یاریگای سلێمانی
یاریگای سلێمانی ناسراو بە مەلعەبەکە[١][٢] یاریگایەکی تایبەتە بە تۆپی پێ، و یاریگای تایبەتیی یانەی وەرزشیی سلێمانی و یانەی وەرزشیی نەورۆزە،[٣] ھاوکات چەندین یاری و پاڵەوانییەتی تری تێدا ئەنجام دەدرێت وەک یارییەکانی تیروکەوان،[٤] گۆڕەپان و مەیدان، یاریگاکە جێگای نزیکەی ١٥ ھەزار ھاندەر لە خۆدەگرێت.
لە ساڵی ٢٠١٧ شاسوار عەبدولواحید سەرمایەداری شارەکە، ھەڵستا بە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە و چاککردنەوەی کێشەکان و بەردەست خستنی پێداویستییەکان بۆ یاریگاکە، بەشێوەیەک کە لە مەرجەکانی یەکێتیی تۆپی پێی غێراق پەسەند بێت.[٥][٦][٧]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ مەلعەبەکە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی چرا تیڤی، لەلایەن کامەران ساڵح نووسراوە، ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ هێنراوە.
- ^ سلێمانی و پێشمەرگەکەی لەخولی عیراق بەیەک دەگەن، ماڵپەڕی خەندان، ٢١ی نیسانی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ سلێمانی.. یەکەمین پاڵەوانێتیی یانەکانی عەرەب بۆ تیروکەوان، ماڵپەڕی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ نۆژەنکردنەوەی یاریگای سلێمانی لە قۆناغی کۆتاییدایە، ماڵپەڕی کورئایوو، ١ی تەممووزی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە.
- ^ وێنە.. یارگای سلێمانی ئامادە دەبێت بۆ بەرێوەچونی یاری نێودەوڵەتی[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی شارپرێس، ٢١ی ئابی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ شاسوار عەبدولواحید: من یاریگاى چوارقوڕنەم نۆژەنکردووەتەوە، کەچی دەسەڵات بانگەشەى پێوە دەکەن ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ئێن ئارتی، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |