زانکۆی تەورێز (بە فارسی: دانشگاه تبریز‎) گەورەترین زانکۆی باکووری ڕۆژاوای ئێران و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتە کە لە ساڵی ١٩٤٧ لە شاری تەورێز دامەزرا.[١] ئەم زانکۆیە خاوەنی سەرجەم ٢٩ ناوەندی زانستی و فێرکاری و ھەروەھا ٢٠ کۆلێژە کە ١٧یان لە تەورێز و ٣ی تریش لە شارەکانی تری پارێزگا ھەڵکەوتوون.[٢] خوێندەواران و مامۆستایانی ئەم زانکۆیە خەریک بە توێژینەوە لە بەڕۆژترین بوارەکانی زانست و پەروەردە بە باشترین شێوە و ئاست لە ئێران دان. ھەموو ساڵێک ژمارەیەکی زۆر لە خوێندەوارنی کوردی ئێران، ئەم زانکۆیە بۆ خوێندن ھەڵدەبژێرن.

زانکۆی تەورێز
بە فارسی: دانشگاه تبریز
بە لاتینی: University of Tabriz
دروشمچاکسازی و پەروەردە (تزکیه و تعلیم)
دامەزراندن١٩٤٧
ماڵپەڕhttps://tabrizu.ac.ir/fa

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "درباره دانشگاه". دانشگاه تبریز (بە فارسی). Retrieved 2022-03-12. ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "دانشکده ها". دانشگاه تبریز (بە فارسی). Retrieved 2022-03-12. ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری