بەرەی تورکمانی عێراق

بەرەی تورکمانی عێراق (بە عەرەبی: الجبهة التركمانية العراقية، بە تورکی: Irak Türkmen Cephesi) جووڵەیەکی سیاسی بە نوێنەرایەتیی خەڵکی تورکمانی عێراقە. ئەم پارتە لە ٥ی نیسانی ١٩٩٥ وەکوو ھاوپەیمانییەک لە چەندین پارتی تورکمان کە لە چوارچێوەی یەکگرتووییی عێراق چالاکی دەکەن دامەزرا. ئامانجی پارتەکە ئەوەیە کە کۆمەڵگای تورکمان زیاتر لە سیاسەتدا بەشداری بکەن، بە فەرمی بناسرێن و مافی زۆرتریان ھەبێت.[١]

بەرەی تورکمانی عێراق
Irak Türkmen Cephesi
الجبهة التركمانية العراقية
سەرۆکحەسەن تووران
وتەبێژعەلی سادق مەھدی
سەرۆکسەعدەدین ئەرکیج
جێگری سەرۆکحەسەن تووران
دامەزرا لە٢٤ی نیسانی ١٩٩٥
پێگە سەرەکییەکانکەرکووک
ئایدۆلۆجیاناوچەگەری
قازانجی تورکمان
جێگای سیاسیڕاست
ڕەنگە فەرمییەکانشین
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
١ / ٣٢٩
ماڵپەڕ
www.kerkuk.net
ئاڵای حیزب

لەکاتی ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسێن، ئەم پارتە بەڕێوەبردنی کەرکووک و ناوچەکانی تری باکووری عێراقی تووشی کێشە کردووە و پێیوایە کە کەرکووک ھی خەڵکی تورکمانە.[٢][٣] بەرەی تورکمانی عێراق پێیوایە کە کەرکووک و بەشێکی زۆر لە باشووری کوردستان ھی ناوچەی تورکمانلییە، کە مانای وڵاتی تورکمانەکانە.[٤] ئەوان لەژێر نازناوی تورکمانلی یان وڵاتی تورکمانەکان، داوای کەرکووک، ھەولێر، تەلەعفەر، مەندەلی، مووسڵ و دووزخورماتوو دەکەن.[٥][٤] ھێزە چەکدارەکانی عێراق و پێشمەرگە دەرفەتی دامەزراندنی ھێزی چەکدارییان بە تورکمانەکان نەداوە و نەیانھێشتووە ئەو ناوچانەی لێی دەژین خۆیان بەڕێوەیببەن.[٦]

ئەم پارتە لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە بەرگریکردنی ناوچە تورکمانییەکان (بەتایبەت کەرکووک و دەوروبەری) و دانیشتووانی تورکمانی عێراق، ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە.[٧]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «The Iraqi Turkmen Front». OpenArchive Books.
  2. ^ Raber Tal’at Jawhar. «The Iraqi Turkmen Front». لە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  3. ^ «In Iraq, Kirkuk remains a question mark». The Washington Post. ١٣ی شوباتی ٢٠١٥.
  4. ^ ئ ا Anderson & Stansfield 2009, 57.
  5. ^ Anderson & Stansfield 2009, 16.
  6. ^ «Iraq's Turkmen call for arms to join anti-ISIS war». Rudaw.
  7. ^ «Turkmens fight besides Iraqi army for Turkmen settlements». TRT Avaz. 13 March 2015. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 16 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری