محەممەد عوسمان سیراجەدینی دووەم
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
محەممەد عوسمان سیڕاجەدینی دووەم (١٨٩٦–١٩٩٧) پیری تەریقەتی نەقشبەندی و ڕابەری ھێزی چەکداری سوپای ڕزگاری[١] لەناوچەی ھەورامان بوو.
ژیان
دەستکاریمحەممەد عوسمان کوڕی محمد عەلائەدینی کوڕی عمر زیائەدین کوڕی عوسمان سیراجەدینی یەکەمە. عوسمان لە ساڵی ١٨٩٦ لە گوندی سەفیاوا کە کەوتووەتە لای شاری جوانڕۆ لەدایکبووە. دایکی نورجیان خانم، کچی محمد سادق وەزیری سەوڵاوا ناسراو بە نایب الحکومە بووە. لە منداڵیدا، باوکی، دەڕوات بۆ گوندی سەفیاوا کە لەو زەمانەدا موڵکی خانەقای بیارە بووە و چەند ساڵێک لەوێ ماوەتەوە. محەممەد عوسمان ھەر لە منداڵییەوە لەگەڵ براکەی خالید دەست دەکەن بە خوێندنی فیقھ و لە مەجلیسەکانی سۆفییەکان بەشداریان کردووە. ئەدەبیاتی عەرەبی و فارسی لە مدرەسەی دینیی بیارە و دووڕۆ فێربووە. تەفسیری قورئان لە سەید حوسێن تاربوغی ساوجیلاغی فێربووە.
محەممەد عوسمان دوای تەواوکردنی خوێندن و سلووک کێشان بە دەستووری باوکی دەکرێت بە سەرپەرشتی ھەردوو خانەقای بیارە و دووڕۆ. لە بەر نەخۆشی و بەساڵاچوونی باوکی بەڕێوەبردنی خانەقاکان دەکەوێتە ئەستۆی ئەو. باوکی لە ساڵی ١٩٥٤ کۆچی دوایی کردووە.
لە ساڵی ١٩٥٨ لەبەر ئالۆزیی باردۆخی سیاسیی ئەو کاتەی عێراق ناچار بیارە بەجێ دەھێڵێت و بەرەو دووڕۆ دەچێ. لەوێ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و موڵک و ماڵ و زەوی و زارێکی زۆری دەبێت و باخی محمووئاوا و خانەقا و مەدرەسەی دووڕۆ و محمووئاوا دروست دەکات.
عوسمان لە ساڵی ١٩٧٩ لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی لە ئێران و ئاڵۆزیی بارودۆخ ناوچەکە دەگەرێتەوە بۆ بیارە و دوای ساڵێک لە ھەڵگیراسانی شەڕی عێراق و ئێران محەممەد عوسمان دەچێت بۆ بەغدا و لەوێ دەمێنێتەوە تا ساڵی ١٩٩٠ پاشان دەچێ بۆ ئوردن و لەوێ نزیکەی دوو ساڵ دەمێنێتەوە و پاشان دەڕوات بۆ تورکیا بۆ شاری ئەستەمبۆڵ. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧ دوای نەخۆشییەکی سەخت لە نەخۆشخانەیەکی ئەستەنبۆڵ کۆچی دوایی کرد و ھەر لە باخچەی ماڵەکەیدا بەخاک سپێردا.
چالاکی سیاسی و چەکداری
دەستکاریمحەممەد عوسمان پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ڕژێمی پەھلەوییەوە ھەبوو.[٢] دوای شۆڕشی ئیسلامی ١٩٧٩ میلیشیای ھێزی سۆپای ڕزگاری بۆ دژایەتیکردنی کۆماری ئیسلامی پێک ھێنا. گرووپی ڕزگاری ٢٠٠٠ چەکداریان ھەبوو و لە ھەورامان جێگیر بوون. دوای پێکدادانی سەربازی گرووپەکە لەگەڵ ھێزەکانی سوپای پاسداران، ئەرتەش و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان شکستیان پێھێنرا. کەمێک دوای شۆڕشی ئیسلامیی، سەرەتا محەممەد عوسمان نەغسەبەندی گوازرایەوە بۆ گوندی بیارەی سەر سنووری عێراق و ئێران، دواتر لەژێر پارێزگاری حیزبی بەعس بۆ بەغدا گوازرایەوە.[٣]
بەرھەمەکان
دەستکاری- چەپکە گوڵێ لە گوڵزاری عوسمانی (دیوانی شێعر بە کوردی-سۆرانی وھەورامی- و فارسی)
- سیڕاجوالقولوب (بە عەربی نووسراوە و وەرگێڕراوەتە سەر زبانی تورکی و فارسی)
- تەفسیری سوورەی موبارەکەی تین بە عەرەبی
- وەسیەت نامە بۆ مورید ومەنسوبان
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «لە شێخ عیزەدین حوسەینی و موفتیزادەوە تا داعش، ئیسلامی سیاسی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان». www.kurdistanc.com. ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان. لە 11ی ئەیلوولی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ کتاب یادداشت های علم اثر اسد اله علم (بە فارسی) (Chāp-i 1 ed.). Tihrān: Māziyār. ISBN 9789645643353. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 6ی شوباتی 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ Urdībihishtī dīgar : khāṭirāt-i farār-i ʻAbd al-Majīd Khazāʼī az zindān-i Sulaymāniyah-i ʻIrāq (بە فارسی) (Chāp-i avval ed.). تاران. p. 38. ISBN 978-964-506-987-0.
- ژیاننامەی محمد عثمان سیراجەدینی دووەم، سەرفرازان