قەوماوە پێشھاتێکی نەخوازراوی تووشھاتووە کە ئەگەر پێش ڕوودانی، ھۆکارەکانی بناسرێنەوە و کارێکیان لە پێناو بکرێ، ئەتوانرێ بەری پێ بگیردرێ. وشەی قەوماوە لە چاوگی قەومان یان قۆمان -ەوە دێ کە بە واتای ڕوودانی کاری ناخۆشە.[١]

ساڵی ١٨٩٥، یەکێک لە وێستگەکانی شەمەندەفەری پاریس

جۆرەکان دەستکاری

فیزیکی و نافیزیکی دەستکاری

  • فیزیکی وەکوو لێککەوتن و پێکدادانی ئۆتۆمبیلەکان یا پێڕاگوێزە مۆتۆرییەکانی تر، یان زامداربوون بەھۆی بەرکەوتنی شتێکی تیژ، داخ، کارەبایی یا ژەھراوییەوە.
  • نافیزیکی وەکوو بەنائەنقەست درکاندنی نھێنییەک، وتنی قسەیەکی نابەجێ، یان لەبیرچوونەوەی بڕیاری چاوپێکەوتن.

بە پێی چالاکی دەستکاری

  • کار: قەوماوەی شوێنی کار یا قەوماوەی پیشەیی بە ڕووداوێکی ناخۆش ئەوترێ کە لە کاتی جێبەجێکردنی کار لە کارگە یان کارخانە بقەومێ. بە پێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەی ناونەتەوەییی کار، ساڵانە زیاتر لە ٣٢١ میلیۆن ڕووداوی پیشەیی لە سەرانسەری جیھاندا ئەقەومێن و، ئەمە، ھاوڕێ لەگەڵ نەخۆشیگەلی سەرھەڵداو بە ھۆی کارەوە، ھەر ساڵ ئەبێتە ھۆی مەرگی زیاتر لە ٢/١ میلیۆن مرۆڤ.[٢]
  • بەتاڵی: زۆربەی قەوماوەکانی کاتی بەتاڵی برین و گەزەنی وەرزشین.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھەنبانەبۆرینە، عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی (ھەژاربڵاوگەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران (سروش)، چاپی دووەم، تاران، ١٣٧٦، لاپەڕەکانی ٥٧٠ و ٥٩٠.
  2. ^ بێوەیی و لەشساغیی سەر کار، ڕێکخراوەی نێونەتەوەییی کار.