شاسوار عەبدولواحید


شاسوار عەبدولواحید قادر ئیبراھیم (لەدایکبووی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩) دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیای نالیا و تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی نالیایە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سلێمانی، ئێستا خوێندکاری ماستەرە لەھەمان زانکۆ. لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧، شاسوار عەبدولواحید وەکو سەرۆکی فەخری یانەی سلێمانی و سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەکە دیاریکرا.

شاسوار عەبدولواحید قادر ئیبراھیم

Shaswar1.jpg
وێنەی شاسوار عبدالواحید لەبەردەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن.
لەدایکبوون (1979-١٢-0٢) ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ (تەمەن ٤١ )
تووی مەلیک، سلێمانی
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
پەروەردەبەکالۆریۆس لە ئەندازیاری (زانکۆی سلێمانی) (٢٠٠١–٢٠٠٥)
پیشەبزنسمان
سیاسەتمەدار
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
چالاکبوون٢٠١٠–ئێستا
تەلەڤیزیۆن
حیزبی سیاسیجووڵانەوەی نەوەی نوێ.png جووڵانەوەی نەوەی نوێ
ئایینئیسلام[ژێدەر پێویستە]
ھاوسەرشۆخان
مناڵ(ەکان)٣
خزمەکانسروە عەبدولواحید (خوشک)
وێبگەhttp://shaswar.net/default.aspx

لە سەرەتای بڕیاری کردنی ڕیفراندۆمەوە شاسوار عەبدولواحید دژایەتی خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەرکرد و بە بڕیارێکی ھەڵەی زانی بەھۆی نەگونجای کاتەکەیەوە و پێی وابوو باشترە تا دوو ساڵی تر دوابخرێت ئەوە بوو لەگەڵ نزیک بوونەوەی کاتی ڕیفراندۆم بەرەی «نەخێر لە ئیستادا» ڕاگەیاند و داوای کرد دەنگ بدەن بە نەخێر لە ڕیفراندۆمدا. دواتر قەوارەی نەوەی نوێی دامەزراند و خۆشی سەرۆکی قەوارەی نەوەی نوێیە بۆ ھەڵبژاردنی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان

ڕووداوەکانی ٢٠١٧دەستکاری

لە ٢٩ی کانوونی یەکەم ٢٠١٧ ھێزێکی ئەمنی ھەڵیانکوتایە سەر دامەزراوەی میدیایی نالیا و پەخشیکەناڵەکانی ئێن ئاڕ تییان ڕاگرت و کارمەندەکانیان لەھۆڵێکدا دەستبەسەرکرد. ھەروەھا لەکاتی گەڕانەوەی بۆسلێمانی، شاسوار عەبدولواحیدلەلایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەستگیرکرا.

ژیاندەستکاری

سەرەتای ژیاندەستکاری

شاسوار عەبدولواحید لە ساڵی ١٩٧٩ لەگەڕەکی تووی مەلیکی شاری سلێمانی لەدایکبووە، منداڵێکی زیرەک و وریا و بەجووڵە بووە، حەزی کردووە زۆر شت ھەیە بیزانێت، تەلەڤیزیۆن و ڤیدیۆی ھەڵوەشاندووەتەوە و دواتر پێکەوەیناون.

ھەر بەمنداڵی باوکی لەگەڵ خۆی بردوویەتی بۆ کەبابخانەکەی، بەھۆی ئەوەی بەرەبەیان دەچوو لەوێ دەخەوت و لەکاتژمێر ٧ ھەڵیاندەساند بۆ کارکردن، تاوەکو تەمەنی گەیشتە ١٠–١١ ساڵی و لە بەرەبەیانەوە کاری دەکرد.

لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا، لەدووکانەکەی باوکی ھاتەدەرەوە و دووکانێکی یاری ئەلیکترۆنی دانا، ھەرچەندە باوکی حەزی دەکرد کە لەگەڵیدا بەردەوام بێت، بەڵام شاسوار پێی وابوو کەنازانێت دەگاتە کوێ، بۆیە ئەو بڕیارەیدا و خۆشی حەزی لێبوو بەھۆی تەمەنەکەیەوە.

کاری بازرگانی نێوان بەغدا و سلێمانیدەستکاری

لە ساڵی ١٩٩٥ کە لە قۆناغی پێنجەمی زانستی بوو، بڕیاریدا واز لە خوێندن بھێنێت و خۆی تەرخان بکات بۆ کارکردن. سەرەڕای دووکانەکە، خەریکی کاری بازرگانی بووە لەنێوان بەغدا و سلێمانی، لەکاتێکدا ڕژێمی بەعس گەمارۆی ئابووری خستبووە سەر ھەرێمی کوردستان.

لەکاتی باررگانییەکەیدا، بڕیاریدا کە ھەموو سەرمایەکەی بخاتە بازرگانییەکەیەوە، بەڵام دەست بەسەر شتومەکەکەیدا گیرا و مایەپووچ بوو، دواتر دەستی بەکارکردن کردەوە.

لە سلێمانییەوە ئامێری یاریکردنی ئەلیکترۆنی دەبرد بۆ بەغدا و لەوێشەوە تەلەڤیزیۆنی دەھێنایەوە، لەمانگی ئەیلوولی ١٩٩٦ نزیکەی ١٠٠ ھەزار دیناری سویسری کۆکردووەتەوە، کە ئەو کاتە نرخی خانوویەک ٣٠–٤٠ ھەزار دینار بووە.

