حەشدی شەعبی (بە عەرەبی: الحشد الشعبي)، ڕێکخراوێکی چەتری عێراقییە کە دەوڵەتی عێراقی سپۆنسەری دەکات. لە نزیکەی ٦٧ کوتلەی چەکداری جیاواز لەگەڵ نزیکەی ١٢٨ ھەزار چەکدار پێکھاتووە، کە زۆربەیان گروپی موسڵمانی شیعەن، بەڵام گروپەکانی موسڵمانی سوننە، مەسیحی و ئێزیدیش لەخۆدەگرن. بەڵام لێکۆڵینەوەیەک بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەرکەوت کە نزیکەی ٦٠ ھەزار کەسیان سەربازی ڕاستەقینەن، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە ٧٠ ھەزاریان "سەربازی شاراوە"ن.

حەشدی شەعبی
الحشد الشعبي
بەشدار لە شەڕی کەرکووک (٢٠١٧)
ساڵانی چالاکییحوزەیرانی ٢٠١٤-تاکوو ئێستا
ھاوپەیمانان ئێران
 سووریا
 عێراق
کوردستان پێشمەرگە (ھەندێک جار)
دوژمنان ئیسرائیل
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
 میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
کوردستان پێشمەرگە (ھەندێک جار)[١]

یەکینەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری وەک گروپێک لە ساڵی ٢٠١٤ پێکھێنراون و نزیکەی لە ھەموو شەڕێکی گەورەدا دژی داعش شەڕیان کردووە. دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨دا بە تەواوی لەلایەن حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ئەوکاتەی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ ڕێکخرایەوە، ناوی «پاسەوانی نوێی کۆماری عێراق»ی لێنراوە، کە رێسای بۆ گونجاندنی دۆخی کۆکردنەوەی جەماوەری دەدا. ھەندێک لە میلیشیا پێکھێنەرەکانی لەلایەن ھەندێک دەوڵەتەوە بە گروپی تیرۆریستی دادەنرێت، لە کاتێکدا ھەندێکی تر بە توندوتیژیی تائیفی تۆمەتبار کراون. لەماوەی ناڕەزایەتییەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠، ئەو ڕێکخراوە بە کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران و چالاکوانان تۆمەتبارکرا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "حەشدی شەعبی شەڕی دژبە پێشمەرگە دەستپێکرد". www.aa.com.tr. Retrieved 2021-11-27.
  2. ^ "Islamic State: The caliphate strikes back". The Economist. 23 May 2015. Retrieved 25 May 2015.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری