ڕیکخراوەی ئەمنیەت و زانیاریی وڵات کە بە کورتی ساواکی پێ ئەوترێ، لە ساڵی ١٣٣٥ تا ١٣٥٧‌ی (ک.ە) ڕێکخراوەی سەرەکی پۆلیسی ئەمنیەتی و زانیاری ئێران لە سەردەمی دەسەڵاتی محەممەد ڕەزا شای پالەوی بوو کە ھێز و دەسەڵاتێکی زۆری بۆ دەسبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە لە ھەر کەسێک ھەبوو. ئەو دەزگایە بە تایبەت لە ساڵەکانی دەیەی ١٣٥٠ی (ک.ە) و پێش لە سەرکەوتنی شۆڕشی ٥٧ و ڕووخانی حکوومەتی پاشایەتی، بێزراوترین و ترسناکترین دەزگای دەسەڵات لە نێو خەڵکدا بوو.

مێژوو و کردەوەی ساواکدەستکاری

ساواک لە نێوەڕاستەکانی دەیەی ١٩٥٠ی زایینی(نێوەڕاستەکانی دەیەی ١٣٣٠ی ھەتاوی) بە ھاوکاری ھاوبەشی موساد و سیا لە ئێراندا دامەزرا و ئامانجی پێک ھێنانی بریتی بوو لە دامەزراندنی ھێزی پولیسی نھینی لە ئێراندا.
دامەزرێنەری ئەم ڕێکخراوەیە ڕێکخراوەی سیای وەکوو وێنەیەک بۆ دامەزراندنی دیاری کردبوو. کارناسانی سیا و موساد دەستیان کرد بە فێرکردنی میتودەکانی سیخۆڕی و کۆ کردنەوەی زانیاری لە سەر دژبەرانی دەسەڵاتی شا لە ئێراندا.

دوا ئەنجامدەستکاری

ھاوکات لە گەڵ بەرز بوونەوەی رادەی نائارامی‌یەکان لە ئێران دا، شا دەستووری ھەڵوەشانەوەی ساواکی دا و بەرپرسی پێشووی ساواک تیمسار نەسیری کە لەو سەردەمەدا ھەناردەی ئێران لە پاکیستان بوو بۆ ئێران بانگ کرایەوە و لە بەند کرا. دوای سەرکەوتنی شۆڕش، نەسیری درایە دادگا و لە ئاکامدا لە سێدارە درا. پەرویز سابتی جێگری نەسیری بۆ دەرەوەی وڵات ھەڵھات. کەسانی دیکە وەکوو حوسێن فەردووست کە نزیکایەتیان لە گەڵ شا و بەرپرسانی ساواک دا ھەبوو دوای شۆڕش لە کار دوور خرانەوە و دواتر یارمەتی کۆماری ئیسلامییان دا بۆ دامەزراندنی وەزارەتی زانیاری و ڕێکخستنی ئەو دەزگایە.

به‌رپرسانی ساواکدەستکاری

سه‌رچاوه‌کاندەستکاری