گەڕانەوە بۆ خوێندن و کۆچکردندەستکاری

پاش چوار ساڵ دابڕان لەخوێندن، لە ساڵی ١٩٩٨ گەڕاوەتەوە بۆ خوێندن و ئەو ساڵەی بە بەخشینی گشتی بڕیوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بووە لەکارە بازرگانییەکەی. کە لەقۆناغی شەشەمی زانستی بووە، لەکاتی گەشتەکانیدا پەرتووکەکانی لەگەڵ خۆیدا بردووە و کۆششی کردووە، لەئەنجامدا توانی کۆنمرە ٦٤٣ بەدەستبھێنێت.

ساڵی ٢٠٠٠–٢٠٠١، لەبەشی ئەندازیاری بیناکاری لەزانکۆی سلێمانی وەرگیراوە، بەڵام بڕیاریدا کە کۆچ بکات بەرەو ئەڵمانیا، لەمانگی شوباتی ٢٠٠١دا خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات و لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا ڕایگەیاند «ھاتووم لەم وڵاتە بژیم»، بە ١٠ خولەک کۆتایی دێت و لەپاش ٤٠ ڕۆژ مۆڵەتی مانەوەی کاتی وەردەگرێت، پێشتریش بڕیاریدا بوو کە لەماوەی ٢ مانگدا وەڵام وەرنەگرێتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

لەو کاتەدا باوکی پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ دەنێرێت و داوای لێدەکات خۆی بەئیش و کارەوە سەرقاڵ بکات، پاش ماوەیەک بڕیاردەدات کە بگەڕێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، ھۆکارەکەشی ئەوەبوو لەدواڕۆژدا دەبێتە ئەندازیار دواتر دەتوانێت زیاتر خۆی پێبگەیەنێت.

لەمانگی ئابی ٢٠٠١دا گەڕایەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، کە ئەو کاتە ھاوڵاتیان ئامادەبوون لەبەرامبەر گەیشتنیان بە ئەڵمانیا ١٠–١٢ ھەزار دۆلار خەرج بکەن.

خوێندن لەزانکۆدەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠١–٢٠٠٢ دەستی بەخوێندن لەزانکۆی سلێمانی کرد، یەکێک بوو لەخوێندکارە یەکەمەکان کە دواتر بەپلەی پێنجەم خوێندنی بەکالۆریۆسی تەواوکرد. لەپاش دوو ھەفتە لەچوونی بۆ زانکۆ ھاوسەرەکەی ناسیووە و عاشقی بووە، ھاوکات سەرقاڵی کار و بازرگانی بووە.

لەوکاتەدا ڕێکخراوە خوێندکارییەکانی لایەنە سیاسییەکان سەرقاڵ ھەڵبژاردنی نوێنەری خوێندکاران بوون، شاسوار پێشنیازی بۆ ھاوڕێکانی کردووە کە ڕێکخراوێکی خوێندکاریی بێلایەن دابمەرێنن بۆ نوێنەرایەتی خوێندکاری زیاتر بکات.

لە ساڵی ٢٠٠٢دا کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆ سەرقاڵ دەرکردنی ڕۆژنامەیەکی دەبن، کە ناوی خوێندنی لیبرالە و بەدوای خاوەن ئیمتیازێکدا دەگەڕێن و داوا لەشاسوار دەکەن کە ئەو وەری بگرێت، لە دوای ژمارە ٢ی ڕۆژنامەکەوە وەکو خاوەن ئیمتیاز دەناسرێت.

لەپاش ٣ ڕۆژ لەڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٣دا، شاسوار و ھاوڕێکانی، وەشانی عەرەبی ڕۆژنامەکەیان دەگەیننە بەغدا و لەزانکۆکانی ئەوێدا بڵاویدەکەنەوە، پاش ئەوەی ھەماھەنگی لەگەڵ کەمال خۆشناو سەرۆکی ئەو کاتەی زانکۆی سلێمانی دەکات، لەگەڵ خۆیدا ١٢ مامۆستا و پڕۆفیسیۆر لەزانکۆکانی بەغدا و موستەنسرییە دەھێنێت بۆ زانکۆی سلێمانی.

پاش خوێندنی بەکالۆریۆسدەستکاری

دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٥دا بەپلەی پێنجەم خوێندنی بەکالۆریۆس لە بەشی ئەندازیاریی بیناکاری لە زانکۆی سلێمانی تەواو دەکات، لەکۆمپانیای بەرزی بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی-سنووردار دەست بەکاردەبێت بۆ ماوەی یەک ساڵ وەکو ئەندازیار کاردەکات، لەپاش یەک مانگ کارکردن توانی ببێتە بەڕێوەبەری ١١ پڕۆژە.

دواتر دەچێتە ھەولێر و کاری بەڵێندەرایەتی بچووک دەکات و لە گوندی ئینگلیزی کاردەکات، ئەم ئەزموونەی بووە ھۆی ئەوەی لەیاسای وەبەرھێنانی ئەو کاتە تێبگات و بیرۆکەی دروستکردنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی لەسلێمانی بۆ پەیدابوو.

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری