دەروازە:پارێزگای ھەڵەبجە

بەخێربێن بۆ دەروازەی پارێزگای ھەڵەبجە


پێشەکی

پارێزگای ھەڵەبجە یەکێکە لە پارێزگاکانی کوردستان و عێراق کە ناوەندەکەی شاری ھەڵەبجەیە. ئەم پارێزگایە لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٤دا و سێ ڕۆژ بەر لەیادی کیمیابارانی ھەڵەبجە بڕیاری بەپارێزگاکردنی بەفەرمیی لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا و بەمەش بووە چوارەمین پارێزگای ھەرێمی کوردستان

زیاتر...

شارۆچکە و شارەدێیەکانی ھەڵەبجە

کەسایەتیەکانی پارێزگای ھەڵەبجە

عومەر حەمەساڵەح ئەحمەد ناسراو بە عومەری خاوەر دانیشتوویەکی شاری ھەڵەبجە بوو کە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨دا خۆی و منداڵەکەی لە باوەشیدا بوو، بوون بە قوربانیی چەکی کیمیایی. ڕەمەزان ئۆزتورک (Ramazan Öztürk) وێنەیەکی لە عومەری خاوەر گرت کە ئێستا وەکوو ھێمای کارەساتی ھەڵەبجە دەناسرێ.

زیاتر...

ھاوینەھەوارەکانی پارێزگای ھەڵەبجە

ئەحمەدئاوا گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی خورماڵ، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان. گوندێکە لە ھەورامانی عێراق. یەکێکە لە گوندەکانی ھەورامان دزڵی لە بەشی باشوری کوردستان لە دامێنی چیای بابازەردەڵە و چیا سەرکەشەکانی ھەورامان دا ھەڵکەوتووە.

زیاتر...

زانکۆ و پەیمانگاکانی پارێزگای ھەڵەبجە

زانکۆی ھەڵەبجە یەکێکە لە زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان کە بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٦٧٠) لە ڕێکەوتی ٢٠١٠/٧/٨، وە بە پێی بڕگەی یەکەمی مادەی حەوتەم لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارەی ١٠ی ساڵی ٢٠٠٨ وە فەرمانی وەزاریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (ن/٦٦٤) لە ٢٠١٠/٧/١٢   سەبارەت بە دامەزراندنی زانکۆکانی (ھەڵەبجە، ڕاپەڕین، زاخۆ، گەرمیان) لەلایەن کابینەی شەشەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیاری دامەزراندنی بۆ دەرچووە.

زیاتر...

جوگرافیای پارێزگای ھەڵەبجە

ڕووباری سیروان لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە لە نزیک سنە و لە چیای چلچەمە نزیک شارەکانی سەقز و دیواندەرەوە ھەڵدەقوڵێت و سەرچاوە دەگرێت. پاشان لە نێوان ھەورامانەوە دێتە باشووری کوردستان دواتر لە باشووری شاری بەغدادی پایتەختی عێراقەوە دەڕژێتە ڕووباری دیجلەوە.

زیاتر...

وێنەیەک لە پارێزگای ھەڵەبجە

دیمەنێکی شاری هەڵەبجە

مێژووی پارێزگای ھەڵەبجە

کیمیابارانی ھەڵەبجە یان کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥،٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٬٠٠٠ کەسی تریش بریندارکران ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەھا منداڵ. ئەمڕۆ، ٢٠١٠ کیمیابارانکردنی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیایی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.[ژێدەر پێویستە]

زیاتر...

پۆلەکان

ھەنووکە ١٥٧ وتار لە دەروازەی پارێزگای ھەڵەبجەدا ھەیە.

بینینی وتارێک

دیمۆگرافیای پارێزگای ھەڵەبجە

ھەورامی یان ھۆرامی یەکێک لە بنشێوەزارەکانی سەر بە بنەماڵەی زمانی کوردییە، و خەڵکی دەڤەری ھەورامان قسەی پێ‌ دەکەن. ھەروەھا زاری (زەنگەنە)ی ناوچەی دیلان، (کاکەیی)ی ناوچەی کەرکووک و ھەڵەبجە و مووسڵ، ناوچەی (باجەڵان)ی ناوچەی خانەقین، (شەبەک)ی ناوچەی مووسڵ، ھەندێ لە گوندەکانی ناوچەی خەزەر و ھەندێ لە زازاکانی باکووری کوردستان، نزیکن لە زاری ھەورامییەوە و لە یەکتری تێدەگەن.

زیاتر...

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

دەروازە: پارێزگای هەولێر
دەروازە: پارێزگای هەولێر

Error: Must specify an image in the first line.

Error: Must specify an image in the first line.

دەروازە: پارێزگای سلێمانی
دەروازە: پارێزگای سلێمانی
دەروازە: کوردستان
دەروازە: کوردستان
پارێزگای هەولێر پارێزگای دهۆک پارێزگای کەرکووک پارێزگای سلێمانی کوردستان

دەروازەکان