ماڵپەڕی خەندان
وێبگەیەکی کوردی
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
خەندان وێب سایتێکی کوردییە کە لەلایەن دەزگای خەندان بەڕێوەدەبرێت. ماڵپەڕی خەندان لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لەلایەن دەزگای خەندانەوە خرایەگەڕ. سایتی خەندان گرنگی بەھەواڵی کوردستان و عێراق و دەرەوە دەدات لەلایەن ڕاپۆرتی پەیامنێرەکانییەوە و بۆ ھەواڵی جیھانیش گرێبەستی لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس بۆ وەرگرتنی ھەواڵ و وێنە ھەیە. سایتی خەندان پەڕەیەکی لاوەکیان بۆ بەشی وەرزشی کردووەتەوە بەناوی خەندان سپۆڕت.
دەزگای خەندان لەئێستا خاوەنی کەناڵێکی ناوخۆیی و وێب سایتێک و ڕادیۆیەکە کە بەرھەم ئەحمەد ساڵح خاوەنداریی دەکات. خەندان لە پێشدا ڕۆژنامەی ئاسۆ بوو کە ئەوکات گۆڤارێکی ھەفتانەشیان ھەبوو.
سەرنووسەرەکان
دەستکاریسایتی خەندان چەند سەرنوسەرێکی ھەبووە، لەوانە: عارف قوربانی، سیروان غەریب، ئاراس جەمال، خەڵەف غەفوور، فازڵ ھەورامی، پشتیوان زاھیر.