یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پارتێکی مسوڵمانە لە باشووری کوردستان، سوننە مەزهەبە و گرنگی دەدات بە بانگەوازی ئیسلامی

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان حیزبێکی ئیسلامیی سوننەیە لە باشووری کوردستان، لە ئێستادا لە پەرلەمانی کوردستان وەک لایەنی ئۆپۆزسیۆن دەردەکەوێت. یەکگرتوو بەحیزبێکی نزیک و لایەنگری ئیخوان موسلمین دادەنرێت.[٢]

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
سەرۆکسەلاحەدین بەھائەدین
دروشمئازادی، برایەتی، دادپەروەری
دامەزراندن١٩٩٤
شوێنگەی سەرەکیھەولێر، باشووری کوردستان
ڕۆژنامەیەکگرتوو
ئایدۆلۆژیائیسلامگەرایی سوننە
کوردایەتیی ئیسلامی[١]
شوێنی سیاسیڕاست
ڕەنگەکان     قاوەیی
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٤ / ٣٢٨
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان
١٠ / ١١١
ماڵپەر
yakgrtw.net

سەرۆکایەتی و ئەندامەکان دەستکاری

سەلاحەدین محمد بەھائەدین سادق، لەدایکبووی ١٩٥٠ لە ھەڵەبجە، لە یەکەم کۆنفرانسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ١٩٩٤، بە سکرتێری گشتی ھەڵبژێردرا. سەرکردەکانی تر، بۆ نمونە ھادی عەلی، کەسی دووەمی پارتەکە دوای سکرتێری گشتی‌یەو بەرپرسی ئەنجومەنی ناوەندی شورایە لە پارتەکەدا. ئەم ئەنجومەنە ھەموو سەرکردایەتی یەکگرتوو لەخۆ دەگرێت کە نزیکەی ٤٠-٥٠ کەسن وەک عەلی محەمەد ئەحمەد، دیندار نەجمەدین دۆسکی و عومەر عەبدولعەزیز.

پێگەی کۆمەڵایەتی دەستکاری

یەکگرتوو لەناو چینی خوێندکاراندا زۆر چالاکە (٤٠%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە لە ھەڵبژاردنی خوێندکارانی زانکۆی دھۆک) بەڵام لەناو کەسانی پێگەیشتووشدا بنکەی جەماوەریی ھەیە لە ھەولێرو پەیوەندی باشی ھەیە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‌ و پارتی دیموکراتی کوردستان.

ھەڵبژاردنەکان دەستکاری

لەکاتی خۆ ئامادەکردنی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە دیسەمبەری ٢٠٠٥ دا بارەگای یەکگرتوو بووە ئامانجی نزیکەی ٣٠٠٠ – ٥٠٠٠ خۆپیشاندەر کە زۆربەیان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بوون، لەوێ "بژی ٧٣٠" لەسەر دیوارەکان نوسرابوو. ٧٣٠ ئەو ژمارە سیمبولییە بوو تایبەت بوو بە ھاوپەیمانێتی دوو حزبە گەورە کوردییەکە، پارتی دیموکراتی کوردستان‌و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق. ئەم تاڵانییە لە وەڵامی ئەوە بوو کە یەکگرتوو لە ھاوپەیمانی دیموکراتی نیشتمانی کوردستان کشایەوە. ٤ ئەندامی یەکگرتوو کوژران، یەکێکیان ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو بوو، ئەمە دوابەدوای ئەوە روویدا کە نووسینگەکانیان لە دھۆک، زاخۆ‌ و چەند ناوچەیەکی تر کرانە ئامانجی تەقەکردنی پۆلیس‌ و ئاسایش کە ھاوکاری خۆپیشاندەرانیان دەکرد لەجیاتی ئەوەی بنکەو بارەگاکانی یەکگرتوو بپارێزن. یەکگرتوو دژی توند‌وتیژی‌یەو یارمەتی "یەکگرتووی ئیسلامی کورد" دەدات کە خزمەتگوزای بۆ ھەژاران دابین دەکات. لە ئەنجومەنی حوکمی عێراقدا بەشدار بوو.

لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٥، یەکگرتوو بڕیاری دا بە جیا لە گروپە کوردییەکانی تر بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکات لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥. لە ھەڵبژاردنەکانی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ یەکگرتوو بەشێک بوو لە ھاوپەیمانی بەرفراوانی پارتە کوردییەکان. ئەمجارەیان بە سەربەخۆ بەشداری کرد و دروشمی چاکسازی و خزمەتگوزاری بەرزکردەوە. یەکگرتوو رایگەیاند کە فرەحزبیی لە کوردستان جێبەجێ ناکرێت، دەنگدەران ئەبێت مافی ھەڵبژاردنیان ھەبێت. لەبارەی پرسە نەتەوەییەکانی کوردەوە، یەکگرتوو دەڵێت پارێزگاری لە ماف‌و دەستکەوتە دەستووریەکانی کورد دەکەم. لە ھەڵبژاردنەکانی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥، رێژی ١٫٣%ی بەدەستھێنا کە دەکاتە ٥ کورسی لە کۆی ٢٧٥ کورسی پەرلەمان.

لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤ی عێراق توانی ٤ کورسی بەدەستبھێنێت لەکۆی ٣٢٨ کورسی و لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣ی کوردستان لەکۆی ١١١ کورسی ١٠ کورسی بردەوە کە لەم ھەڵبژاردنەی کوردستان یەکگرتوو بەلیستی سەربەخۆ بەشداریکردن لەچاو ھەڵبژاردنەکانی پێشوو دەنگی کەمتری ھێنا بەڵام بەھۆی دابەزینی بەلیستی سەربەخۆی کورسییەکانی زیادیکرد.

کۆنگرەکان دەستکاری

کۆنگرەی شەشەم دەستکاری

لەکۆنگرەی شەشەمی حیزبی یەکگرتوو ئەمینداری پێنج کۆنگرەی ڕابردوو سەلاحەدین محمد بەھائەدین سادق لەسەر داوای خۆی خۆی نەپاڵاوت بۆ پۆستی ئەمینداریەتی یەکگرتوو، ئەمەش تا ئێستا لە مێژویی ھیچ لایەنێک و حیزبێکی کوردی باشوور نەبووە کە سەرۆکی حیزب لەسەر داوای خۆی واز لە پۆستەکەی بھێنێت، لە ڕێکەوتی ٢ی ئایار ساڵی ٢٠١٢ ھەڵبژاردن بۆ ئەمینداریەتی حیزب کرا و مەحەمەد فەرەج بە ئەمینداریەتی ھەڵبژێردرا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی شەشەم.

کۆنگرەی حەفتەم دەستکاری

لە کۆنگرەی حەفتەمدا کە ڕۆژانەی ٢٨ و ٢٩ی ئایاری ٢٠١٦ بەڕێوەچوو، چوار پاڵێوراو خۆیان پاڵاوت وەک بۆ پلەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئەوانیش سەلاحەدین بەھائەدین، محەممەد فەرەج، ئەبووبەکر کاروانی و محەممەد ڕەئووف. بەر لەئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکە محەممەد فەرەج لە ھەڵبژاردنەکان کشایە و پشتگیری خۆی لە سەلاحەدین بەھائەدین ڕاگەیاند. دواتر ھەڵبژاردنەکان ئەنجامدرا و لەگەڕی یەکەم سەلاحەددین بەھائەددین و ئەبووبەکر کاروانی زۆرترین دەنگییان ھێنا بۆیە پەنابرایە گەڕی دووەم و لەکۆتاییدا بەڕێژەی ٧٥% سەلاحەددین بەھائەدین بووە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان باوەڕی بەوەیە کە گەلی کورد گەلێکی ستەم لێکراوە و دراوسێکانی بە پاساوی جیاواز هەوڵیان داوە کە بە ژێردەستەیی بمێنێتەوە بۆیە یەکگرتوو باوەڕی وایە کە کورد مافی خۆیەتی خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی بێت و هەر لە درووست بوونیەوە پشتیوانی هەر جوڵەیەکی کوردی بووە لەهەر چوار پارچەکەی کوردستان کە زانیویەتی کورد پێی دەبێ بەشتێک ، هەر بۆیە چاوپۆشی لەو ستەم و ناهەقیانە کردوە کە لەلایەن هەردوو حزبە دەسەڵاتدارەکەی کوردستانەوە بەرامبەری کراوە بە تایبەت کە لەلایەن پارتیەوە چەندین جار بارەگاکانی سوتێنراون و ئەندامانی شەهید و زیندانی کراون و ئەشکەنجە دراون و نانبڕاو کراون.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ موسەننا ئەمین: خۆم کاندید دەکەم بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق. hawlati.co.
  2. ^ "Proپەڕگە: Kurdish Islamist movement". BBC News. 13 January 2003. Retrieved 6 April 2010.