حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان حیزبێکی کوردییە لە باشووری کوردستان لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٥ دامەزرا ئەوەش بەجیابوونەوەی بوو لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کە ئەوکاتەوە لەلایەن خالید زەنگەنە ناسراو بە قادر عەزیزەوە سەرپەرشتیکرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٨ کرا بە دوو بەشەوە کە یەکێکیان ناوی وەک خۆی بوو ئەوەی دیکەیان بەرەی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی سەربەخۆ بوو لالەیەن قادر عەزیزەوە پاڵپشت دەکرا تاکوو ئەو بەرەیە ناوەکەی گۆڕی بۆ حیزبی ئایندەی کوردستان و قادر عەزیز بووە سەرۆکی ئایندە و بارەگای حیزبی ئایندە لە سلێمانی جێگیربوو و بارەگای حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەسەرۆکایەتکردنی حیزب لەلایەن بەڵێن عەبدوڵڵا بارەگا گوێزرایەوە بۆ ھەولێر.

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
سەرۆکبەڵێن عەبدوڵڵا
سکرتێری گشتیبەڵێن عەبدوڵڵا[١]
سکرتێری گشتیبەڵێن عەبدوڵڵا[١]
جێگرسەعد خالد
دامەزراندن١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٥ (1985-12-12)
جیابووەتەوە لەحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
ئایدۆلۆژیاسۆشیالیزم
دیموکراسی
ئینتیمای نیشتمانیلیژنەی کاری ھاوبەشی چەپی کوردستان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2411201911-amp. Retrieved 2021-02-19. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)