شازادەی جێنشین (بە ئینگلیزی: Crown prince) ئەو کەسەیە کە پادشا ھەڵی دەبژێرێت بۆ جێنشینی خۆی و بە کەسانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەیناسێنێت. عادەتەن، کوڕە گەورەکانی پاشاکان بە شازادەی جێنشین ھەڵدەبژێرن و میراتگری پاشایەتین. بەڵام بەدرێژایی مێژوو زۆر جار ھەبووە کە کەسانێک بێجگە لە کوڕە گەورەکان بە شازادەی جێنشین ھەڵبژێردران. لەم حاڵەتەدا، زۆرترین شازادەی جێنشین لە نێوان برایانی پاشاکاندا دەبینرێن. بۆ نموونە محەممەد حەسەن میرزا کە برا و شازادەی جێنشینی ئەحمەدشای قاجاڕ بوو، دەتوانرێ ئاماژەی پێبکرێت.[١][٢]

کۆشکی ئیمپریال لە یابان چاوەڕێی دەرکەوتنی شازادە ھیروھیتۆی کرد بۆ ئەوەی بەم دوایییە بە فەرمی ناسینی وەک میراتگری ئاشکرا بۆ تاج و تەختی ئیمپراتۆری ژاپۆنی- نیویۆرک تایمز، ١٩١٦.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ crown prince, Britannica
  2. ^ crown prince, Cambridge Dictionary