تۆڕی میدیاییی ڕووداو
تۆڕی میدیایی ڕووداو تۆڕێکی میدیاییی کوردییە لە باشووری کوردستان. لە بوارەکانی میدیای بینراو و بیستراو (ڕۆژنامە، کەناڵی تەلەڤیزیۆنی، ڕادیۆ، وێبگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان) بەرھەمەکانی پێشکەش دەکات.[١]
![]() | |
ناوی خۆماڵی | Tora Mîdyayîya Rûdaw, تۆڕی میدیایی ڕووداو |
---|---|
بارەگا | |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | ئاکۆ محەممەد |
وێبگە | https://www.rudaw.net/english |
بەرھەمە چاپکراوەکان[٢]دەستکاری
- ھەفتەنامەی ڕووداو: ڕۆژنامەیەکی ھەفتانەیییە کە ڕۆژانی دووشەممە چاپ دەکرێت تایبەتە بە ھەرێمی کوردستان، بە ئەلفوبێی ئارامی و کوردیی ناوەندی وەشان دەکرێت، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە.
- ھەفتەنامەی ڕووداو (ئەوڕوپا): ڕۆژانی پێنچ شەممە لە وڵاتانی ئەورووپا چاپدەکرێت و دەست دەکەوێت، بەئەلفوبێی لاتینی و زاراوەی کورمانجی، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە.
- ھەفتەنامەی ڕووداوی وەرزشی: ڕۆژانامەیەکی وەرزشی چوار پەڕەیییە ھەموو سێشەممەیەک چاپ دەکرێت لە ھەرێمی کوردستان، بە ئەلفوبێی ئارامی و کوردیی ناوەندی وەشان دەکرێت، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە
- گۆڤاری ڕووداوی منداڵان: گۆڤارێکە تایبەتە بە منداڵان، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە.
ڕووداو (ماڵپەڕ)دەستکاری
پۆرتاڵی ڕووداو تایبەتە بە ھەواڵ و چالاکییەکانی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھان و ئابووری لەپاڵ ئەمەشدا چاوپێکەوتن (ھەڤپەیڤین) و وتار و بیروڕا و بابەتە کۆمەڵایەتیی و وەرزشی لەماڵپەڕەکە بڵاو دەبێتەوە، جگە لەوانە پۆرتاڵەکەی ڕووداو ھەل بە سەردانیکەران دراوە لە بەشی رووداوی تۆ، ئەمەو وێڕای ئەوەی ماڵپەڕەکە بە زاراوەی کورمانجی و سۆرانی بەردەستە و ھاوکاتیش بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و تورکیش ڕووماڵی ھەواڵەکانی دەکات.[٣]
کەناڵ و ڕادیۆدەستکاری
کەناڵی ئاسمانی ڕووداو کە بە تایبەتمەندی (HD) پەخشدەکرێت لە سێ مانگی دەستکرد کە ئەوانیش ھۆتبێرد، نایلسات، گالاکسی ١٩.[٤] و ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٣ یەکەم ڕۆژی کردنەوە کەناڵەکەبوو وەھەروەھا ھاوکاتیش ڕادیۆیەکە کرایەوە، ھاوکات کەناڵەکە لەریگای ڕسیڤەری دیجیتاڵی ناوخۆییش پەخشی ڕاستەوخۆ دەکات.
ڕەخنەکاندەستکاری
وێڕای ئەوەی وەک میدیایەکی سەربەخۆ خۆیان ناساندووە، بەڵام چەندین میدیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕەخنەیان لە ڕووداو گرتووە، بە سەرچاوەیەکی بڵاوکردنەوەی پڕووپاگەندە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و بەتایبەت سەرۆکی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی دەزانن.[٥][٦][٧][٨][٩]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "دەربارەی ڕووداو"
- ^ "چاپکراوەکان"
- ^ ماڵپەڕی ڕووداو
- ^ "فینکوێنسییەکانی کەناڵی ئاسمانیی ڕووداو"
- ^ "Independent media fades in Iraqi Kurdistan". Al-Monitor. 1 August 2014. Retrieved 19 December 2016.
- ^ "How the Islamic State is winning the media war". Al-Monitor. 3 June 2016. Retrieved 19 December 2016.
- ^ Chomani, Kamal (4 June 2012). "Nechirvan Barzani's association with media corruption … the Godaw Company as an example". Kurdistan Tribune. Retrieved 15 September 2013.
- ^ "Iraqi Kurdish Media: Truth, lies & the Kurdistan24 TV channel". Ekurd.net. 21 May 2016. Retrieved 19 December 2016.
- ^ پەیامنێری پێشووی رووداو: من ھەستم دەکرد خیانەت لەخەڵکی خۆم دەکەم ئەگەر لەرووداو بمێنمەوە، ماڵپەڕی سپیدمیدیا، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.