حەیدەر عەبادی (عەرەبی: حيدر العبادي) سیاسەتوانێکی عێراقییە پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشتر وتەبێژ و بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی، و بەرپرسی نووسینگەی ئەو حیزبە بووە لە لەندەن، و لە کابینەکەی ئەیاد عەلاوی وەزیری پەیوەندییەکان بووە و، ئەندامی ھەر سێ خولەکەی پەڕلەمانی عێراق بووە و، ڕەگەزنامەی بەریتانیشی ھەیە.

حەیدەر عەبادی
حيدر العبادي
[[file:|230px|alt=]]
حەیدەر عەبادی لە ٢٠١٥
سەرۆک وەزیرانی عێراق
لە پۆستدا بووە
٨ ئەیلول ٢٠١٤ – ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٨
سەرۆک کۆمار فوئاد مەعسووم
بەرھەم ساڵح‎
جێگر ھۆشیار زێباری
ڕۆژ نووری شاوەیس
پێشینە نووری مالیکی
پاشینە عادل عھبدولمھھدی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون Haider Jawad Kadhim al-Abadi
(١٩٥٢-٠٤-٢٥) ٢٥ی نیسانی ١٩٥٢ (تەمەن ٧١ ساڵ)[ژێدەر پێویستە]
بەغدا, عێراق
پارتی سیاسی ھاوپەیمانیی نەسر
لایەنگیری سیاسی
تر
حیزبی دەعوەی ئیسلامی
منداڵ(ەکان) ٣
خوێندن لە زانکۆی تەکنۆلۆژیای بەغداد
زانستگەی ڤیکتۆریای مانچێستەر
ماڵپەڕ www.pmo.iq

ژیان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٥٢، لە شاری بەغدا لەدایکبووە، باوکی سێ منداڵە و، باوکیشی پزیشک بووە و، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونی بووە لە بەغدا. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە کەڕادەی بەغدا تەواو کردووە و، ساڵی ١٩٧٥ بەکالۆریۆسی لە زانکۆی تەکنۆلۆژیای بەغدا وەرگرتووە و، ھەر لەوێش دامەزراوە.

ماستەر و دکتۆرای لە ئەندازیاریی کارەبا وەرگرتووە، لە دوای وەرگرتنی ئەو بڕوانامانە لە ساڵی ١٩٨٠ بەدواوە نەگەڕاوەتەوە بۆ عێراق. لە سی ڤی خۆیدا لە کاتی ھەڵبژاردنەکان نووسیبووی کە لە ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە حیزبی دەعوە کردووە، ئەو کاتەی تەمەنی تەنیا پازدە ساڵان بووە. لە خولی ڕابردووی پەڕلەمانی عێراق ئەوکاتەی باس لە گۆڕینی مالیکی دەکرا، ناوی عەبادیش وەک یەکێک لە جێگرەوەکانی دەھات، کە ئەوکات یەکێک بوو لە ڕاوێژکارە نزیکەکانی مالیکی.

لە ساڵی ١٩٨٠ بووەتە بەرپرسی نووسینگەی حیزبی دەعوە، لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و، لە ساڵی ١٩٨٣ لەبەر چالاکییە سیاسییەکانی لە دژی ڕژێمی بەعس پاسپۆرتی عێراقی لێوەرگیرایەوە، لە ساڵی ١٩٨٢ دوو برای لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسێدارە دراون، کە یەکێکیان مامۆستای زانکۆ بووە، لە ساڵی ١٩٩٣ بووەتە بەرپرسی ڕێکخراوی پێشکەوتووی تەکنۆلۆژی و گواستنەوەی خێرا لە بەریتانیا، وەزیری پەیوەندییەکان بووە لە حکوومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٤ پاشان لە ٢٠٠٥ بووەتە ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت.

سەرچاوەکان دەستکاری

Political offices
پێشوو
نووری مالیکی
سەرۆک وەزیرانی عێراق
٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤
ئێستا
پێشوو
محەممەد سەعید سەحاف
وەک وەزیری ڕاگەیاندن
وەزیری گەیاندن
١ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ - ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤
جێگر
محەممەد عەلی حەکیم
لایەنگری حیزبی سیاسیی
پێشوو
نووری مالیکی
جێگری سەرۆکی حیزبی دەعوەی ئیسلامی
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ - ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤
جێگر
بەھا ئەعرەجی
پێشوو
نووری مالیکی
سەرۆکی حیزبی دەعوەی ئیسلامی
٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤
ئێستا