سەید ئیبراھیم عەلیزادە (١٩٥٠ لە گوندی غەوساوا، بۆکان -)، سیاسەتوانێکی کۆمۆنیستی کوردە. عەلیزادە وتەبێژ و ھەروەھا سکرتێری گشتیی کۆمەڵە ڕێکخراوی کۆمۆنیستی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانە.

سەید ئیبراھیم عەلیزادە

لەدایکبوون١٩٥٠
نیشتەجێیزەڕگوێز
نەتەوەکورد
ڕێکخراوکۆمەڵە ڕێکخراوی کۆمۆنیستی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
حیزبی سیاسیحیزبی کۆمۆنیستی ئێران

ژیاننامە دەستکاری

ئیبراھیم عەلیزادە لە ھاوینی ساڵی ١٩٥٠ لە گوندیی غەوساوا کە لە نێوانی ڕێگای مەھاباد و بۆکان داکەوتووە لە بنەماڵەیەکی تەنگدەست لە دایک بوو. باوکی لە کادیرەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. تەمەنی کەمتر لە دوو ساڵ بوو کە باوک و دایکی لێک جیا بوونەوە و سەرپەرشتیی لە دایکی سەنراو و بە باوکی سپێردراو.[١] خوێندنی سەرەتایی و باڵایی لە مەھاباد تێپەڕاند. ھێشتا خوێندنە سەرەتایییەکەی تواو نەکردبوو کە باوکی بە تاوانی ھاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات کەوت بە بەندیخانە و بە سزای سێدارەی بۆ درا. ئەگەرچە ئەم سزادانەوە لە ئاکامدا بە ٤ ساڵ زیندان نزمیندرا، بەڵام لە پاڵی تەنگدەستیی بنەماڵەکە، ڕۆڵێکی ھەرەگرینگی لە مەیلی ئیبراھیم عەلیزادە بۆ سیاست بوو.[٢]

چالاکیی خوێندکاری دەستکاری

عەلیزادە لە بواری کارەبا لە زانکۆی تەورێز دەستی کردن بە خوێندن و بڕوانامەی بەکەلۆریای لەم زانکۆیە وەرگرت. ئەو لە دەورانی خوێندن لە چالاکییەکانی خوێندکاران لە بزووتنەوەی خوێندکاری بەشداریی دەکرد. یەکەم جاڕ لە ساڵی ١٣٦٨ کە چەند کەس لە خوێندکارانی زانکۆی تەورێز دەستبەسەر کرابوون، لە چالاکییەکانی پشتێوانیکردن بە ئازادیی ئەو خوێندکارانە بەشداریی کرد. ئەم چالاکیانە بوو بەھۆی ئەوە کە لە ساڵی ١٩٧١ چەوی چالاکی سیاسیی کۆمەڵەی گرت کە بەشێوەیەکی نھێنی چالاکیان دەکرد. لەم بوارە حسەین مرادبەیگی (حەمەسوور) پەیوەندییەکی لەگەڵ گرت و لە ڕێگای ئەو لەگەڵ عومەر ئیلخانیزادە ئاشنا بوو کە ئەویش ھەر بەم شێوە لەبەر سەرنجی کۆمەڵە داکەوتبوو. ئەو لە ڕێگای عەلی ئاشناگەر لەگەڵ محەممەد حوسێن کەریمی پەیوەندیی گرت کە بەرپرسێتیی چالاکییەکانی کۆمەڵە لە مەھاباد و ئاقاری لە ئەستۆ ئەو بوو. عەلیزادە وێڕای ئیلخانیزادە و حوسێن مرادبەیگی لە مەھاباد ناوکێکی چالاکی بە دی ھینان. عەلیزادە ھەتا ساڵی ١٩٧٤ ئەندامی فەرمیی کۆمەڵە نەبوو و لەو ساڵە، ھاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی گشتیی کادیرەکانی کۆمەڵە کە خەسارێکی گەورە بۆ ڕێکخراوەکە گەیاند بوو بە ئەندامی فەرمیی کۆمەڵە. بەدوای ئەم دەستبەسەرکردنانە، ڕێخستەکی کۆمەڵە خۆی لە دوو ناوەند لە موکریان و سنە ڕێکخستەوە. محەممەد حوسێن کەریمی، حوسێن مرادبەیگی، عومەر ئیلخانیزادە و ئیبراھیم عەلیزادە ئەندامانی ناوەندی موکریان بوون و ساعید وەتەندۆست، سدیق کەمانگور، جەمیل زەکەریایی و حوسێن مرادبەیگی ئەندامانی ناوەندی سنە بوون.[٣] بەدوای کۆتایی ھاتنی خوێندنی لە زانکۆ چوو بۆ خزمەتی سەربازی و دەورانی سەربازیی خۆی لە ماوەی ١٨ مانگ لە کارخانەی قەندی میاندواو کە ھی بەشی لۆجستیکی ئەرتەشی ئێران بوو تێپەڕاند. دوای ئەوە ھاتەوە بۆ مەھاباد و بە ماوەی ساڵێک لە فێرگەی تیکنۆلۆژیی مەھاباد وانەی ئیلکترۆنیکی دا. ھەر لەم سەردەمە بوو کە بۆ یەکەم جاڕ لەلایەن ساواک دەستبەسەر کرا و ماوەی ٩ مانگ در سلولی تاقەکەسیی ساواک تێپەڕاند. بە دوای ئازادبوون لە زیندانیش دیسانەوە ساواک شوێنی ھەڵکرد و ناچار بوو ھەتا کاتی شۆڕشی ڕێبەندانی ١٩٧٩ بە شێوەی نھێنی بژێت.[٤]

چالاکییەکانی حیزبی دەستکاری

ئیبراھیم عەلیزادە لە یەکەمین کونگرەی کۆمەڵە لە ساڵی ١٩٧٩ لە سنە، وەکوو ئەندامی کومیتەی ناوەندی و ئەندامی نووسینگەی سیاسیی حیزب ھەڵبژێردرا.[٥] ئەو دوو جاڕ زەواجی کردووە و ئێستاکە تەکی ھاوسەری دوویەمەکەی دەژێت و منداڵی نییە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ سەعیدی، ٢٠١٠: ٢٣.
  2. ^ سەعیدی، ٢٠١٠: ٢٠.
  3. ^ سەعیدی، ٢٠١٠: ٣٢.
  4. ^ سەعیدی، ٢٠١٠: ١٤.
  5. ^ سەعیدی، ٢٠١٠: ٢٨.

کتێبناسی دەستکاری

  • سەعیدی، بەھمەن. ٢٠١٠. ٣ ساڵ لەگەڵ ئیبراھیم عەلیزادە سکرتێری کۆمەڵە، وەتووێژ لەگەڵ بەھمەن سەعیدی، چاپخانەی کتێبی ئەرزان، چاپی دووەم.