مەھدی بازرگان
مەھدی بازرگان (بە فارسی: مهدی بازرگان؛ ١ی ئەیلوولی ١٩٠٧ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥) زانای ئێرانی، مامۆستای زانکۆ، چالاکی کۆنی لایەنگری دیموکراسی و سەرۆکی حکوومەتی کاتی ئێران بووە.
مەھدی بازرگان مھدی بازرگان | |
---|---|
![]() | |
بازرگان لە ١٩٧٩ | |
٤١یەمین سەرۆک وەزیرانی ئێران | |
پێشینە | شاپوور بەختیار |
پاشینە | محەممەدعەلی ڕەجایی (١٩٨٠) |
دەستنیشان کراوە لەلایەن | ڕووحوڵڵا خومەینی |
پێشینە | کەریم سەنجابی |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | مەھدی بازرکان ١ی ئەیلوولی ١٩٠٧ تاران، ئێرانی قاجاڕی |
مردن | ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ زوریخ، سویس | (٨٧ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەسانەوە | قوم، ئێران |
نەتەوە | ئێرانی |
ھاوسەر(ەکان) | مەلەک تەباتەبایی |
منداڵ(ەکان) | ٥ |
واژوو | ![]() |
خەڵاتەکان | |
دڵسۆزی | ئێران |
ساڵانی خزمەت | ١٩٣٥–١٩٣٧ |
یەکێکە لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩، لە شوباتی ١٩٧٩ لەلایەن ئایەتوڵڵا خومەینییەوە وەک سەرۆک وەزیران دەستنیشان کرا. بەمەش بووە یەکەم سەرۆکوەزیرانی ئێران دوای شۆڕش. لە مانگی تشرینی دووەمی ھەمان ساڵدا، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێران و وەک دانپێدانانێک بە شکستی حکوومەتەکەی لە ڕێگریکردن لە پۆستەکەی، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.[١]
بەرپرسی یەکەم بەشی ئەندازیاریی زانکۆی تاران بووە.
سەرەتای ژیان و پەروەردە
دەستکاریبازرگان لە بنەماڵەیەکی ئازەربایجانی[٢][٣] لە تاران لە ١ی ئەیلوولی ١٩٠٧ لە دایک بووە.[٤][٥] باوکی، حاجی عەباسقولی تەورێزی (١٩٥٤ کۆچی دوایی کردووە) بازرگانێکی خۆبژێو و چالاکێکی ئایینی بووە.[٤]
بازرگان لە سەردەمی ڕەزا شادا بۆ وەرگرتنی خوێندنی زانکۆ لە ڕێگەی سکۆلەرشیپی حکوومەتی ئێرانەوە چووە فەڕەنسا.[٦] لە شاری نانت لە قوتابخانەی لیسی جۆرج کلیمسۆ خوێندوویەتی و ھاوپۆلی عەبدوڵڵا ڕیازی بووە. پاشان لە زانکۆی ئیکۆلی سەنتەری ھونەر و بەرھەمھێنان لە بواری تێرمۆدینامیک و ئەندازیاری خوێندوویەتی.[٧][٨]
دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران، بازرگان بانگھێشت کرا بۆ سەربازی، و لە ساڵی ١٩٣٥ تا ١٩٣٧ خزمەتی سەربازی دەکات.[٩]
کۆچی دوایی
دەستکاریبازرگان لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ لە وڵاتی سویس بەھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[٣] لە نەخۆشخانەیەکی شاری زوریخ گیانی لەدەستدا. بەمەبەستی نەشتەرگەری دڵ، گەشتی ئەمریکای دەکرد.
ژیانی تایبەت
دەستکاریبازرگان لە ساڵی ١٩٣٩ لەگەڵ مەلەک تەباتەبایی زەماوەندی کردووە. خاوەنی پێنج منداڵن، دوو کوڕ و سێ کچ.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Godsel، Geoffrey (٩ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩). «Bazargan resignation increases Iran risks to American hostages». The Deseret News. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ The Rising Tide of Cultural Pluralism: The Nation-State at Bay?
- ^ ئ ا «Mehdi Bazargan, Former Iran Premier, Dies». The New York Times. ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب Barzin، Saeed (٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥). «Mehdi Bazargan». The Guardian. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Biography: Mehdi Bazargan BBC Persian 2009
- ^ Vakili Zad، Cyrus (بەھاری ١٩٩٠). «Organization, Leadership and Revolution: Religiously-Oriented Opposition in the Iranian Revolution of 1978–1979». Conflict Quarterly: ٥–٢٥. لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Sahimi، Muhammad (٦ی ئابی ٢٠٠٩). «If I Confess...». Tehran Bureau via PBS. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Boroujerdi، Mehrzad (١٩٩٦). Iranian Intellectuals and the West: The Tormented Triumph of Nativism. Syracuse University Press. لاپەڕە ١٩٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٥٦-٠٤٣٣-٤. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Dabashi، Hamid (٢٠٠٦). Theology of Discontent: The Ideological Foundation of the Islamic Revolution in Iran. Transaction Publishers. لاپەڕە ٣٢٧. ژپنک ١-٤١٢٨-٠٥١٦-٣.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
- دەروازەی فەڕەنسا
- دەروازەی زانستی سیاسەت