamî piştgirî da referandumê» (بە Kurdish). Rudaw. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Goranê biryara xwe da: Piştgirî da referandumê!» (بە Kurdish). ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Partiya Tirkmenelî: Mafê tirkmenan garantî be em nabine dijberê serxwebûnê» (بە Kurdish). Rudaw. ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Vote on Kurdish independence 'risky': Turkmen leader». Anadolu Agency. ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «You are being redirected...». www.nrttv.com. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Holding of Kurdish referendum in Nineveh Plain is 'unacceptable'». Zowaa Official Website. ١ی ئەیلوولی ٢٠١٧.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ^ «Israel endorses independent Kurdish state». Reuters. ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Jordan FM: Kurdistan referendum Iraq's domestic affair». Kurdistan24. ١٠ی ئابی ٢٠١٦. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ داڕێژە:Citenews
- ^ «مسؤول سوري: عملیة استقلال إقلیم کوردستان تحتاج إلی نصوص قانونیة فی الدستور». Rudaw. ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «HDP offers congratulations, support for Kurdistan independence vote». Rudaw. ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Kurdistan referendum: Erdogan says Iraqi Kurds risk 'ethnic war' and threatens military response to vote». Independent. ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Iraqi Kurdish leader says 'yes' vote won independence referendum». Reuters. ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «سەرۆکی فەرەنسا بۆ ڕووداو: لەبەردەم گشتپرسی نابینە ڕێگر (نوێکراوەتەوە)». Rudaw. ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
- ^ «Australia says it's not the right time for Kurdish independence referendum». SBS. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Belgian Deputy PM says all nations have the right to self-determination». NRT. ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Bulgarian PM: 'Bulgaria has not Given Stance on Iraqi Kurdistan Independence Referendum'». novinite. ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Iraqi and foreign reactions to Kurdish referendum plan». Rudaw. ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Italy Supports Kurdistan's Independence Referendum: KRG Envoy - basnews». web.archive.org. ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «China says supports Iraq's unity as Kurds vote in referendum». ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە – لەڕێگەی Reuters.
- ^ «Spain expressed concern over referendum of Iraqi Kurdistan». Front News International. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Brett politiskt stöd för folkomröstning om kurdisk självständighet» (بە Swedish). ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Catalonia, Kurdistan 'defending democracy': former Catalan leader». Defense News. لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Kurdistan Has the Right to Hold Independence Referendum: Iraqi Communist Party». Basnews. ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا بە فەرمی ڕاگەیەندرا». NRT. ٨ی ئابی ٢٠١٧. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا بە فەرمی ڕاگەیەندرا». کوردستان ٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئێستادا «مەکتەبی سیاسی یەکێتی فەرھاد سەنگاوی لە حیزبەکەی دوورخستەوە». ڕووداو. شادیە ڕەسوول. ١٠ی ئابی ٢٠١٧. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخی|ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ «کەناڵێکی نوێی ئاسمانی کوردی کرایەوە». NRT. ٧ی ئابی ٢٠١٧. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Iran's Kurds are growing restless, too». The Economist. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Iraq halts flights to Kurdistan Region». BBC News. ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ David Zucchino (٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Iraq Orders Kurdistan to Surrender Its Airports». The New York Times. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Iraqi Kurdistan independence referendum, 2017»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧.