محەممەدڕەزا پەھلەوی

کۆتا شای ئێران
(لە محەممەدڕەزا شاەوە ڕەوانە کراوە)

محه‌ممه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وى (بە فارسی: محمدرضا پهلوی‎؛ ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩١٩ – ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٠)[١] دوایەمین شای ئێران بوو لە ١٦ی ئەیلوولی ١٩٤١ ھەتا ڕووخانی شانشینی پەھلەوی بەھۆی شۆڕشی ئیسلامی لە ١١ی شوباتی ١٩٧٩.

محەممەد ڕەزا پەھلەوی
شا
ئاریامێھر
محەممەد ڕەزا پەھلەوی لە ساڵی ١٩٧٣
شای ئێران
فەرمانڕەوایی١٦ی ئەیلوولی ١٩٤١ – ١١ شوباتی ١٩٧٩
تاج لەسەر نان٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧
پێشووڕەزا شا
جێگرپاشایەتی ھەڵوەشایەوە
ھاوسەر
منداڵ(ەکان)
ناوی شاھانە
محەممەد ڕەزا شا
بە فارسی: محمدرضا پهلوی
ئەلما ماتەر
خێزانپەھلەوی
باوکڕەزا شا
دایکتاجولمولووک
لەدایکبوون (١٩١٩-١٠-٢٦) ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩١٩
تاران، ئێران
مردن٢٧ی تەممووزی ١٩٨٠(١٩٨٠-٠٧-٢٧) (٦٠ ساڵ ژیاوە)
قاھیرە، میسر
ئایینئیسلام (شیعەی دوازدە ئیمام)
واژوو

ژیاننامە

دەستکاری

له‌ منداڵيدا له‌ فێرگه‌ى ناوخۆیی (لارۆسى) له‌ سویسڕا خوێندوويه‌تى، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئێران و له‌ كۆلێژى جه‌نگ ده‌رچووه‌. ساڵى ١٩٤١ پاش بره‌و سه‌ندنى ده‌سه‌ڵاتى ئەدۆڵف ھیتلەر له‌ رۆژهه‌ڵاتدا، بریتانیا که‌ حاكمى راسته‌قينه‌ى ئێران بوون، ڕه‌زا شاى باوكيان له‌ ده‌سه‌ڵات لادا بۆ نه‌هێلانى هه‌ر په‌يوه‌نديه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كان و كوڕه‌كه‌يان محه‌ممه‌دڕه‌زا يان له‌ جێگه‌ى دانا. له‌ دوايى نه‌مانى شەڕی جیھانیی دووەم ئێران پشێويه‌كى زۆرى به‌خۆوه‌ بينى و بزاڤى (موسه‌ددیق) له‌ ١٩٥٢ توانى محه‌ممه‌دڕه‌زاشا له‌ ئێران وه‌ده‌ر بنێ، به‌ڵام زۆرى نه‌برد به‌ پشتگيرى بریتانیا و ئه‌مريكا، محه‌ممه‌دڕه‌زاشا گه‌ڕايه‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و نه‌يارانى زيندانى كرد. ئه‌م سيناريۆيه‌ ساڵى ١٩٧٩ دووباره‌ بوويه‌وه‌ پاش سه‌رهه‌ڵدانى شۆرشى ئيسلامى به‌ رێبه‌رايه‌تى ڕووحوڵڵا خومەینی به‌ڵام ئه‌مجاره‌ شا نه‌گه‌ڕايه‌وه‌و له‌ میسر كۆچى دوايي كرد.

گرينگترين كاره‌كانى شا له‌ ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتيدا، بريتى بوون له‌ :

  • زاڵكردنى ده‌سه‌ڵاتى تاكه‌ حيزبى و داپلۆسينى بزاڤى سياسى جياواز به‌ تايبه‌تى چالاكى په‌ره‌سه‌ندووى حزبه‌ چه‌پڕه‌وه‌ كۆمۆنيسته‌كان .
  • پێكھێنانی ده‌زگاى (ساڤاک) بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى، زۆربه‌ى جار به‌ شێوه‌ى دڕندانە، به‌مه‌ش دوژمنى زۆرى بۆ خۆى له ناو ‌ئێران په‌يداكرد‌.
  • چاكسازى له‌ بوارى كشتوكاڵ و دابه‌شكردنى زه‌وى به‌ سه‌ر جوتيار و سه‌پانى بێ زه‌وى كه‌ نزيكه‌ى چوار مليۆن ئێرانى تيايدا سوودمه‌ند بوون ئه‌مه‌ش هۆكارى بژاندنه‌وه‌ى ئابوورى ئێران بوو له نێوان ١٩٦١-١٩٧٩.
  • دانى مافى ده‌نگدان بۆ ژنان.

بنه‌چه‌ى بنه‌ماڵه‌ى شاى ئێران

دەستکاری

وه‌ك ده‌زانرێت ڕه‌زاخانى باوكی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ک گورجه[٢]‌ و خه‌ڵكى دێھاتی ئالاشتى سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌رى سوادكۆى پارێزگاى مازه‌نده‌رانه‌. ده‌ڤه‌ره‌كه‌ له‌م به‌شانه‌ پێك دێت: راستوپی، سورخ قه‌لا، کورد ئاباد، ولووپی و کسلیان.‌ به‌ منداڵى له‌ به‌ر هه‌ژارى خۆى و دايكى نوش ئافه‌رين هاتوونه‌ته‌ تاران، كه‌ هه‌راش بووه‌ چووه‌ته‌ ناو ريزى له‌شكرى قازاق. كاتێك ڕه‌زاخان بوو به‌ حاكمى ئێران له‌ ساڵى ١٩٢٥ ويستى نازناوێكى نوێ بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ى په‌يدا بكات ره‌سه‌نايه‌تى و ئێرانى بوونى خۆى پێ بسه‌لمێنيت. نازناوى په‌هله‌وى هه‌ڵبژارد، كه‌ ناوێكى يادگارى رۆژگارى زێڕينى ساسانيه‌كانه‌.

کۆچی دوایی

دەستکاری

محەممەدڕەزاشای پەهلەوی ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژ ١٣٥٩ی هەتاوی له قاھیرە (وڵاتی میسر) کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ "Historic Personalities of Iran: Mohammad Reza Shah Pahlavi". www.iranchamber.com. Retrieved 19 February 2017.
  2. ^ http://fa.wikipedia.org/wikiاهالی[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] ئێرانییەکانی گورجی

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری