جووڵانەوەی نەوەی نوێ

پارتێکی ڕامیاری لە ھەرێمی کوردستان (٢٠١٧)

جووڵانەوەی نەوەی نوێ پارتێکی سیاسییە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە دامەزراوە.[١] لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ھاوپەیمانێتی لەگەڵ تەڤگەری ئازادی و بەرەی دیموکراسی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و کوردستان ڕاگەیاند.[٢] لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٨ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نەوەی نوێ توانی ٤ کورسی بەدەست بھێنێت. ھەروەھا لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان توانی ٨ کورسی بەدەست بھێنێت. لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ٢٠٢١ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەھەر ١٥ بازنەکەی ھەرێم و کەرکووک ١٥ کاندیدای دیاری کرد لەو ژمارەیە ٩ کەس توانیان دەنگی پێویست بەدەست بھێنن و کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکەن.[٣]

جووڵانەوەی نەوەی نوێ
سەرۆکشاسوار عەبدولواحید
دامەزرێنەرشاسوار عەبدولواحید
دامەزراندن٢٨ی ئایلوولی ٢٠١٧
شوێنگەی سەرەکیسلێمانیئاڵای کوردستان
ئایدۆلۆژیاسێکولاریزم[ژێدەر پێویستە]
پڕۆگرێسڤیسم[ژێدەر پێویستە]
ڕەنگەکانپرتەقاڵی (سەرەکی)، سوور، زەرد، سەوز، سپی
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٩ / ٣٢٩
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان
١٥ / ١٠٠
کورسییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق
٠ / ٤٤٠
ماڵپەر
https://ngmovement.com/

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان

دەستکاری
حکومەت شوێن +/– کورسی ٪ دەنگەکان هەڵبژاردن
ئۆپۆزیسۆن چوارەم نوێ ٨ ٨٫٦% ١٠٧٬٦١٠ ٢٠١٨

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق

دەستکاری

لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی عێراق لەساڵی ٢٠٢١ بزوتنەوەکە سەرکەوتوو بوو بە بەدەستهێنانی ٩ کورسی.

حکومەت شوێن +/– کورسی ٪ دەنگەکان هەڵبژاردن
ئۆپۆزیسۆن یانزەیەم نوێ ٤ کورسی ٪١.٦٥ ١٧٠هەزار و ٩١٩ ٢٠١٨
ئۆپۆزیسۆن هەشتەم ٥ ٩کورسی ٪٢,٦٥ ٢٣٣هەزار و ٨٣٤ ٢٠٢١

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

دەستکاری

شاسوار عەبدولواحید (لە ٢٠١٧ەوە تا ئێستا)

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ وتاری شاسوار عەبدولواحید لە کاتی راگەیاندنی لیستی "نەوەی نوێ" (2/10/2017) (بە ئینگلیزی)، لە 2021-10-13 ھێنراوە
  2. ^ «کوردیو - جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەلَ دوولایەنی تر ھاوپەیمانیەتێکی راگەیاند» (بە کوردی). لە 13ی ئایاری 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  3. ^ «نەوەی نوێ: هیچ پۆست و وەزارەتێکمان لە حکوومەتی نوێی عێراقدا ناوێت». kurdpress.com. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.