حیزبی شیوعیی کوردستان-عێراق

(لە حیزبی شیوعی کوردستان-عێراقەوە ڕەوانە کراوە)

حیزبی شیوعیی کوردستان ـ عێراق، لە ئاکامی پەرەسەندنی ھۆشمەندی چینایەتی‌ و سیاسی گەلی کوردستان بە گشتی ‌و رۆڵی کرێکاران ‌و رەنجدەران لە تێکۆشانە نیشتمانی ‌و چینایەتییەکاندا، دامەزراوە.

حیزبی شیوعیی کوردستان-عێراق
دامەزراندن١٩٤٥ وەکوو «لقی کوردی حیزبی شیوعیی عێراق»
٣٠ی حەزەیرانی ١٩٩٣
جیابووەتەوە لەحیزبی شیووعیی عێراقی
پێشینەلقی کوردی حیزبی شیوعیی عێراق
ڕۆژنامەئازادی (١٩٤٥-١٩٦٠)
تەلەڤیزیۆنئازادی تیڤی
ئایدۆلۆژیاسۆشیالیزم
کۆمۆنیزم
مارکسیزم-لێنینیزم
شوێنی سیاسیشوێنی سیاسی
ئینتیمای نیشتمانیلیژنەی کاری ھاوبەشی چەپی کوردستان
ئینتیمای نێودەوڵەتیکۆبوونەوەی نێونەتەوەییی پارتە شیوعی و کرێکارییەکان
ماڵپەر
www.regaykurdistan.com

مێژووی حیزب دەستکاری

ئەم رێکخراوە لە یەکەمین کۆنگرەی حیزبی شیوعیی عێراقدا لە ساڵی ١٩٤٥دا بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندێتی نەتەوەیی، بەناوی لقی کوردی حیزبی شیوعیی عێراق ڕاگەیەنراوە و مافی دانانی بەرنامە ‌و پێڕەوی ناوخۆی پێدراوە، پاشان بوو بە لقی کوردستان.

لە ئایاری ١٩٦٦دا لقی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بەست و دواتر لە سێیەمین کۆنفرانسی حیزبدا لە کانوونی یەکەمی ١٩٦٧ گۆڕا بۆ رێکخراوی ھەرێمی کوردستانی حیزبی شیوعیی عێراق و، لە ئایاری ١٩٦٩دا کۆنگرەی یەکەمی خۆی بەست ‌و بەرنامەیەکی نیشتمانی ‌و دیموکراسی داڕشت.

لە دوای ئەو وەرچەرخانە مێژووییەی کە لە ئەنجامی راپەڕینی ئاداری ١٩٩١دا ھاتەکایەوە، رێکخراوی ھەرێمی کوردستان دووەمین کۆنگرەی خۆی لە (٣٠/٦/١٩٩٣)دا بەست و حیزبی شیوعیی کوردستان ـ عێراقی وەک درێژەپێدەری رێکخراوی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی ئازادی یەکەمین ڕۆژنامەی سیاسی شیوعیی کوردیە لە عێراق ١٩٤٥-١٩٦٠

ئەمانەش ببینە دەستکاری