کوردایەتیی ئیسلامی

کوردایەتیی ئیسلامی ئایدیۆلۆژیایەکە کە ناسیۆنالیزمی کوردی تێکەڵ بە بیروڕای ئیسلامیزم دەکات. زۆرێک لە کوردە موسڵمانەکان ئەو بیروڕایەن ھەیە. ئەو ئایدۆلۆژیایە لە بەرامبەری ناسیۆنالیزمی سەرەکیی کوردایەتی کە سروشتی سێکولاریزمی ھەیە دادەنرێت.[١][٢]

ئەو ئایدۆلۆژیایە دوای شکستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و دروستکردنی وڵاتی تورکیا هاتە ئاراوە، دوو ڕووداو کە کوردەکانی توڕە کرد. زۆرێک لە کوردەکان کە هەستیان دەکرد بەهۆی چاکسازییەکانی ئەتاتورکەوە کلتور و ئایین و زمان و مرۆڤەکانیان لە مەترسی لەناوچوونە، دەستیان کرد بە ڕووکردنە ئیسلامیزمی کوردی. شێخ سەعید سەرکردایەتیان دەکرد.[٣]

تەنانەت یەکێک لە کوردە ئیسلامییە توندڕەوەکانی وەک مەلا کرێکار، ھەتا ڕادەیەک بیروڕای ناسیۆنالیزمی هەیە. لە هەندێک ڤیدیۆدا ئەو باس لە پرسی کورد و پشتیوانیکردن لە سەربەخۆییی کورد دەکات، لە کاتێکدا کە ھەمیشە توندڕەویی ئیسلامیی خۆی پاراستووە. ھەرچەندە ناوبراو جارێک لێدوانی سیاسی و نەتەوەیی بڵاو دەکاتەوە و جارێکی دیکەش خەریکی بڵاوکردنەوەی لێدوانی جیھادییە. مەلا کرێکار کە ئیسلامییەکی پۆپۆلیستییە و جەماوەری لە باشووری کوردستان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٩ بەرز بووەوە، بەتایبەت لەناو ئەو گەنجانەدا کە دژی حکوومەتی کوردی بوون. حەمە غەریب، ڕۆشنبیرێکی کورد داکۆکیی لەوە دەکرد کە پێویستە ناسیۆنالیزمی سەرەکیی کوردی چاکسازی بکرێت بۆ ئەوەی ئیسلامیش بگرێتەوە.[٤] مەلا کرێکار هەروەها ڕایگەیاندووە کە کوردایەتی لە سێ خاڵ پێکدێت کە ئیسلامییەکان لە دوو خاڵی یەکەمدا لەگەڵ گرووپەکانی تر بیروڕای ھاوبەشیان ھەیە، بەڵام لە خاڵی سێیەمدا کە بابەتی سێکۆلاریزمە ئەوان دژی جیاکردنەوەی ئیسلام لە سیاسەتن کە بەھۆیەوە ناکۆکی و کێشەیان لەگەڵ گرووپە ناسیۆنالیزمەکانی تر ھەیە. ئەو ھەروەھا وتوویەتی کە سێکۆلاریزم بەهاکانی کوردی لەناوبردووە.[٥]

هەروەها زۆر کەسی تر ئەو ئایدۆلۆژیایەیان بە فاشیست، توندڕەو، دژە تورک، دژە عەرەب، دژە مەسیحی، دژە جوولەکە و مەترسی بۆ سەر هەر کەسێک کە کورد و موسڵمان نەبێت ناو بردووە.[٦] ئەمە لە کاتێکدایە کەسانێکی ئیسلامیی وەکوو شێخ عێزەدین دژی تێکەڵبوونی ئیسلام لەگەڵ سیاسەت بوون.[ژێدەر پێویستە]

پارتەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Understanding PKK, Kurdish Hezbollah and ISIS Recruitment in Southeastern Turkey». Studies in Conflict & Terrorism: 1–21. February 23, 2022. doi:10.1080/1057610X.2022.2042897. hdl:1887/3618301. S2CID 247117013. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Islamists of Kurdistan: Contradictions Between Identity and Freedom». The Washington Institute.
  3. ^ Hassan، Mona (10 January 2017). Longing for the Lost Caliphate: A Transregional History. Princeton University Press. ISBN 978-1-4008-8371-4. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  4. ^ «The hybridisation of religion and nationalism in Iraqi Kurdistan: The case of Kurdish Islam». Third World Thematics: A TWQ Journal. 5 (3–6): 221–241. 22 May 2022. doi:10.1080/23802014.2022.2070269. S2CID 249036504. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ Mahmud Yasin Kurdi (29 September 2016). «Time has come to break from Iraq, says radical Kurdish cleric Mulla Krekar». rudaw.net. لە 29 November 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 28 November 2016 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  6. ^ «The hybridisation of religion and nationalism in Iraqi Kurdistan: The case of Kurdish Islam». Third World Thematics: A TWQ Journal. 5 (3–6): 221–241. 22 May 2022. doi:10.1080/23802014.2022.2070269. S2CID 249036504. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)