سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان لە ئێران
سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان لە ئێران | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە یەکخستنی شۆڕشی ئێران و جیابوونەوەی کوردان لە ئێران | |||||||
![]() |
|||||||
|
|||||||
جەنگاوەران | |||||||
![]()
| ![]() کۆمەڵە سازمانی خەبات یەکێتیی جەنگاوەرە کۆمۆنیستەکان
|
||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
![]()
| ![]() ئەحمەد موفتیزادە |
||||||
هێز | |||||||
٧٠٠٠ (بەپێی وتەی حدکا) | |||||||
زیان و تیاچوونەکان | |||||||
+٣٠٠٠ کوژراو | +٥٠٠٠ کوژراو | ||||||
١٢٠٠ زیندانی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو ١٢ ئەفسەری ئێرانی لەسێدارەدران بەهۆی ئەوەی ڕەتیانکردەوە کە شەڕ بکەن تێکڕا: ٣٠٠٠ - ١٠٠٠٠ کوژراو |
سەربزێویی[٢] ١٩٧٩ی کوردان لە ئێران (بەئینگلیزی: 1979 Kurdish rebellion in Iran) هەڵقڵیشا لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ١٩٧٩دا، بەچەند مانگێک دوای تەواوبوونی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، و بووە گەورەترین شۆڕش دژ بە ڕژێمی نوێ لەنێو ڕاپەڕینی گەلان لەئێراندا و یەکێک بوو تووندوتیژترین یاخیبوونە کوردییەکان لە ئێرانی مۆدێرندا. لەسەرەتادا، بزووتنەوە کوردییەکان هەوڵیان دەدا کە هاوتەریب بڕۆن لەگەڵ حکوومەتی نوێی عێراق، بەجۆرێک کە لەدوی ئەوە کەوتبوون کە پێناسی موسوڵمانیی خۆیان نیشان بدەن و زەمینەیەکی هاوبەش لەگەڵ شیعەکاندا بدۆزنەوە. حدکا زۆر هەوڵی دەدا کە خۆی وەک ڕێکخراوێک نیشان بدات کە هەوڵ بۆ جیابوونەوە نادات، بەجۆرێک کە ڕەخنەی لەوانە دەگرت کە داوای سەربەخۆییان دەکرد، بەڵام بەهەرحاڵ داوای ئۆتۆنۆمی سیاسیی دەکرد. دواتر، پەیوەندییەکانی نێوان کوردان و حکوومەتی ئیسلامیی نوێ زوو تێکچوون، ئەگەرچی شیعە کوردەکان و هەندێک سەرۆک هۆزەکان پاڵپشتیی حکوومەتە شیعییە نوێیەکەیان دەکرد، کوردە سوونییە چەپڕەوەکان لە پارێزگای کوردستانەوە لەسەر پڕۆژە نیشتمانییەکەیان بەردەوام بوون.
لەکاتێکدا کە لەپێشدا جەنگاوەرە کوردەکان، بەتایبەتی ئەوانەی حدکا، هەندێک بەدەستهێنانی ناوچەیی و خاکییان بەئاکام گەیاند لەناوچەی مەھاباد و توانیان سەربازە ئێرانییەکان لەهەرێمەکە دەرکەن، بەڵام هێرشێکی بەرفراون لە بەهاری ١٩٨٠دا لەلایەن سپای پاسدارانەوە باردوخەکەی هەڵگێڕایەوە.
دوابەدوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە ئەیلوولی ١٩٨٠دا، هەوڵێکی زۆر زیاتر لەپێشتر درا لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە بۆ لەناوبردنی یاخیبوونە کوردییەکە، کە لەوکاتەدا تاکە یاخیبوون بوو کە کپ نەکرا بوو (ڕاپەڕینی بەلۆچەکان، عەرەبەکان و تورکمانەکان لەو کاتەدا کپ کرا بوون). لەدرەنگانی ١٩٨٠دا، هێزە ئاساییەکانی ئێران و سپای پاسداران کوردە ڕاپەڕیوەکانیان لە قەڵاکانیان دەرکێش کرد، بەڵام هێشتا چەندین گرووپی کوردە یاخییەکان هێرشی کوشندەیان ئەنجام دەدا. پێکدادانەکان تا کۆتایی ١٩٨٣ بەردەوام بوو.
نزیکەی ١٠٠٠٠ کەس کوژران لەو یاخیبوونەی کورداندا، کە ١٢٠٠ ـیان زیندانە سیاسییە کوردەکان بوون و لەسێدارەدران لە دوایین قۆناغی یاخیبوونەکەدا. ناکۆکی کوردی-ئێرانی لە ١٩٨٩دا کۆتایی هات، ئەویش دوای تێرۆرکردنی سەرکردەی حدکا.[٣]
پاشبنەمادەستکاری
لەگەڵ هەبوونی ئەزموونی شۆکدارانەی حوکمڕانی پەهلەوی هەروەها دوو شۆڕشی شکستخواردوو لە ١٩٤٦ و ١٩٦٧، حیزبە سیاسییە کوردییەکان پاڵپشتی بەپەرۆشی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بوون دژ بە شا کە بووە هۆی ئەوەی خومەینی دەسەڵات بگرێتە دەست لە شوباتی ١٩٧٩دا. شا خۆی وا پیشان ئەدا کە هیچ دۆستی داواکانی کورد بۆ ئۆتۆنۆمییەکی گەورەتر نەبێت. لەیەکەمین ڕۆژەکانی شۆڕشەکەوە، پەیوەندییەکان لەنێوان حکوومەتی ناوەند و حیزبە کوردییەکان پڕ لە ئاستەنگ و گرانیی بوو.
کوردان، بەجیاوازیی لە شێوەزاری زمانیی و کەلتووریان، وەک کۆمەڵێکی لاواز لە بەکارهێناندا دەبینران لەلایەن هێزە بیانییەکانەوە کە ئارەزوویان وا بوو ئارامیی کۆمارە نوێیەکە تێک بدەن. کوردە سووننەکان، بەپێچەوانەی زۆرینەی ڕەهای خەڵکی ئێرانەوە، دەنگیان نەدا بە پشتگیریکردنی درووستبوونی کۆمارێکی ئیسلامیی لە نیسانی ١٩٧٩دا. ئەو ڕیفراندۆمە یەکەمیی و گرنگیی بۆ شیعەکان دانا و هیچ ڕێگەیەکی دەستووری نەدا بۆ هەبوونی هەرێمی ئۆتۆنۆمی.
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ Jeffrey S. Dixon; Meredith Reid Sarkees (2015). "INTRA-STATE WAR #816: Anti-Khomeini Coalition War of 1979 to 1983". A Guide to Intra-state Wars: An Examination of Civil, Regional, and Intercommunal Wars, 1816-2014. SAGE Publications. pp. 384–386. ISBN 978-1-5063-1798-4.
- ^ یاخیبوون
- ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی