میرحوسێن مووسەوی خامنە (بە فارسی: میرحسین موسوی خامنه‎؛ لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٤٢) ھونەرمەند، تەلارساز و سیاسەتوانێکی چاکسازیخوازی ئێرانییە کە لە ساڵی ١٩٨١ ھەتا ١٩٨٩ وەکوو ٤٩یەمین و دوایەمین سەرۆک وەزیرانی ئێران کاری کردووە. ئەو کاندیدای چاکسازیخواز بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٠٩ بوو و دواتریش بووبە سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی خۆپیشاندانەکانی دوای ھەڵبژاردن. موسەووی ھەتا ساڵی ٢٠٠٩ وەکوو سەرۆکی ئەکادیمیای ھونەری ئێران کاری دەکرد، کە دواتر لەلایەن دەسەڵاتدارانی بناژۆخوازەوە لابردرا.[٣] ئەگەرچی مووسەوی ھەمیشە خۆی بە چاکسازیخواز دەزانی و بڕوای بە پەرەپێدانی گۆڕانکاری لە چوارچێوەی دەستووری شۆڕشی ١٩٧٩دا ھەبوو، بەڵام لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٣دا، لە وەڵامی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ لەلایەن عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، دژایەتی لەگەڵ دەستووری کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند و داوای گشتپرسییەکی بەربڵاوی بۆ گۆڕینی تەواوەتیی دەستوور و گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستەمی سیاسیی ئێراندا کرد.[٤]

میرحوسێن مووسەوی
مووسەوی لە ساڵی ٢٠٠٩
٤٩یەمین سەرۆک وەزیرانی ئێران
لە پۆستدا بووە
٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١ – ١٦ی ئابی ١٩٨٩
سەرۆک کۆمار عەلی خامنەیی
پێشینە محەممەدڕەزا مەھدەوی کەنی (سەرپەرشت)
پاشینە ھەڵوەشایەوە
وەزیری کاروباری دەرەوە
لە پۆستدا بووە
٥ی تەمموزی ١٩٨١ – ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٨١
سەرۆک وەزیران محەممەدعەلی ڕەجایی
محەممەد جەواد باھونەر
محەممەدڕەزا مەھدەوی کەنی (سەرپەرشت)
بەخۆی
پێشینە محەممەدعەلی ڕەجایی (سەرپەرشت)
پاشینە عەلیئەکبەر ویلایەتی
سەرۆکی دامەزراوەی موستەزعەفان
لە پۆستدا بووە
٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨١ – ٦ی ئەیلوولی ١٩٨٩
دەستنیشان کراوە لەلایەن ڕووحوڵڵا خومەینی
پێشینە محەممەدعەلی ڕەجایی
پاشینە موحسین ڕەفیقدووست
ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری ئێران[١]
لە پۆستدا بووە
١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ – ٣ی ئابی ٢٠٠٥
سەرۆک کۆمار محەممەد خاتەمی
پاشینە موجتەبا سەمەرە ھاشمی
سەرپەرشتی فەرمانگە وەزارەتییەکان
وەزیری بەرگری
سەرپەرشت
لە پۆستدا بووە
٢٠ی ئابی ١٩٨٤ – ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤
سەرۆک وەزیران بەخۆی
پێشینە محەممەد سەلیمی
پاشینە محەممەدڕەزا ڕەحیمی (سەرپەرشت)
وەزیری پیشەسازییەکان و کانگاکان
سەرپەرشت
لە پۆستدا بووە
٢٨ی ئابی ١٩٨٣ – ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣
سەرۆک وەزیران بەخۆی
پێشینە حوسێن مووسەوییانی
پاشینە حوسێن نیلی
وەزیری کشتوکاڵ
سەرپەرشت
لە پۆستدا بووە
٢٨ی ئابی ١٩٨٣ – ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣
سەرۆک وەزیران بەخۆی
پێشینە محەممەد سەلامەتی
پاشینە عەباسعەلی زالی
وەزیری فەرھەنگ و ڕێنوێنیی ئیسلامی
سەرپەرشت
لە پۆستدا بووە
٢٦ی تەممووزی ١٩٨٢ – ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٨٢
سەرۆک وەزیران بەخۆی
پێشینە عەبدولمەجید مەعادیخاھ
پاشینە محەممەد خاتەمی
وەزیری پەروەردە
سەرپەرشت
لە پۆستدا بووە
٢٠ی ئابی ١٩٨٤ – ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤
سەرۆک وەزیران بەخۆی
پێشینە عەلیئەکبەر پەروەرش
پاشینە کازم ئەکرەمی
وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان
سەرپەرشت
لە پۆستدا بووە
٢٨ی ئابی ١٩٨٣ – ١٥ی ئابی ١٩٨٤
سەرۆک وەزیران بەخۆی
پێشینە محەممەد شەھاب گۆنابادی
پاشینە سیراجەدین کازیروونی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون میرحوسێن مووسەوی خامنە
(١٩٤٢-٠٣-٠٢) ٢ی ئازاری ١٩٤٢ (تەمەن ٨٢ ساڵ)
خامنە، شانشینی ئێران
پارتی سیاسی ڕێگای سەوزی ھیوا (٢٠٠٩–ئێستا)
لایەنگیری سیاسی
تر
حیزبی کۆماری ئیسلامی (١٩٧٩–١٩٨٧)
بزووتنەوەی موسڵمانانی خەباتکار (١٩٧٧–١٩٧٩)
ھاوسەر(ەکان) زەھرا ڕەھنەوەرد (ھاوسەرگیری ١٩٦٩)
منداڵ(ەکان) ٣
نیشتەجێ تاران، ئێران
خوێندن لە زانکۆی نیشتمانیی تاران
پیشە سیاسەتوان، تەلارساز
واژوو میرحوسێن مووسەوی
ماڵپەڕ kaleme.org
خەڵاتەکان
خەڵاتەکان نیشانی سەربەخۆیی[٢]

مووسەوی یەکێک لە کاندیداکانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٠٩ی ئێران بوو کە مەحموود ئەحمەدینەژاد ھەڵبژاردنەکەی بردەوە، بەڵام دەنگۆی ساختەکاری لە ھەڵبژاردندا بڵاو کرایەوە کە بووبە ھۆی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ئێران و دەرەوە. ئەو ئێستاش ڕێبەری بزووتنەوەی سەوزە، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکوومەتەوە بە توندی سنووردار کراوە.[٥] ئەو ئێستا لەگەڵ هاوسەرەکەی زەھرا ڕەھنەوەرد و مەھدی کەرووبی لەژێر گرتنی ماڵەوە دایە.[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "News", MEED, Economic East Economic Digest Ltd, 41 (40–51): 20, 1997, Hossain Moussavi has been appointed as President Khatami's top adviser, it was announced on 12 October.
  2. ^ نشان‌های دولتی در روزهای پایانی خاتمی و احمدی‌نژاد به چه‌کسانی رسید؟. Tasnim News Agency (بە فارسی). 24 August 2013. Retrieved 15 April 2016.
  3. ^ "ميرحسين موسوی از رياست فرهنگستان هنر برکنار شد". Radio Farda. Retrieved 14 July 2011.
  4. ^ "میرحسین موسوی خواهان قانون اساسی جدید و تشکیل مجلس موسسان «برای نجات ایران» شد". BBC News فارسی (بە فارسی). Retrieved 2023-02-05.
  5. ^ "Even Iran Can Change". Peyvand. 6 November 2009. Retrieved 18 June 2009. ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Iran: Further information: Opposition leaders arbitrarily held Amnesty International, 29 September 2011

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری