ڕەزا پەھلەوی
ڕەزا پەھلەوی (بە فارسی: رضا پهلوی; لەدایکبووی ٣١ی تشرینی سەکەمی ١٩٦٠) سیاسەتوانێکی ئێرانی و کوڕە گەورەی محەممەد ڕەزا پەھلەوی، دوایەمین شای ئێران و فەرەح دیبایە. ھەتا پێش شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٧٩، شازادەی جێنشین و دوایین میراتگری ئێرانی پەھلەوی بوو. ئێستاکە ڕەزا پەھلەوی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان نیشتەجێیە.
ڕەزا پەھلەوی | |
---|---|
شازادەی جێنشینی ئێران | |
شازادەی جێنشینی ئێران[١] | |
ماوە | ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧ – ١١ی شوباتی ١٩٧٩ |
پێشوو | محەممەد ڕەزا پەھلەوی |
ھاوسەر | یاسەمین ئیعتماد ئەمینی (ھاوسەرگیری ١٩٨٦) |
منداڵ(ەکان) | نوور پەھلەوی ئیمان پەھلەوی فەرەح پەھلەوی |
باوک | محەممەد ڕەزا پەھلەوی |
دایک | فەرەح دیبا |
لەدایکبوون | تاران، ئێران | ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠
پەھلەوی لە ساڵی ٢٠١٣، ئەنجومەنی نیشتمانیی ئێرانی دامەزراند و ھەتا ساڵی ٢٠١٧ ڕێبەری ئەنجومەنەکە بوو.[٢] ئەو بەشداری لە بزووتنەوەی دیموکراسیی ئێراندا دەکات و لە دژبەران و ڕەخنەگرانی ناسراوی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://www.bbc.com/persian/iran-features-50193175
- ^ Maciej Milczanowski (2014)، «US Policy towards Iran under President Barack Obama's Administration» (PDF)، Hemispheres: Studies on Cultures and Societies، 29 (4)، Institute of Mediterranean and Oriental Cultures Polish Academy of Sciences: 53–66، ISSN 0239-8818
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕەزا پەھلەوی تێدایە. |