عیرفان عەلی عەبدولعەزیز

کەسایەتی سیاسی کورد


عیرفان عەلی عەبدولعەزیز (لەدایکبووی ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤) عیرفان کوڕی عەلی کوڕی عەبدولعەزیز کوڕی محەممەد کوڕی مستەفایە، یەکێکە لە سیاسییەکانی کوردی باشووری کوردستان، و ڕابەری ئێستای بزووتنەوەی ئیسلامییە.

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز

لەدایکبوون١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٤
شارۆمەندێتیھەڵەبجە
پەروەردەشەریعەتی ئیسلامیی، زانستە سیاسییەکان
خوێندنگەپەیمانگای ئیسلامیی ھەڵەبجە
پیشەڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی
چالاکبوون١٩٨٠-ئێستا
کارشێخ عیرفان عەبدولعەزیز
حیزبی سیاسیبزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان/عێراق
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)عومەر، عەلی، ئەحمەد، ساھیرە، تارا، سارا
باوان
خێزانتارا ئەحمەد عەبدولڕەحمان
وێبگە[|فەیسبووک]

ژیان دەستکاری

لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٤ لە پارێزگای ھەڵەبجە لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناسراو لە دایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە ھەڵەبجە خوێندووە، دواتر لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی چووەتە پەیمانگای ئیسلامی ھەڵەبجە کە مامۆستا عوسمانی مامی بەڕێوبەری بووە، لە کۆتایی حەفتاکان و سەرەتای ھەشتاکاندا بەشداری خۆپیشاندانەکانی پارێزگای ھەڵەبجە کردووە دژی حکوومەتی بەعس، لە ساڵی ١٩٨٣–١٩٨٤ لە کۆلێژی شەریعە لە بەغدا دەستی بەخوێندن کردووە، بەڵام بەھۆی گومانی چالاکی سیاسیی و ئیسلامی و ناکۆکی لەگەڵ یەکێتی قوتابیانی سەر بە حیزبی بەعس دووچاری دەرکردن بووەتەوە و لە خوێندن دوورخراوەتەوە و گەڕاوەتەوە ھەڵەبجە. لەگەڵ ھەر یەک لە مامۆستا عوسمان عەبدولعەزیزی مامی، کە یەکەم ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی بوو، لەگەڵ باوکی مامۆستا عەلی عەبدولعەزیز کە بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری ھێزی پێشمەرگەی بزووتنەوە بوو، لە ساڵی ١٩٨٧ لەگەڵ کۆمەڵێک زانا و خەڵکی ھەڵەبجە ئاوارەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و چیاکانی سەر سنوور دەبن. لە دوای دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی تاوەکو ساڵی ١٩٩٠ ئەندامی مەکتەبی عەسکەری بزووتنەوە بووە، دواتر بۆ تەواوکردنی خوێندن دەچێتە زانکۆی تاران بەشی زانستە سیاسییەکان. پاشان لە ساڵی ١٩٩٤ کۆلیژی شەریعە تەواو دەکات و پاشان دەست بە خوێندنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەکات. دواتر گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان ساڵی ١٩٩٦ وەکوو ڕاوێژکاری مامۆستا عوسمان عەبدولعەزیزی مامی دەستبەکاربووە کە ئەوکات ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی بووە. پاشان بووەتە بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی بزووتنەوەی ئیسلامی، و گۆڤارێکی فیکری و سیاسی وەرزیان دەرکردووە بە ناوی گۆڤاری بوار.[١] لە ساڵی٢٠٠٣ دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس و ڕاگەیاندنی شەڕی دژەتیرۆر لەلاین ئەمریکا و فشار کەوتنە سەر ئیسلامییەکان، باشووری کوردستان جێدەھێڵێت و تاوەکوو ٢٠٠٧ ناگەڕێتەوە، پاشان وەکو ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستبەکاردەبێت،[٢] لە کۆنگرەی ١٠ ئەو حیزبە لە ساڵی ٢٠١٢ بە ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ھەڵدەبژێردرێت.[٣] لە ڕۆژی ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٦ دوای بەستنی کۆنگرەی ١١ی ئەو حیزبە جارێکی دیکە بە ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ھەڵبژێردرایەوە، وەھەروەھا لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ دوای بەستنی کۆنگرەی ١٢یەم بۆ جاری سێیەم بە ڕابەری گشتی ھەڵبژێردرایەوە.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ فارگۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی، ئاری عەبدولەتیف، چاپخانەی تاران، ٢٠١٩، لاپەڕە ٦٣–٦٤
  2. ^ "Chrka.net". www.chrka.net. Retrieved 2022-06-21.[بەستەری مردوو]
  3. ^ فارگۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی، ئاری عەبدولەتیف، چاپخانەی تاران، ٢٠١٩، لاپەڕە ١٣١
  4. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2807201622. Retrieved 2022-06-21. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  5. ^ "عیرفان عەلی عەبدولعەزیز وەکو ڕابەری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە". haremnews.com. Retrieved 2022-06-21.