محەممەد فەرەج لەدایکبووی شاری ھەڵەبجەلە ساڵی١٩٥٣، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئادابی عەرەبیدا لە پارێزگای نەجەف تەواو کردوە. لەڕێی مامۆستا علی عبداللە و پەیوەندی بە برایانی مووسڵمانان کردوە و لەکاتی بوونی ناکۆکی نێوان خەتی یەک و خەتی دووی ئیخوان سەر بە خەتەکەی مامۆستا سەلاح بوە و لەسەرەتای دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی یەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوە تا ئێستا و بۆ یەک خول ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسی لیژنەی مافی مرۆڤ بووە.


لەدایکبوون١٩٥٣
نیشتەجێیھەولێر
نەتەوەکورد
پەروەردەبەکالۆریۆس لەئادابی عەرەبی
پیشەئەمینداری پێشووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
ئایینموسڵمان

لە ٢ی ئایاری ساڵی ٢٠١٢ وەک ئەمینداری حیزبی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ھەڵبژێردرا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی شەشەم، لە کۆنگرەی حەفتەمی حیزبەکە لەڕۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦، خۆی کێشایەوە لەخۆھەڵبژاردن بەپۆستی ئەمینداری یەکگرتوو.

سەرچاوەکان دەستکاری