لێدوانی بەکارھێنەر:Calak
دوایین لێدوان: ١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Ahmad9823 لە بابەتی سلاو
![]() ئەرشیڤەکان |
---|
ڕیشەی مەڵبەنددەستکاری
جارێک باسی وشەی «مەڵبەند»مان کرد و من وتم لەوانەیە لە ماڵبەندەوە ھاتبێ. ئێسە کتێبەکەی نانەوازادەم تەماشا کرد ئەو دەڵێ مەڵبەند مەرزبەندە کە پاری /رز/ بووە بە / ڵ/. ئەمە لە دروست دەچێ. Aza (لێدوان) ١٣:٥٠، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
- @Aza: زۆر جاڵبە ھەر ئێستا کە وەڵامت دەدەمەوە خەریکی خوێندنەوەی وتارێک بووم (گردآوری و بررسی واژگان و اصطلاحات دامداری در گونۀ زبانی «سطوه»). تووشی وشەیەک ھاتم بَل [bal]: گوش بزرگ و بلند (چارپايان). لە بیر بەل-ی کوردی ھاتمەوە (بە ماناکانی دەرپەڕیو، بڵندتر لە دەوروبەری خۆی؛ درێژ) وتم بە خوا ئەمە ھەر دەبێ وشەی بەرز بێ.
- ئەمەیش ھەر ئەو شتەیە کە جنابت دەفەرمووی. بەس لە کوردیدا ئێمە -بەند-مان نییە و کوردییەکەی دەبێتە -بێن یان -وێن (وەک پشتوێن، دەربێن، دەمبێن و ...). ئەوانەی -بەند-یان تێدایە نوێترن. بەڵام ئەم بۆچوونە ھەر دەتوانێ دروست بێ.
- ئێمە وشەی مەرز-مان لە دامەزران-دا ھەیە کە ئەردەڵانەکان دەڵێن دامەرزیان. یانی ھەر دووک فۆرمەکە لە کوردیدا ھەیە و ئەمەیش ئاساییە. نموونەیەکی تر وشەیە ھەڵە-یە کە ھەر ھەمان ھەرزە-یە (وەک دەڵێن ھەرزەکار). وەک وتم بەرز و بەل-یش دەبێ ھەر ئاوا بن. دیارە ئەوانەی /رز/یان تێدایە ڕەسەنترن.-- چالاک وتووێژ ٢٠:٤٢، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
ھەڵە غەڵەت نییە؟ غەڵەت بووە بە ھەڵەت بووە بە ھەڵە. Aza (لێدوان) ٠٧:٢٦، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
- @Aza: منیش ھەر وەک تۆم بیر دەکردەوە دوایی زانیم وا نییە و ھەڵفریواوم. لە پاڵەویدا وشەی ھەلەگ ھەبووە کە لە کوردیدا بووەتە ھەڵە (ئەمەیش سەرچاوەکەی).
- لە دینکردی پێنجەمدا وشەی halak-kirdagār ھاتووە کە «بیھودەکار» مانا کراوەتەوە دەی ئەمە ھەر ھەرزەکار-ی کوردییە (ھەرزەکار لە ئەسڵدا یانی کەسێک کە کاری ھەرزە (بیھودە) دەکا دوایی بووەتە تازەلاو وەک چۆن دەڵێن جحێڵ یانی نەزان). دیارە ھەزرە و ھەڵە ھەر یەک شتن. چالاک وتووێژ ٠٩:٥٦، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
Togg on Sorani Kurdish Wikipediaدەستکاری
@Calak Hi, please can you create an article for new Turkish car manufacturer Togg on Sorani Kurdish Wikipedia as I would like to see it on this Wiki, but I don't understand this language and I can't find a translator for it to create myself. Thanks ARDITGILA (لێدوان) ١٧:٢٥، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سلاودەستکاری
سلاو بةريزم
تكاية ئةم وتارةى دام ناوة هي مامؤستاكةمة بؤجي زياننامةكةى ئةسرنةوة
لةعةري و كوردي
مةسةلة جي ية تكاية وةلام