وتووێژ:تۆڕی میدیاییی ڕووداو

دوایین لێدوان: ٢٤ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

سڵاو، سەرۆکی مێدیای ڕووداو خۆی بە زمانی خۆی و ماڵپەڕی خۆیان دەڵێ ڕووداو سەر بە نێچیر بارزانی و پارەی ئەوە. خێرە لێرە نوسیوتانە سەربەخۆیە؟ کەس هەیە لە دنیا بە پارتی دیموکرات خۆشییەوە نەزانێ هی خۆیانە؟ هەر بە ڕاستی ئێوە حیزبایەتی دەکەن، یان ویکیپیدیای کوردی پەرە پێ دەدەن؟ دەی کاتێکی خۆش http://s28.postimg.org/io5xjvpnh/rudaw_PDK.jpg — ئەم لێدوانە لەلایەن 46.32.147.147 (لێدوان) واژوونەکراوە ٠٧:١٢، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)

سڵاو. بی بی سیش بودجەکەی دەوڵەتی بریتانیا دەیدا بەڵام ھەر دەڵێ سەربەخۆم. ھەموو میدیایەک ھەر دەڵێ سەربەخۆم ئەمەش قسەیەکە کە خۆیان دەێڵێن دەنا ڕاست دەکەی لە دنیادا میدیای سەربەخۆمان نییە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٥، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
من نامەوێت بەرگری لەم مێدیایە بکەم چونکە من لەوێ کارناکەم ، بەڵام ئەو بەستەرە وێنەی تۆ داتناوە یان لەویکی ئینگلیزیی هەیە ئەوا نابن بە سەرچاوەی زانستی ، وەک کاک چالاکیش باسی لێوە کرد ئەوە شتێکی جیهانییە لە قەتەریش جەزیرە هەیە کە لە توانای دارایی لە دەوڵەت وەردەگرێت ، هەرکاتێک ئێوە توانیتان سەرچاوەیەکی باشتر دەستکەوێت ئەوا دەتوانن ئەو دەقەی دەتانەویت لە ویکییدا دایبنێن - ئێمە لێرە پێناسە بۆ هیچ کەسێک ناکەین گەر خۆی وا پێناسی خۆی نەکردبێت! وە ئەو کابرایەی ئەم قسەی کردووە بەڕێوبەری ڕووداو نییە بەڵکوو ئاکۆ محەممەد بەڕێوبەری ئەو دەزگایە بەڵام ڕێبوار کەریم وەلی ڕەنگبێت لەپلەیەکی باڵای دەزگاکە بێت > Kushared (لێدوان) ‏٠٥:٢٩، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ناو دەستکاری

ناوی ئەم وتارە دەبێ (تۆڕی میدیاییی ڕووداو) یان (تۆڕی میدیای ڕووداو) بێت. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٩:١٤، ١٩ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

من میدیاییم پێ پەسەند ترە. ibrahim وتووێژ ‏٠٩:٤٢، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

تۆڕی میدیاییی ڕووداو ...بةراي من Hemn2019 (لێدوان) ‏١٨:٢٦، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

لەلای من ھەر باشترە «ڕووداو» بێت، ھەر وەکوو ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٧:١٣، ٩ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕووداو بەتەنیا ناشێت چونکە دەشێت وتاری جیاوازی لەسەر بنووسرێت نموونە بۆ وتاری (accident)، دەتوانین چەند ڕەوانەکەرێک بۆ ئەم وتارە درووست بکەین وەک تەلەفزیۆنی ڕووداو یان ڕادیۆی ڕووداو و هتد. Kushared (لێدوان) ‏١٨:٣١، ٩ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
با، دەکرێت بە تەنیا بکرێتە ڕووداو. کە وتاری ڕووداو (en:Accident) دروست کرا، ئەوکاتە چارەسەر زۆرە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٦، ٩ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

خۆ لێرەدا وتاری «Accident»مان ھەیە، بڕوانە؛ قەوماوە ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٥:١٣، ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrirrr: وەڵا نەمزانیبوو ھەمانە. بەس باشترە @Aza: بێتە ناو وتووێژەکە چونکە بڕوا ناکەم کەس بۆ وتاری Accident بنووسێت قەوماوە! بە لای منەوە ھەر ڕووداو بێت باشترە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:١٨، ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو وتووێژمان کرد و بەو ئاکامە گەیین کە قەوماوە بێ. پێم وایە وتووێژەکە لە ئارشیڤی داخوازی بەرامبەری کوردیدا ھەیە. وشەی ڕووداو زۆر گشتییە و بۆ ئەمە نابێ. accident یانێ ڕووداو و پێشھاتی ناخۆش. بۆ ئەم مەبەستە لە ھەنبانەدا وشەی قۆمە ھاتووە، بەڵام ئێمە قەوماوەمان پەسەن کرد. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٢٣، ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

باشترە ناوەکە وەک ئێستای بێت، لە ویکیپیدیا زۆرتر ناوە فەرمییەکان دەکرێنە ناوی وتارەکان. خەڵک دەڵێن ڕووداو، ئەوە ئاسایییە و بۆ کورتکردنەوەی قسەیە. سەرچیا‏١٧:٤١، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی تۆڕی میدیاییی ڕووداوم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٨:٣٠، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

تێکەڵکردن دەستکاری

پێم باشە ڕووداو (وێبگە) لەگەڵ تۆڕی میدیاییی ڕووداو تێکەڵ بکەین چونکە ئەوان تەواوی ڕووداویان بە تۆڕێکی میدیایی ناساندووە و پێویست ناکات وتارێکی جیا بۆ پێگەکە دروست بکرێت و بگرە لە ھیچ ویکییەکی تریش وتاریان بۆ پێگەکە نییە و تەنیا بۆ تۆڕی میدیاییی ڕووداو چەند ویکییەک وتاریان ھەیە. لەنێو وتارەکە دەتوانرێت باسی پێگەکەش بکرێت ئەگەر بە پێویست زانرا. جگە لەوانەش وتاری ڕووداو (وێبگە) بە ساڵ دەستکاریی تێدا ناکرێت و ناوەڕۆکەکەشی بایەخێکی وای نییە و شتێکی وا زیاد ناکات. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٢٦، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی تۆڕی میدیاییی ڕووداوم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٨:٤٠، ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "تۆڕی میدیاییی ڕووداو".